بۆ وه‌ڵامي ئه‌م حاله بێگومان پێويسته بيان پارێزين به‌ڵام چۆن ؟
تائێستا من نه‌مبينيوه ئاليه‌تێك هه‌بێت له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده‌وه بۆ پاراستني ئه‌م تۆمارانه تاكه رێنمايي كه هه‌بێت ئه‌مه‌يه : تۆماري گشتي قوتابخانه كه زانياري و نمره‌ي قوتابياني قوتابخانه‌ي تێدايه له‌كاتي گۆريني ده‌سته‌ي كارگێري قوتابخانه‌يه‌ك لێپرسينه‌وه‌ي له‌سه‌رده‌كرێت ، كه‌چي نزيكه‌ي ( 30 تا 40 ) تۆماري ديكه هه‌يه كه حسابيان بۆ ناكرێت
لێره‌دا ده‌مه‌وێ گرنگي دروستكردني تۆماري ( ئه‌رشيفي تۆماره‌كاني قوتابخانه) روونبكه‌مه‌وه:
سالي رابردوو سه‌يري ماڵپه‌رێكي په‌روه‌رده‌ييم ده‌كرد كه هي يه‌كێك له ولاتاني كه‌نداو بوو له‌وێدا كۆمه‌لێك تۆماري قوتابخانه‌م داونلۆد كرد كه يه‌كێكيان زۆر سه‌رنجي راكێشام ئه‌ويش تۆماري _(ئه‌رشيفي تۆماره‌كاني قوتابخانه ) بوو
دياره له‌وێدا گرنگيه‌كي تايبه‌تي به‌م تۆماره ده‌درا وه‌ك له جۆري داتاكان و وردييان تێبيني ده‌كرا. لةم تؤمارةدا فةهرستێك هه‌بوو تیایدا سه‌رجه‌م تۆماره‌كانی قوتابخانه پۆلێن كرابوون و به زنجیره ریزكرابوون تیایدا به‌رواری ده‌ستبه‌كاربوون له تۆماره‌كه نوسرابوو له‌گه‌ل به‌رواری داخستنی تۆماره‌كه و حاله‌تی تۆماره‌كه و ژماره‌ی به‌رگه‌كانی و هۆی داخستنی و چه‌نده‌ها داتای دیكه .
بینینی ئه‌م تۆماره وای كرد هه‌لستم به ده‌سكاریكردنی و گونجاندنی به‌جۆریك له‌گه‌ل سیسته‌می خوێندن له كوردستان بگونجێت .
لایه‌نه باشه‌كانی دروستكردنی ئه‌م تۆماره
1. رێكخستنی هه‌موو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه له قوتابخانه‌دا پارێزراون و داخراون .
2. تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه كاریان تێدا ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌رواری ده‌سپێكردن ده‌نوسرێت به‌ڵام به‌رواری داخستنی نیه ،
3. زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمارانه‌ی كه ته‌واو بوون و نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه ، چونكه جێگاكه‌یان به‌تاڵ ده‌بێت.
4. زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمارانه‌ی پێویستیان به داخستن هه‌یه و هێشتا دانه‌خراون .
5. دانانی پلانێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تۆماره‌كان له‌سه‌رتای ده‌سپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا.
6. وون نه‌بوونی هیچ تۆمارێك چونكه هه‌ریه‌كه‌یان ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
7. له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك سوودی دیكه كه من خۆم ماوه‌ی ساڵێكه كار به‌م تۆماره ده‌كه‌م و بۆته هۆی ئاسانكاری زۆر بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تۆماره‌كانی قوتابخانه.
له‌كۆتایی دا ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت له كارگێری قوتابخانه‌یه هیوادارم كه‌مێك كاتی خۆت ته‌رخان بكه‌یت بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م تۆماره كه لێره‌دا وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ ئێوه‌ی به‌رێز دامناوه ، ئه‌گه‌ر به‌كه‌لكت هات ئه‌وا دوعای خێرمان بۆ بكه‌و ئه‌گه‌ر به‌كه‌لكیشت نه‌هات هیچ زیانێكی نیه بێگومان به ، فه‌رموو تۆ‌و ئه‌م تۆماره :
ئه‌رشیفی تۆماره‌كانی قوتابخانه doc
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق