حسین هاشم - به‌رێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو

1. به‌ندی (48) برگه‌ی یه‌ك له هه‌مواركردنه‌كه ده‌ڵێت "هه‌رسێ قۆناغی ئاماده‌یی (10 ، 11 ، 12 ) شه‌ش وه‌رزی سه‌ربه‌خۆی خوێندنه" ئه‌مه‌یان وه‌كو تیۆر هیچ كه‌م و كوریه‌كی تێدا نابینرێت به‌لام بابزانین چی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن به شێوه‌ی وه‌رزی ( كۆ‌رسات ) بێته بواری جێبه‌جێ كردن ، كوا پێویستیه‌كانی هه‌ر وه‌رزێك ئایا پرۆگرامی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه ، تۆماری سه‌ربه‌خۆی هه‌یه ، دابه‌شكردنی وانه‌كان چه‌نده له‌گه‌ل پرۆگرامی وه‌رز ده‌گونجێت ، ئایا له‌كۆتایی سال به‌رێوه‌به‌ر نمره‌ی كام وه‌رز له‌سه‌ر تۆماری گشتی قوتابخانه بنوسێت له كاتێكدا ئه‌م وه‌رزانه مامه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و په‌یوه‌ندیان به یه‌كتریه‌وه نییه ،ئه‌گه‌ر بڵێین له گه‌ل یه‌ك كۆده‌كرێنه‌وه و ئه‌نجامی كۆتایین ده‌نوسرێت ئه‌وا ده‌كه‌وینه ناو هه‌له‌یه‌كی تره‌وه چونكه واده‌بێت قوتابیه‌ك له وه‌رزێكدا له بابه‌تێك كه‌وتووه و له وه‌رزه‌كی تر نمره‌یه‌كی باشی وه‌رگرتووه و ئه‌نجامی كۆتایی ده‌رده‌چێت له كاتێكدا ده‌بێ له خوولی دووه‌م ئه‌زموونی ئه‌م وه‌رز بكاته‌وه كه لێی كه‌وتووه . ئایا كاریگه‌ری ئه‌م گۆرانكاریانه له لای قوتابی بایه‌خی پێدراوه . ئه‌م تێبینیانه له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكی كه‌میان ماوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی خوێندن و هیچ ئاماده‌كاریه‌ك نابینین له‌م باره‌یه‌وه .
2. له‌برگه‌ی (4)ی هه‌مان به‌ند دا ده‌لێت سیسته‌می ( unit ) په‌یره‌و ده‌كرێت به پێی ژماره‌ی وانه‌كانی هه‌فته ، لێره‌دا برگه‌ی هه‌مواركراوی پێشوترمان بیردێته‌وه كه قوتابی له پۆلی ده‌یه‌م دا ( 10% ) نمره‌كانی بۆ ئه‌ژمار ده‌كرا و له پۆلی یازده‌یه‌م دا ( 15% ) نمره‌كانی بۆ ئه‌ژمارده‌كرا ئه‌م برگه‌یه‌ی پێشوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئاماده‌كاریه‌كی بۆ نه‌كرابوو ته‌نانه‌ت تۆمارێك رێك نه‌خرابوو بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌كانی لێ بنوسرێت بۆیه به ناكامی له‌ناوچوو ، بۆیه ئه‌گه‌ر سیسته‌می ( unit ) یش به‌هه‌مان شێوه‌ی رێژه‌ی ( 10% و 15% ) بێت بێگومان ئه‌نجامێكی چاكتری نابێت له‌وه‌ی پێشووتر. ئایا ئه‌م نمرانه‌ی كه به‌ده‌ست دێن كێ ئه‌مانه‌تی ئه‌م نمرانه ده‌پارێزێت كه بێگومان ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كه به لایه‌نی بیركاری لێك بده‌ینه‌وه كارێكی ئاسان نیه كه بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك نزیكه‌ی (20 ) هاوكێشه‌ی بیركاری ده‌وێت تائه‌نجامی كۆتایی ده‌رده‌چێت ئه‌مه ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ( 200 ) قوتابی هه‌بێت ده‌كاته ( 20 * 200 = 4000 ) هاوكێشه ، ئایا ئه‌مه كاری به‌رێوه‌به‌ره یان لیژنه‌ی قوتابخانه‌یه یاخود له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌تی نمره‌كان ، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن قوتابخانه‌وه ئه‌نجام بدرێت كێ هه‌یه پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌م نمرانه بكات له دروستیان دلنیا بێت.
3. سه‌باره‌ت به وانه‌ی په‌رینه‌وه ( عبور ) ئاسانكاریه‌كی باشه بۆ قوتابی به‌لام كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وانه‌كه نه‌گونجاوه بۆ نمونه قوتابیه‌ك له پۆلی ده‌یه‌م له وانه‌ی بیركاری ده‌كه‌وێت و به په‌رینه‌وه ده‌چێته پۆلی یازده‌یه‌م ئایا كه‌ی ئه‌زموونی بیركاری بۆ قۆناغی ده‌یه‌م ده‌داته‌وه ؟ بێگومان ده‌بێ له كاتی ره‌سمی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایه وه‌رز بێت كه له هه‌مان كاتدا ده‌بێ ئه‌زموونی قۆناغه‌كه‌ی خۆیشی كه یازده‌یه‌مه بداته‌وه ، جا ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك ساڵێك له بابه‌تێك دابرابێت و ئه‌ركێكی تری هه‌بێت كه خوێندنی خۆیه‌تی چۆن ده‌توانێت تێیدا سه‌ربكه‌وێت ؟ وه‌لامی ئه‌مه بۆ به‌رێزان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جێ ده‌هێلین .
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق