29‏/11‏/2010

چۆن خۆت له‌ دڵه‌راوكێی تاقیكردنه‌وه‌كان رزگار ده‌كه‌یت


توێژه‌ری ده‌روونی نیگار كمال 

  وەك لای هەمووان ئاشكرایە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن بۆ گشت قۆناغەكان له‌ ماوه‌یه‌كی كورت دەستپێده‌كات چ وه‌ك قوتابیانی قۆناغی بنه‌ره‌تی، ئاماده‌یی و پەیمانگە…..هتد،كەم تازۆر لەقوتابیان خۆیان ئامادەكردوە بۆ تاقیكردنەوەكان، بەڵام لەگەڵ هەموو ئامادەكاریەكان هێشتا قوتابیان دووچاری دڵەراوكێ و ترس دەبن لەكاتی تاقیكردنەوەكان ئەمەش شتێكی سروشتی‌وئاساییە ،چونكە نازانن شێوازی پرسیارەكان چۆن دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەموو قوتابیه‌ك پێش تاقكردنەوە كۆمەڵێك پرسیاری زۆًر لەخودیخۆی دەكات و دەڵێت تۆ بڵیی باش بم و دەربچم، یاخود بتوانم پلەیەكی بەرز بەدەست بهێنم ،لەباسەكەمدا دەمەوێت خوێندكاران لەنێوان دووجۆر دڵەراوكێ‌ ئاشنا بكەمكەلەكاتی تاقیكردنەوكاندا ڕوبەرویان دەبێتەوە ‌وهەستی پێدەكەن ئەوانیش بریتیتن لە دڵەراوكێی بەجێ و دڵەراوكێی قبوڵ نەكراو .
سەبارەت دڵەڕاوكێ‌یبەجێی،دڵەراوكێی ئارەزووی سەركەوتن و بەدەستهێنانی بەرزترین نمرەیە , ئەمەش دڵەراوكێیەكی هاندەرو داواكراوە.
بەڵام دڵەڕاوكێ‌ی قبوڵ كراو، دڵەراوكێ و ترسی نابەجێیە كاریگەری لەسەر بڕوابەخۆبوون هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا كەشەونخونی و هەوڵی زۆر دەدەیت ،بەڵام هەوڵەكان كەمددەكاتەوە و نمرەكان دادەبەزێنێت .
لێرەوە دەمەوێت چەند رێنماییەكی گشتی بۆخوێندكاران بخەمەڕوو ئەوانیش بریتین لە:
- نووستن نووستن نووستن ،بۆئەوەی بەمێشكێكی هێمن و سەرنجێكی بەهێزەوە بچیت بۆ تاقیكردنەوە ،پێویستە لەشەوی پێش تاقیكردنەوە كاتێكی باش بخەویت .
- خۆراك ، پێش چوونت بۆ تاقیكردنەوە پێویستە ژەمێكی سووكی خواردن بخۆیت, چونكە ووزەی پێویست دەدات بەلەشت بۆ بیركردنەوە, لەهەمانكاتدا پشوو دەدات بەگەدە , خواردنی چەور مەخۆ و زۆر مەخۆ ., چاو قاوە مەخۆ، ڕاستە ئەم دووانە هۆشمەندی دەدەن بەكۆئەندامی دەمار، بەڵام لێرەدا هۆشمەندی داواكراو نیە، لەبەرئەوە خواردنەوەی یەك كوپ لەهەریەكێیكیا ن بەسە.
- جووڵە ،جووڵە و ڕاهێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ‌, ئەگەر نەتوانیت پێش تاقیكردنەوەكان هەندێك وەرزش بكەیت ئەوا كەمێك جووڵەو پیاسە لەرارەوەكاندا زۆر باشە لەماوەی یەك كاژێر پێش تاقیكردنەوە.

هەنگاوی دووەم بریتیەلە هاتنی خوێندكار بۆ شوێنی تاقیكردنەوە، لێرەشدا پێویستە خوێندكار ڕەچاوی كۆمەڵێك خاڵ بێت وەك :
1. خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنەوە قەڵەم و پێویستیەكان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت .
2. پرسیار مەكەو مەگەڕێ‌ بەشوێن وەڵامی هیچ پرسیارێكدا پێش چوونت بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە , چونكە ئەگەر وەڵامی پرسیارێكت نەزانی , دەبێتە هۆی ڕمانی بڕوا بەخۆبوون و دەچیتە ناو بازنەیەكی بەتاڵ لەدڵەڕاوكێ‌ و نائارامی ئەمەش كاریگەری دەبێت لەوەڵامدانەوەت لەتاقیكردنەوەكەدا.
3. واباشترە كتێبەكانت لەماڵەوە بەجێبهێڵیت, چونكە خوێندنەوە هەتا كاتی تاقیكردنەوە دەبێتە هۆی سەرلێتێكچوون و تێكەڵبوونی زانیاریەكان, ئەگەر بەردەوامیش بوویت لەخوێندنەوە ،ئەوا تەنها ناونیشان و سەرە قەڵەمەكان وشێوە ڕونكراوەكان بخوێنەرەوە .
هەنگاوی سێیەم بریتیە لەچوونە ژوورەوەی خوێندكاران بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە لەم كاتەشدا پێویستە :
• لەكاتی وەرگرتنی پەڕەی پرسیارەكان بڕوای تەواوت هەبێت كە دەتوانی وەڵامیان بدەیتەوە .
• كاتژمێرەكەت لەبەردەمت دابنێ‌ و كاتی وەڵامدانەوە دابەش بكە بەپێی ژمارەی پرسیارەكان، هەتا پرسیارێك لەكاتی پرسیارێكی دی نەبات .
 • دەست بكە بەوەڵامدانەوەی پرسیارە ساناكان،ئەمەش دەبێتە هۆی ( أسترخا‌ء ) و زیادبوونی بڕوابەخۆبوون جگەلەوەی كەلەسەرەتاوە گرتنی بەدەستهێنانی نمرەت دەست دەكەوێت .
• لەبیر بكە كەسانی دی لەدەورت هەیە و قسە و ژاوەژاو دەكەن, تەنها سەرنجت لەسەر پەڕەی پرسیارەكان و پەڕەی وەڵامدانەوەكەت بێت ،مەترسەو تووشی دڵەراوكێ‌ مەبە كە هاورێكانت ئەنووسن و تۆ ئێشتا بیر لەوەڵام دەكەیتەوە, بەدڵنیاییەوە وەڵامی تۆ ووردتر و باشترە ،چونكە تۆ كاتێكی درێژت بەسەر بردووە لەبیركردنەوە وریز بەندكردنی هزرت ئەمەش وات لێدەكات نمرەی بەرزتر بەدەست بهێنیت .
• مەشڵەژێ‌ كاتێك هاورێكانت پەڕەی وەڵامەكانیان تەسلیم دەكەن و تۆ ئێشتا ئەنووسیت , زۆربەی ئەوانەی زوو لەتاقیكردنەوە تەواو دەبن نمرەكانیان بەرز نیەو پێویستە ئەو كاتەی ماوە لەبەردەستت بەكاری بهێنی بۆ بیركردنەوەو وەڵامدانەوە بۆ زیادكردنی نمرەی بەدەستهاتوو.
 • ئەگەر هەستی دڵەراوكێ‌ دوو بارە بوەوە لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا چاووت دابخە , هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و هەناسەكە بگرە ئنجا ووردە ووردە هەناسە بدەروە،ئەم ڕاهێنانە ئاسانە یاریدەدەرە بۆ خاو بوونەوە ( أسترخا‌ء) وسەرنجێكی باشتر .
لەكۆتاییدا ئەوە ماوە بڵێم هیوای سەركەوتن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكاران دەخوازم لەتاقیكردنەوەكانیان و بتوانن ئەو چەند هەنگاوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێكردووە هاوكاری خوێندكاران بكات و سوودی هەبێت بۆتان .

***جووڵە ،جووڵە و ڕاهێنانی وەرزشی باشترین چارەسەرە بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ‌
**** قوتابی ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنەوە قەڵەم و پێویستیەكان بەزیادەوە ببە لەگەڵ خۆت .
 *** ئەگەر هەستی دڵەراوكێ‌ دوو بارە بوەوە لەكاتی تاقیكردنەوەكەدا چاووت دابخە , هەناسەیەكی قووڵ وەربگرە و هەناسەكە بگرە ئنجا ووردە ووردە هەناسە بدەرەوە،ئەم ڕاهێنانە ئاسانە یاریدەدەرە بۆ خاو بوونەوە ( أسترخا‌ء ) وسەرنجێكی باشتر .
سه‌رچاوه‌ :
http://derunnasy.com/perwerde_ferkirdin/babeti-jimare3207.html 
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی فایل له‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌مان

وێنه‌ی ژماره‌ ( 1 ) 
به‌رێزان له‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگمان له‌ناو سایته‌كه‌مان بلاو كرده‌وه‌ زۆرێك له‌ هاورێیان و دۆستان گرفتیان هه‌بووه‌ له‌ دابه‌زاندنی فایله‌كان كه‌ له‌گه‌ل بابه‌ته‌كان بۆمان دانابوون ، بۆیه‌ زۆرێكیان له‌رێگای ئیمه‌یل یاخود په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ئاگاداریان كردمه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی هه‌رفایلێكتان بۆ روونبكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ سایته‌كه‌ماندا هه‌یه‌ 
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی سایته‌كه‌مان free یه‌ بۆیه‌ قبولی هه‌ندێ فایل ناكات وه‌كو ( word , Exil , فايلاتى zip كراو ) بۆیه‌ من له‌ سێرڤه‌رێكی ترم داناون كه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین به‌م شێوه‌یه‌ 
1. كاتێك له‌ بابه‌تێكدا لینكێك ده‌بینین بۆ نمونه‌ بابه‌تی كارتی نمره‌كان كاتێك ده‌مانه‌وێ به‌ فایلی ۆرد دایبگرین كلیك له‌سه‌ر لینكه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ نوسراوه‌ " ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 1 ) كه‌ تێیدا 3 هه‌لبژارده‌ هه‌یه‌ premium , free premium , free ده‌بێ ئێمه‌ له‌هه‌لبژارده‌ی ( free ) دا ( download ) دابگرین 
وێنه‌ی ژماره‌ (2)


  
2. پاشان ئه‌م بۆكسه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 2 ) كه‌ تێیدا دوامان لێ ده‌كات 10 چركه‌ بوه‌ستین تا ئاماده‌ ده‌بێ  پاشان ئه‌م بۆكسه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 3 ) كه‌ تێیدا چوارگۆشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كی تێدایه‌ ئێمه‌ ژماره‌كان له‌ لاكێشه‌كه‌ی ته‌نیشتی ده‌نووسینه‌وه‌ و دواتر كلیكی سه‌ر ( download ) ده‌كه‌ین تێیدا داوای سه‌یڤكردنی فایله‌كه‌مان لێ ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێت .

وێنه‌ی ژماره‌ ( 3 ) 


وێنه‌ی ژماره‌ ( 4 )
3. له‌ كۆتایدا ئه‌م بۆكسه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 4 ) كه‌  ده‌توانین فایله‌كه‌مان به‌م شێوه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت ( save ) بكه‌ین 

به‌هیوام سوودێكم به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ گه‌یاندبێ كه‌ پرسیارین لێ كردبووم .
له‌گه‌ڵ رێزم


درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

23‏/11‏/2010

هه‌موار كردنی سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ قۆناغی ( بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی )

له‌ رۆژی 28/10/2010 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان ده‌قی هه‌مواركراوی له‌ سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی ( بنه‌ره‌تی و ئاماده‌یی راگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی 

قۆناغی بنه‌ره‌تی . . .PDF


قۆناغی ئاماده‌یی . . .PDF
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

12‏/11‏/2010

ئه‌رشیفی تۆماره‌كانی قوتابخانه‌



زۆرجار ده‌بينين له‌ كاتي سه‌رداني سه‌رپه‌رشتياراني كارگێري بۆ قوتابخانه‌كان گرنگيه‌كي زۆر به‌ لايه‌ني تۆماره‌كاني قوتابخانه‌ ده‌درێت و بايه‌خ و كارگيه‌ري ئه‌م تۆمارانه‌ بۆ به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌ي كارگێري روونده‌كرێته‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ي جێگاي تێرامانه‌ ئه‌مه‌يه‌ كه‌ دواي ته‌واو بووني ماوه‌ي كاركردن له‌م تۆمارانه‌ چيان به‌سه‌ردێت ؟ ئايا ئه‌م تۆمارانه‌ ته‌نها بؤ يه‌كساڵي خوێندن كه‌ڵكيان ده‌بێت ياخود پێويسته‌ بپارێزرێن له‌ قوتابخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ي هه‌كاتێك پێويست بوو بگه‌رێينه‌وه‌ سه‌ريان.
بۆ وه‌ڵامي ئه‌م حاله‌ بێگومان پێويسته‌ بيان پارێزين به‌ڵام چۆن ؟
تائێستا من نه‌مبينيوه‌ ئاليه‌تێك هه‌بێت له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تي په‌روه‌رده‌وه‌ بۆ پاراستني ئه‌م تۆمارانه‌ تاكه‌ رێنمايي كه‌ هه‌بێت ئه‌مه‌يه‌ : تۆماري گشتي قوتابخانه‌ كه‌ زانياري و نمره‌ي قوتابياني قوتابخانه‌ي تێدايه‌ له‌كاتي گۆريني ده‌سته‌ي كارگێري قوتابخانه‌يه‌ك لێپرسينه‌وه‌ي له‌سه‌رده‌كرێت ، كه‌چي نزيكه‌ي ( 30 تا 40 ) تۆماري ديكه‌ هه‌يه‌ كه‌ حسابيان بۆ ناكرێت
لێره‌دا ده‌مه‌وێ گرنگي دروستكردني تۆماري ( ئه‌رشيفي تۆماره‌كاني قوتابخانه‌) روونبكه‌مه‌وه‌:
سالي رابردوو سه‌يري ماڵپه‌رێكي په‌روه‌رده‌ييم ده‌كرد كه‌ هي يه‌كێك له‌ ولاتاني كه‌نداو بوو له‌وێدا كۆمه‌لێك تۆماري قوتابخانه‌م داونلۆد كرد كه‌ يه‌كێكيان زۆر سه‌رنجي راكێشام ئه‌ويش تۆماري _(ئه‌رشيفي تۆماره‌كاني قوتابخانه‌ ) بوو
دياره‌ له‌وێدا گرنگيه‌كي تايبه‌تي به‌م تۆماره‌ ده‌درا وه‌ك له‌ جۆري داتاكان و وردييان تێبيني ده‌كرا. لةم تؤمارةدا فةهرستێك هه‌بوو تیایدا سه‌رجه‌م تۆماره‌كانی قوتابخانه‌ پۆلێن كرابوون و به‌ زنجیره‌ ریزكرابوون تیایدا به‌رواری ده‌ستبه‌كاربوون له‌ تۆماره‌كه‌ نوسرابوو له‌گه‌ل به‌رواری داخستنی تۆماره‌كه‌ و حاله‌تی تۆماره‌كه‌ و ژماره‌ی به‌رگه‌كانی و هۆی داخستنی و چه‌نده‌ها داتای دیكه‌ .
بینینی ئه‌م تۆماره‌ وای كرد هه‌لستم به‌ ده‌سكاریكردنی و گونجاندنی به‌جۆریك له‌گه‌ل سیسته‌می خوێندن له‌ كوردستان بگونجێت .
لایه‌نه‌ باشه‌كانی دروستكردنی ئه‌م تۆماره‌
1.      رێكخستنی هه‌موو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه‌ له‌ قوتابخانه‌دا پارێزراون و داخراون .
2.      تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و تۆمارانه‌ی كه‌ كاریان تێدا ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌رواری ده‌سپێكردن ده‌نوسرێت به‌ڵام به‌رواری داخستنی نیه‌ ،
3.      زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمارانه‌ی كه‌ ته‌واو بوون و نوێ نه‌كراونه‌ته‌وه‌ ، چونكه‌ جێگاكه‌یان به‌تاڵ ده‌بێت.
4.      زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمارانه‌ی پێویستیان به‌ داخستن هه‌یه‌ و هێشتا دانه‌خراون .
5.      دانانی پلانێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تۆماره‌كان له‌سه‌رتای ده‌سپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا.
6.      وون نه‌بوونی هیچ تۆمارێك چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ .
7.      له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك سوودی دیكه‌ كه‌ من خۆم ماوه‌ی ساڵێكه‌ كار به‌م تۆماره‌ ده‌كه‌م و بۆته‌ هۆی ئاسانكاری زۆر بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تۆماره‌كانی قوتابخانه‌.
له‌كۆتایی دا ئه‌گه‌ر ‌ كاره‌كه‌ت له‌  كارگێری قوتابخانه‌یه‌ هیوادارم كه‌مێك كاتی خۆت ته‌رخان بكه‌یت بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م تۆماره‌ كه‌ لێره‌دا وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ ئێوه‌ی به‌رێز دامناوه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌كه‌لكت هات ئه‌وا دوعای خێرمان بۆ بكه‌و ئه‌گه‌ر به‌كه‌لكیشت نه‌هات هیچ زیانێكی نیه‌ بێگومان به‌  ، فه‌رموو تۆو ئه‌م تۆماره‌ :

ئه‌رشیفی تۆماره‌كانی قوتابخانه‌ doc 


درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

09‏/11‏/2010

هه‌نگاوه‌كان . . . .


 له‌یادمان بێت ، ده‌بێ له‌م ژیانه‌ ده‌رچین وه‌ك چۆن گه‌ڵایه‌ك له‌ وه‌رزى پایزدا له‌ دار ده‌بێته‌وه‌.
- Keep in mind You'll leave This life as An Autumn falling leaf
 

- ئه‌و هه‌لانه‌ى كه‌ رۆیشتن هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر جارێك سه‌رنه‌كه‌وتى , بێگومان دوووه‌مجار سه‌رده‌كه‌ویت ، گرنگ هه‌وڵدانه‌
- Chance that's gone Will never return If you lose it once The second may be in vain
 

- هه‌نگاو بنێ و دوو دڵ مه‌به‌ ، كات ده‌رواو هه‌رگیز له‌سه‌رتۆ ناوه‌ستێ .
-
Go ahead And don't hesitate Time is running And will never wait for you

 

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

كاتێ خۆشه‌ویستى نه‌ما له‌كاره‌كانماندا . . . . مامۆستا ئارى محه‌مه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یى


مامۆستا / ئاری محمد هه‌ڵه‌بجه‌یی
خۆشه‌ویستى وشه‌یه‌كى لێكدراوه‌ وه‌كو هه‌موو وشه‌لێكدراوه‌كانى تر ئه‌مه‌ له‌ڕووى پێكهاته‌ى وشه‌كه‌ له‌ نوسیندا به‌ڵام له‌مانادا له‌هه‌موو وشه‌لێكدراوه‌كان گه‌وره‌تره‌و سه‌راپایاداگیرده‌كات ئه‌م وشه‌یه‌ ماناجوانه‌كان به‌ژیان ده‌به‌خشێت خواى گه‌وره‌ مرۆڤى به‌جوانترین شێوه‌ دروست كردووه‌ وه‌ پاكترین دڵى پێبه‌خشیوه‌ ئه‌وه‌ مرۆڤه‌كانن دله‌نه‌رمونیانه‌كان پڕ ده‌كه‌ن له‌ڕق وقین .به‌ناوهێنانى وشه‌ى خۆشه‌ویستى دڵه‌كان پڕده‌بن له‌ئارامى ،لێوه‌كان ده‌بنه‌خونچه‌و پێكه‌نین ،زمانه‌كان به‌شیرینى ئه‌دوێن،گوێیه‌كان به‌شێنه‌یى ئه‌بیستن،چاوه‌كان به‌ئاسوده‌ى ده‌نون و به‌گه‌شاوه‌یى ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌بینن،ده‌سته‌كان به‌نه‌رمى ژیان دروست ئه‌كه‌ن و گوڵه‌كان ناوه‌رێنن،پێیه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌رفرازى ده‌ڕۆن،مرۆڤه‌كان پڕ ده‌بن له‌جوانى بۆ جوانكردنى ژیان .
خۆشه‌ویستى چه‌مك ومانا زۆر هه‌ڵده‌گرێت جا ئه‌وه‌ى من لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند ئێمه‌ دڵسۆزى و ڕاستگۆیى وخۆشه‌ویستى له‌كاره‌كانماندا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ ئایا دڵسۆزیمان بۆ پیشه‌كه‌مان وایلێَكردوین واز له‌به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى بێنین له‌پێناوى سودێكى گشتى و هه‌ست به‌ماندووبون نه‌كه‌ین ئایا تۆ مامۆستایه‌كى له‌ قوتابخانه‌ له‌خۆت ڕازیت به‌ومانایه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانت به‌جوانى جێبه‌جێ كردبێت ومه‌به‌ستت پێكابێت،ئایا له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى تۆ له‌وێى ئه‌وكه‌سانه‌ى سه‌ردانت ده‌كه‌ن لێت رازین.
گومانى تێدانییه‌ مرۆڤـ خۆشه‌ویستى بۆ هه‌رشتێك هه‌بێت وه‌كو بیلبیله‌ى چاوى ده‌یپارێزێت وه‌ به‌جوانترین شێوه‌ ئه‌نجامى ده‌دات له‌ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌شدا ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌وپاشان ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵكیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست به‌ئاسوده‌ى ده‌كات،
به‌داخه‌وه‌ كاتێك خۆشه‌ویستى نه‌ما له‌كاره‌كانماندا ژووره‌كانى كاركردن ده‌بنه‌ شوێنى كۆڕبه‌ستن وسه‌یركردنى وێنه‌ى بوك وزاواو گێرانه‌وه‌ى نوكته‌و گاڵته‌و پێكه‌نین،ئامێرى په‌یوه‌ندى لاى فه‌رمانبه‌ران خۆشه‌ویستره‌ له‌كاره‌كه‌یان كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كى بۆ دێت به‌بێ گوێدانه‌ شوێنى كاره‌كه‌ى ده‌چێت به‌سه‌عات نایه‌ته‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌ون هیچ باكى پێیان نیه‌ به‌ڕاستى ئه‌مه‌ خیانه‌ته‌ له‌وپیشه‌یه‌ ،كاتێك مامۆستا به‌وپه‌ڕى خۆشه‌ویستییه‌وه‌ وانه‌ى بۆقوتابییه‌كانى شیینه‌كرده‌وه‌ ده‌ستیان نه‌گرێت بۆفێربوون وه‌كو منداڵى خۆى سه‌یرى نه‌كردن به‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیاندا تێپه‌ڕى و چاوى له‌وه‌بێ كه‌ى زه‌نگ لێبدات به‌ڕاستى ده‌بێت چاوه‌ڕوانى نه‌وه‌یه‌كى نه‌خوێنده‌واربكه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا قوتانى ده‌گاته‌ پۆله‌كانى حه‌وت وهه‌شت نازانێ كوردى بخوێنێته‌وه‌ بۆخۆم ئه‌م نمونه‌یه‌م له‌به‌رده‌ستدایه‌ ته‌نها به‌ڕێكردنى نه‌خوێنده‌واره‌و هیچى تر . . .
بۆ ئاسوده‌ى دڵ و ده‌رون بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ بۆحه‌ڵاڵكردنى بژێوى رۆژانه‌مان بۆبه‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ با ڕه‌چاوه‌ى ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ین:-
-خواى گه‌وره‌ بكه‌ به‌چاودێر به‌سه‌رخۆته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانت ئه‌وه‌بزانه‌ كه‌تۆ ئه‌و نه‌بینى ئه‌وتۆ ده‌بینێ.
-ڕێزگرتنى كاره‌كانمان چونكه‌ تۆ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌یت كه‌ بڕوانامه‌ت تێدا به‌ده‌ستهێناوه‌ گه‌ر به‌جوانى ئه‌نجامت نه‌دا بزانه‌ یه‌كه‌م كه‌س بێَ رێزیت به‌رامبه‌ر به‌خۆت كردووه‌.
-وه‌لانانى كاروبارى تایبه‌تى وهه‌وڵدان بۆخزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى
-رێزگرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانت ده‌كه‌ن یان له‌به‌رده‌ستى تۆدان چونكه‌ ئیشه‌كه‌ت خزمه‌تكردنى گۆمه‌ڵگه‌یه‌.
-پیشه‌كه‌ى خۆت خۆشبوێت تاكو بتوانى داهێنانى تێدا بكه‌یت.
-له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتى خۆت مه‌بوره‌ تا هه‌ڵه‌كانت ڕاست نه‌كه‌یته‌وه‌.
-به‌ ویژدان وعه‌قڵ ونه‌رمونیانى مامه‌ڵه‌ بكه‌ نه‌ك به‌ڕووێكى مۆن و ڕه‌ق كه‌ بێزارى لێ ببارێت.

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

04‏/11‏/2010

ناوی قوتابیان له‌ زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

دوای چاوه‌روانیه‌كی زۆر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/11/2010 ناوی قوتابیانی وه‌رگیراو له‌ زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا " بۆ زانینی شوێنی ده‌رچوونی ناوه‌كه‌ت سه‌ردانی مالپه‌ری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا بكه‌ له‌ رێگای ئه‌م لینكه‌وه‌
www.mohe-krg.org
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad