
لایه‌نه‌كانی هه‌ڵچوونی باری ده‌روونی یه‌كێكه له‌پێویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ، كاریگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی ئه‌و تاكه هه‌یه، چونكه له‌پێناوی كردنی كارێك ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاستی ووزه‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی هه‌ڵچو هه‌ست به‌هیلاكی ڕۆژانه ناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه له‌ڕێژه‌ی ئاسایش زیاتربێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا باری هه‌ڵچونه‌كان كاریگه‌ری سلبیشی بۆسه‌ر ته‌ندروستی له‌شی ئهوتاكه هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌ی هیلاكی زۆر، بێزاری، سه‌رئێشه، نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن، گرفت یان سكچون، كارده‌كاته سه‌ر چالاكیه‌كانی مێشكیش، واته توانای مێشكی هه‌رزه‌كار كه‌مده‌كاته‌وه، بۆنمونه توڕه‌بونی توندوتیژ ده‌بێته هۆی لاوازكردنی توانای زاڵبون به‌سه‌رخودی خۆیدا، وایلێده‌كات به‌بچوكترین هۆكار توڕه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته‌و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو دایك و باوك و پهروهردهكارێكه كه هاریكاری هه‌رزه‌كاران بكه‌ن بۆخۆگونجان وڕاهێنان لهسهركۆنترۆڵكردنی خودی خۆیان وهكهمكردنهوهی باری هه‌ڵچونه‌كانیان لهوههڵوێستانهی كهڕوبهڕویان ده‌بێته‌وه.
گرنگترین بنه‌ماكانی چاوه‌دێری گه‌شه‌ی هه‌ڵچونه ده‌رونیه‌كانی هه‌رزه‌كاران ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه.
1. پشتگیریكردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون.
2. هاریكاریكردنیان بۆزاڵبون به‌سه‌ر ترسه‌كانی مناڵیاندا.
3. ماوه‌دان وبره‌ودان به‌هه‌ڵوێسته خۆشه‌كان له‌ژیانی رۆژانه‌ی هه‌رزه‌كاران.
4. هاندان بۆچونه دنیای هونه‌ر، تاموچێژوه‌رگرتن له‌م لایه‌نه.
5. ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی ماڵهوهخوێندنگا، به‌شێوه‌یه‌ك گونجاوبێت بۆ هه‌رزه‌كار.
6. ڕاهێنان له‌سه‌ر نهرمونیانبون وزاڵبون بهسهرههڵچونهكانیاندا.
7. فێركردن وهاندانی هه‌رزه‌كاران بۆچونه ناوكۆمه‌ڵ وخۆشه‌ویستی كه‌سانی دیكه‌و، كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ماوه‌ته‌وه بوترێت كه ئایا خێزانی كورد زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م پێداویستیانه‌ی تاكی هه‌رزه‌كار هه‌یه ؟ یاخود وه‌كو منداڵێك سه‌یری سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌وه‌ش له پێداویستی خواردن و جل و به‌رگ هه‌ندێك لایه‌نی دیكه به‌ده‌ر نییه ، گومانی تێدا نیه كه ئاستی هۆشیاری و ڕوشنبیری دایك‌و باوكی كورد له‌ئاستێكی زۆر نزمدان كه ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه ئه‌وانه‌ی زانیاریه‌كی كه‌میان هه‌بێت ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاكی هه‌رزه‌كاردا و هه‌میشه ته‌نها سه‌یری روكاری ده‌روه‌ی گه‌شه‌ی ههزهكار ده‌كه‌ین كه چۆن له‌رووی جه‌سته‌وه گۆڕانگاری له باڵا و ده‌ركه‌وتنی زیبكه و گڕببونی ده‌نگ رویانداوه چونكه ئه‌مانه بهرووكاری هه‌رزه‌كاره‌وه زۆر دیارن پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی هه‌ڵچوونی و ده‌رونه‌وه .له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لایه‌نێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌و جوڵه و هه‌ڵچون پێش گه‌شه‌ی هزری و معریفه ده‌بێت وهبههۆی نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی گۆرانگاریهكان و گه‌شه‌كردنی هه‌رزه‌كار له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌ربۆیه زۆرجار ده‌بیستین له دایك و باوكان و مامۆستایان ده‌ڵێن تۆ له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بیت جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌و عه‌قڵێكی بچووك كه‌ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌رزه‌كار ده‌بێت كه‌زۆرجار ده‌بێته هۆی لادان و یاخیبوون و له‌وانه‌شه هه‌ڵهاتن له‌ماڵ و له‌كۆتایشدا دووچاربوونی به‌چه‌نده‌ها گرێی ده‌روونی و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان وه‌ك خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و یاخود خۆكوژی .سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌هۆی نه‌زانینی كۆمه‌ڵگه‌و دایك و باوك و مامۆستا له‌سه‌ر سروشتی قۆناغی هه‌رزه‌كاردا ،لێره‌شدا پێمان شه‌رمه پرس بكه‌ین ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاكی هه‌رزه‌كاردا و له‌وانه‌شه دایك‌و باوك كچ/ كوڕه ههرزرهكارهكهیان به‌راوردی بكه‌ن به‌ژیانی خۆیان و لۆمه‌كردنی ههرزهركارهكه به‌پێ ئه‌وه‌ی دایك‌و باوك د‌رك به بونی گۆرانگاریهكان بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و دوو سه‌رده‌مه‌ی كه ئه‌وانی تێدا ژیاون له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌می ههرزهركارهكهدا ئه‌وه‌ش به‌هۆی خێرایی ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا رویانداوه به‌پیێ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بوونی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو نهوهكهدا هه‌یه كه‌ئه‌مه‌ش هه‌موویان ده‌بێته هۆی دووژاربوونی هه‌م خێزان و هه‌م تاكی ههرزرهكارهكه به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌كانی خۆگونجاندن و گه‌ڕان به‌دوای خودی خۆی و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه ههرزهركار له‌خۆی ده‌كات ده‌رباره‌ی من كێم؟بۆچی دروست بووم؟وه‌ده‌مه‌وێت چی به‌ده‌ست بهێنم له‌ژیاندا ؟لێره‌دا ده‌مه‌وێت پپرسم پێویسته چی بكرێت بۆئه‌وه‌ی تاكێك و نه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مێن بڕوابه‌خۆ بو،هه‌روه‌ها خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك دید و بۆچوون و كاارمه بێت بۆكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ؟به‌بۆچونی من پێم وایه پێویسته خێزان هۆشیاربكرێته‌وه ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌م قۆناغه له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا مامۆستایان پێویسته هۆشیاربكرێنه‌وه له‌پێناو ئاشنابوون بهههرزرهكار و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو تاكێك و خێزان و مامۆستایانهكاربۆ ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن .
http://derunnasy.com/derunnasy_herzekari/babeti-jimare1464.html
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق