
1. سه‌رپه‌رشتی كردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی كرداره‌كانی قوتابخانه‌و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌رك‌و فرمانانه‌ی كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده ده‌رده‌چێ.
2. چاودێری كردن‌و سه‌رپه‌رشتی هاتنی قوتابیان‌و مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندان، زانینی هۆی نه‌هاتنیان‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده.
3. چاودێری كردنی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌و پاراستنی پاك‌و خاوێنی هه‌موو گۆشه‌یه‌ك به هاوكاری یاریده‌ده‌ره‌كان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندان.
4. سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌رك‌و فرمانه‌كانی مامۆستایان‌و شێوازی چۆنیه‌تی وانه ووتنه‌وه‌یان كه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت:
أ. پشتگیری كردنی مامۆستایانی قوتابخانه له‌كرداره چاكه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
ب. دابه‌شكردنی وانه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایان‌و ره‌چاوكردنی تواناكانیان‌و پسپۆڕیان‌و ئاستی زانستی هه‌ر مامۆستایه‌ك به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قوتابخانه.
ج. چاودێری‌و پراكتیزه‌كردنی پرۆگرامه‌كانی قوتابخانه‌و سه‌ردانی پۆله‌كان‌و بینین‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی وانه ووتنه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ زانینی راده‌ی سه‌ركه‌وتنی مامۆستا له‌بابه‌ته‌كه‌ی خۆی به گێره‌ی پلان‌و پێداچونه‌وه به‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌كانیان‌و چالاكیه‌كانیان.
5. پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ سه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان (كارگێڕی‌و پسپۆڕی)و میوانه‌كان‌و دابینكردنی ئاسانكاری سه‌باره‌ت به‌و زانست‌و زانیاریانه‌ی سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌و ده‌سته‌ی مامۆستایان‌و هه‌موو كارمه‌ندان.
6. نوسینی راپۆرت له‌سه‌ر قوتابخانه‌و چالاكیه‌كانی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندان‌و دابین كردنی پێداویستیه‌كان له(مامۆستا‌و هۆیه‌كانی فێركردن‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و...هتد).
7. ده‌ركردنی فرمانه‌كانی قوتابخانه‌و واژۆ كردن له‌سه‌ر هه‌موو نوسراوه فه‌رمیه‌كان‌و بڕوانامه‌كان.
8. سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه:
1) تۆماری هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكیه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی مامۆستایان.
ب. تۆماری سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاران‌و پسپۆران‌و میوانه‌كانی قوتابخانه.
ج. تۆماری سه‌ردانی لێپرسراوان.
د. تۆماری ده‌رچوو هاتووه‌كان.
ه. تۆماری ده‌رچوو هاتووه نهێنیه‌كان.
و. تۆماری كۆبونه‌وه‌ی مامۆستایان‌و ئه‌نجومه‌نی باوكان‌و دایكان‌و مامۆستایان.
ز. تۆمارى كه‌ل و په‌له‌كان.
ح. تۆمارى فرۆشگاى قوتابخانه.
گ. تۆمارى (القید العام ) ى قوتابیان .
9. سه‌رۆكایه‌تى كردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى لێژنه‌ى ئه‌زموونه‌كان
10. دیاریكردنى كاتى ئه‌زموونه زاره‌كى كردارییه‌كانى كۆتایى ساڵ و پۆله ناكۆتاییه‌كان , چاودێرى كردنى ئه‌زموونه‌كانى ڕۆژانه‌و مانگانه.
11. دانانى لێژنه‌كان و دابه‌شكردنى مامۆستایان به‌سه‌ر لێژنه‌كان .
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق