مامۆستا نوری بێخاڵی
زۆر له‌پسپۆرانی بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونناسی، ژینگه‌ی ماڵ‌و جۆری ره‌فتاری دایك‌و باوك له‌ته‌ك منداڵه‌كه‌یان‌و په‌روه‌رده‌ی خێزانی به‌فاكته‌رێكی گرنگ‌و هه‌ستیار ده‌ژمێرن له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا. به‌جۆرێك كه خودی خێزان له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت‌و شوێنكاتدا ده‌توانێ كاریگه‌ری خۆی ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ماڵه‌وه‌شدا به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یدا هه‌بێت‌و هاوكارێكی باشی دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بێت له‌پێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی كاراكته‌رێكی ئه‌كتیڤ‌و بونیادنانی كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌تاكدا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه چۆن‌و چه‌ند‌و تاكوێ له‌گه‌ڵ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن‌و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی خێزانی كورده‌واری بۆ منداڵ كۆك‌و ته‌بایه؟ له‌ده‌ره‌وه‌ی سۆز‌و ڕۆمانسییه‌ت، چونكه ئه‌سته‌مه دایك‌و باوكێك بدۆزیته‌وه ڕقیان له‌جگه‌رگۆشه‌و كۆرپه‌كه‌یان بێته‌وه.
ئه‌و ڕایه‌ڵی خۆشه‌ویستی‌و په‌یوه‌ستی سۆزه‌ی نێوان دایك‌و باوك‌و منداڵه‌كانیان مه‌یلێكی سروشتی‌و خۆڕسكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه فۆڕم‌و شێوازی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌و ته‌وزیفكردنه‌وه‌یه‌تی له‌لایه‌نی دایك‌و باوك له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌یاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌ندروست، هاوكات ئه‌و میكانیزمانه‌ی خێزان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه دیوێكی تری هاوكێشه‌كه‌ن.
لێره‌وه پرسیارێك دروست ده‌بێت كه ئاخۆ تا چه‌ند خێزانی كورده‌واری له‌نواندنی ئه‌و ڕۆڵه‌و نمایشكردنی دیوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌و ته‌وزیفكردنی به‌ئاراسته شارستانی‌و زانستییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌یدا؟
وه‌ك وتمان خۆشه‌ویستی خێزان بۆ منداڵه‌كه‌ی سروشتێكی خۆڕسكانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی منداڵبووندا هه‌ست ده‌كه‌ین خێزانی كوردی تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی بۆ كۆرپه‌ی چاوه‌ڕوانكراو هه‌یه، خێزانی كوردی پێش هه‌ر شت بۆ سه‌لماندنی عه‌قڵی باوكسالارییانه‌ی خۆی چاوه‌ڕێی موژده‌ی كوڕ ده‌كات، كه یه‌كه‌م كۆرپه كوڕ نه‌بوو، ئیدی له‌وێوه سه‌ره‌تاكانی تێكچوونی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خێزان ده‌شڵه‌ژێن‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنییان به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌دا ده‌بێت. واته تێگه‌یشتنی خراپی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ كچ‌و كوڕ‌و شانازیكردنی زیاتری به‌دووه‌م‌و گرنگیپێدانی، ده‌سپێكی ئه‌و نه‌هامه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه دێته به‌رده‌م خێزانی كورده‌واری، ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تی بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌زیش له‌ماڵێكدا به‌ئاشكرایی هه‌ست به‌جیاكاری نێوانیان ده‌كرێ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه له‌ته‌واوی بواره‌كاندا، بایه‌خپێدانی زیاتری خێزان چڕده‌كرێته‌وه سه‌ر كوڕه‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان‌و له‌رێگه‌ی ئاماژه‌ی مامه‌ڵه‌كانی خێزان له‌ته‌ك هه‌ردووكیاندا، كچ ده‌كرێته كۆیله‌ی كوڕ.
دیوێكی تری ترسناك له‌شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵ له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه كه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هێزی ئیراده‌و بڕوابوونی منداڵ به‌تواناكانی، نازكێشانی له‌راده‌به‌ده‌ری دایك‌و باوكه بۆ منداڵه‌كانیان، هه‌ر له‌خواردن پێدانه‌وه بگره، تاده‌گاته جل گۆڕین‌و پێڵاوكردنه پێ‌و به‌ڕێكردنی منداڵ بۆ باخچه‌ی ساوایان‌و قوتابخانه، له‌سه‌یران‌و گه‌شتیشدا خێزانی كوردی ده‌رفه‌تی منداڵ نادات به‌ئازادی خۆی له‌ته‌ك سروشت‌و ئه‌و شته نوێیانه‌ی ده‌یبینێ‌و هه‌وڵی بۆ ئه‌وسه‌ر‌و ئه‌مسه‌ركردن هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وه‌نده‌ی پێی ده‌ڵێن وامه‌كه‌و وا مه‌ڵێ‌و وا مه‌چۆ، هه‌ستی بڕوابوون به‌خۆی‌و هێزی ئیراده‌ی له‌لا ده‌كوژن. خۆشیه‌كه له‌وه‌دایه هه‌موو دایك‌و باوكێك پێیان وایه كه ئه‌مه‌یان له‌خۆشه‌ویستی منداڵه‌كه‌یانه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره ره‌فتاره دواجار جۆرێك له‌ترس‌و سڵه‌مینه‌وه له‌زۆربه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌دڵ‌و مێشكی منداڵدا ده‌چێنێ، یان كاتێ منداڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێ، یاخود به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و یاری شوێنێكی ئازاری پێده‌گات، یان ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رگه‌رمی یارییه‌كه‌و شتێكی بۆ ناخرێته سه‌ریه‌ك‌و رێك ناخرێ، زیاد له‌پێویست ده‌لاوێنرێته‌وه‌و به‌په‌له پروزێ ئه‌ندامانی خێزان‌و به‌تایبه‌تی دایك ده‌گه‌نه هانای‌و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، یاخود بۆی رێكده‌خه‌ن كه دواتر ئه‌و ره‌فتاره‌یان وا له‌منداڵ ده‌كات له‌ئاینده‌دا نه‌توانێ له‌ئاست هه‌ر ڕووداوێكدا كه دێته رێگای رووبه‌ڕوویان بێته‌وه‌و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی فریادڕه‌سێك بكات. ئه‌م نازهه‌ڵگرتنه زیاد له‌پێویست‌و ده‌ستگرتنه زیاده‌ڕۆییه، وا ده‌كات منداڵ شوناسێك بۆ خۆی‌و تواناكانی نه‌دۆزێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه نمایشكردن‌و ته‌وزیفكردنی خۆشه‌ویستی خێزان بێت بۆ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌وا له‌قۆناغێكی تری ته‌مه‌نیدا‌و هه‌ندێ جار هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی منداڵی‌دا، خێزانی كورد ڕه‌فتارێكی دژ‌و رێك پێچه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانی ده‌كات، كه ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ها‌و كه‌سایه‌تی منداڵ داده‌به‌زێنێ‌و تووشی شكستێكی ده‌روونی ده‌كات. كاتێكیش منداڵ ته‌فسیرێكی بۆ ئه‌و بانێكه‌و دوو هه‌وای دایك‌و باوك پێ نییه، ئیدی یان منداڵێكی بێتوانا‌و شه‌رمن‌و ترسنۆك‌وده‌سته‌پاچه‌ی لێده‌رده‌چێت، یاخود ده‌بێته كاراكته‌رێكی شه‌ڕانگێز‌و توڕه له‌هه‌موو شتێك‌و خاوه‌ن ڕوَحی تۆڵه سه‌ندنه‌وه.
كه‌واته خراپ‌و به‌هه‌ڵه ته‌وزیفكردنی خۆشه‌ویستی‌و سۆزی دایك‌و باوك بۆ منداڵه‌كه‌یان، دواتریش شێوازی هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌كردن له‌قۆناغه‌كانی تری ته‌مه‌نیدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه كه فه‌لسه‌فه‌و شێواز‌و جۆری په‌روه‌رده‌ی خێزانی كوردی‌و ڕۆڵی ئه‌رێنی له‌پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی منداڵدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌ی سه‌رده‌می‌و شارستانییانه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه.
ئه‌وه نییه هه‌ر له‌یه‌كه‌م چركه‌ی بوونه‌وه‌ی زمانی منداڵ دا، گیانی پرسیار له‌ناخیدا ده‌كوژرێ. ئاخر منداڵ كه ده‌نێردرێته به‌رخوێندن، خێزانی كوردی له‌بری لێپێچینه‌وه‌و چاودێری كردن‌و به‌دواداچوونی له‌قوتابخانه، ده‌یكاته نێچیرێكی ده‌ستبه‌سته‌ی به‌رده‌م باوكێتی مامۆستا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خێزانی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می وه‌چه نانه‌وه‌ی هه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر هێنده‌ی خه‌می زۆركردنی ژماره‌ی كوڕی هه‌یه، نیو ئه‌ونده به‌شێوه‌یه‌كی زانستی‌و شارستانی بیری له‌په‌روه‌رده‌كردن‌و ئاراسته‌كردنی منداڵه‌كانی نه‌كردۆته‌وه.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه پێویسته دایك‌و باوكی كورد چاو به‌شێوازی په‌روه‌رده‌كردن‌و مامه‌ڵه‌و ره‌فتاركردنیان له‌ته‌ك منداڵه‌كانیاندا بگێڕنه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شێوازه هه‌ره‌می‌و میتافیزیكیه بن له‌په‌روه‌رده‌كردندا كه له‌به‌رهه‌مێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی كۆیله‌و بێ پرسیار‌و گومانی ده‌سته‌پاچه‌و دووره‌په‌رێز بترازێ، به‌رهه‌مێكی جوانتری نابێت.

سه‌رچاوه :
http://nnmnm.com(esLYg8tLywEkAAAANGI0YzcyY2UtYWQ4NC00MDI2LTk5NGItMGQ4MDViOTc3ZTAwJkjm6ttCWYauGuuDhqR69N3pN141))/Detail.aspx?id=2150&LinkID=10