‏إظهار الرسائل ذات التسميات گشتی. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات گشتی. إظهار كافة الرسائل

30‏/12‏/2010

مرۆڤـ و ته‌كنه‌لۆژیا ... ته‌نهایی مۆدێلێكی نوێی ژیان! ...



سامان عه‌لا - ستۆكهولم

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ مرۆڤ له‌لوتكه‌ی پێشكه‌وتنی زانستیدایه‌، ته‌كنه‌لۆژیا توانیویه‌تی زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ربكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مرۆڤ له‌هه‌ر كونجێكی ئه‌م ژیانه‌دابێت، ده‌توانێت به‌ئاسانترین شێوه‌ په‌یوه‌ندیبكات، هه‌واڵ ببیستێ، ئاگاداری بار و دۆخی یه‌كتری ببن، ئه‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا له‌گه‌ل خۆیدا دنیایه‌كی بۆ مرۆڤ دروستكردوه‌ كه‌هه‌ر له‌خه‌ون و خه‌یال ده‌چێت. چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌فیلمه‌ زانستی خه‌یاڵیه‌كاندا"علمی تخیلی" ده‌بینرا كه‌فه‌نتازیای زانست سه‌ره‌نجام چ جۆره‌ ژیانێكی پڕ به‌خته‌وه‌ری بۆ مرۆڤ فه‌راهه‌م ده‌كات. هه‌رله‌و فیلمانه‌دا ده‌بینرا كه‌له‌سایه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا مرۆڤ ده‌ستڕه‌سی به‌زۆر له‌نهێنیه‌كانی ژیان ده‌بات. بۆ نموونه‌: ده‌یزانی له‌بۆشایی ئاسماندا چه‌ندجۆر هه‌ساره‌ و ژیانی مرۆڤگه‌لێكی تر هه‌ن و ده‌بن، زانستی ئه‌له‌كترۆنی و په‌یوه‌ندی و هاتوچۆ و وزانستی پزیشكی چه‌نده‌ پێشده‌كه‌وێت، كه‌ئه‌مه‌ بۆخۆی بیرۆكه‌یه‌كی لێوه‌ سه‌رده‌ردێنێت كه‌ژیانی مرۆڤ به‌ره‌و جاویدانی به‌رێت و ئیدی له‌سایه‌ی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنه‌دا، كێشه‌ و گیر و گرفته‌كانی مرۆڤایه‌تی كه‌مده‌بنه‌وه‌ و یاخود هه‌رنامێنێت، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ژیان پڕده‌بێت له‌به‌خته‌وه‌ری و كه‌سێك نامێنێت له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه‌ بیر له‌كێشه‌ی هه‌ژاری و نه‌داری بكاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا زانست به‌ده‌ر له‌لایه‌نه‌كانی تری ژیان، توانی زۆر زیاتر له‌ فه‌نتازیا و خه‌یاڵاته‌كانی جاران به‌دی بێنێت و كارئاسانیه‌كی زۆر بۆ ژیان و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤ بكات. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌كی و جدیش هه‌میشه‌ له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا سه‌رهه‌ڵده‌دات. گه‌وره‌ترین كێشه‌ش كه‌ له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی زانستیدا سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆرێك له‌پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌ و دروستكردنی مۆدێلێكی نوێی ژیانه‌ كه‌ئه‌ویش ته‌نهاییه‌. ته‌نهایی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا. مرۆڤی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل ده‌سڕه‌سی به‌وهه‌موو پێشكه‌وتنه‌، ته‌نهایه‌، ته‌نهاییه‌ك كه‌خه‌ریكه‌ به‌هێواشی رۆحی ده‌كرۆژێت و ده‌یكاته‌ ئامێرێك وه‌ك ئامێره‌كانی دیكه‌ی سه‌رده‌م. ئه‌م مۆدێله‌ نوێیه‌ له‌ژیان ده‌شێ بۆماوه‌یه‌ك چێژ و له‌زه‌ت له‌و پێشكه‌وتن و ئامێره‌ نوێیانه‌ی زانست بۆ مرۆڤ ئاماده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاكی ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌موو مه‌هام و وه‌زیفه‌ ئینسانیه‌كانی، مرۆڤ ده‌كاته‌ بونه‌وه‌رێكی بێگیان و بێدڵ و هه‌ست، مرۆڤ ده‌خاته‌ خانه‌یه‌كی خۆویستی و خۆ به‌زلزان و سه‌رئه‌نجامیش بێ ویژدان. به‌كورتی مرۆڤ له‌نێو تۆڕێكی گه‌وره‌ و به‌رفراوانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ فڕێده‌داته‌ نێو ژورێكی بچوك و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌ رۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی لێده‌ستێنێته‌وه‌ و له‌بری ئه‌وه‌ ساڵه‌ها له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ره‌كاندا ده‌یكاته‌ كۆیله‌. لێره‌شه‌وه‌ كه‌مرۆڤ ئاماده‌بوو ‌ببێته‌ ئه‌ربابی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و خۆبه‌خۆ راهات كه‌له‌ژووره‌ بچوكه‌كاندا به‌ته‌نهایی ژیان به‌سه‌ربه‌رێت، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌روونی بۆ دروست ده‌بێت و كاتێك به‌خۆی ده‌زانێت كه‌ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ چه‌نده‌ كارئاسانی بۆ ژیان دابینده‌كات، به‌ڵام كردویه‌تیه‌ مرۆڤێكی ته‌نها و، چۆن ته‌نها و ته‌نها له‌كونجی ژوورێكی بچوكدا قه‌تیسی كردوه‌. سیحری ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاش له‌وه‌دایه‌ كه‌ چیدی به‌ئاسانی رێنادا مرۆڤه‌كان ده‌ستبه‌رداریبن، تابگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندیه‌ ئاساییه‌كانی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام كارگه‌كانی ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ زانستیانه‌ هێنده‌ به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی هێنده‌ جوان، ئامێره‌ نوێیه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌مرۆڤ له‌بری عاشقبوون به‌ژیان و جوانیه‌كانی ژیان، عاشقیانده‌بێت و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ته‌رخانده‌كات تا به‌ده‌ستیان بێنێت.

لێره‌وه‌ ده‌كرێ بڵێین: ئه‌گه‌ر تادوێنێ، ئایدۆلۆژیا جۆرا و جۆره‌كان ملیۆنان كه‌سیان ده‌كرده‌ ده‌روێشی خۆیان، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ته‌كنه‌لۆژیا ملیاره‌ها ده‌كاته‌ موریدی خۆی، ئه‌گه‌ر ئایدۆلۆژیا ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی له‌خانه‌یه‌كدا كۆده‌كرده‌وه‌، ئه‌وا ئه‌مڕۆ، ته‌كنه‌لۆژیا هه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. گه‌ر تادوێنێ مرۆڤه‌كان به‌هه‌ر هۆیه‌ك بوایه‌ له‌ده‌وری یه‌كدی كۆده‌بونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیمپڕاتۆریه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا، مۆدێلێكی نوێ له‌ژیان ره‌نگڕێژ ده‌كات و به‌مرۆڤه‌كان ده‌ڵێت: پێتانخۆشبێت یان نا، بتانه‌وێت یاخودنا، من هاتووم و هه‌مووتان له‌كونجی ماڵ و سه‌ركاره‌كانتاندا به‌ته‌نهایی توند ده‌كه‌م.

مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌سایه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا توانی جوانترین و پێشكه‌وتوترین پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی به‌ده‌ستبێنێ، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا زۆر شتی جوان و مرۆیی له‌ده‌ست ده‌دات، مرۆڤه‌كان ته‌نهان، مال و نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له‌نه‌خۆش، بازاره‌كان شێواون و مرۆڤ به‌هاونرخی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و... هتد.

ئه‌مڕۆ كه‌مرۆڤ له‌لوتكه‌ی پێشكه‌وتنی زانستدایه‌، زۆرترین رێژه‌ی هه‌ژار و نه‌دار و بێ نان و ئاو له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ كه‌هه‌رگیز مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌یدیوه‌. هه‌رله‌سایه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتن و ته‌نهاییه‌دا، زۆرترین رێژه‌ی خۆكوشتن و سته‌مكاری و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت. گومان له‌وه‌شدانیه‌، كه‌هه‌رئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا كه‌ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌كۆمپانیا زل و زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان و له‌سه‌رێكیشه‌وه‌ كه‌ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ سیاسه‌تمه‌دار و وڵاته‌ زلهێزه‌كانی دونیاوه‌ رابه‌رایه‌تی ده‌كرێن. له‌به‌رخاتری ده‌ستكه‌وتی زیاتر و پاراستنی ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌كانیان. ده‌رئه‌نجامی كێشمه‌كێشی سیاسی و ئابوریه‌كانیان، بۆ دواجار نه‌ك به‌ته‌نها ژیانی ئاسایی تاكه‌كان بشێوێنێ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ سه‌رجه‌می ژیان له‌سه‌رگۆی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ناوببات. كه‌ئێستا هه‌رله‌سایه‌ی زانستدا زانراوه‌، كه‌ژیان ته‌نها له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه‌ هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=4562:2009-06-19-22-56-21&catid=110:2009-01-10-21-52-05&Itemid=157

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

17‏/12‏/2010

كه‌ناڵی (دواناوه‌ندی كانی بزره‌ ) له‌ youtube



به‌رێزان له‌ ئێستاوه‌ ده‌توانن سه‌ردانی كه‌نالی ( دواناوه‌ندی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو ) بكه‌ن له‌ youtube به‌هۆی ئه‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ تیایدا گشت ڤیدیۆكانی تایبه‌ت به‌ قوتابخانه‌كه‌مان داده‌نرێت : 

  www.youtube.com/user/kanebizra
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

29‏/11‏/2010

چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی فایل له‌ناو ماڵپه‌ره‌كه‌مان

وێنه‌ی ژماره‌ ( 1 ) 
به‌رێزان له‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگمان له‌ناو سایته‌كه‌مان بلاو كرده‌وه‌ زۆرێك له‌ هاورێیان و دۆستان گرفتیان هه‌بووه‌ له‌ دابه‌زاندنی فایله‌كان كه‌ له‌گه‌ل بابه‌ته‌كان بۆمان دانابوون ، بۆیه‌ زۆرێكیان له‌رێگای ئیمه‌یل یاخود په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ئاگاداریان كردمه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی هه‌رفایلێكتان بۆ روونبكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌ سایته‌كه‌ماندا هه‌یه‌ 
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی سایته‌كه‌مان free یه‌ بۆیه‌ قبولی هه‌ندێ فایل ناكات وه‌كو ( word , Exil , فايلاتى zip كراو ) بۆیه‌ من له‌ سێرڤه‌رێكی ترم داناون كه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین به‌م شێوه‌یه‌ 
1. كاتێك له‌ بابه‌تێكدا لینكێك ده‌بینین بۆ نمونه‌ بابه‌تی كارتی نمره‌كان كاتێك ده‌مانه‌وێ به‌ فایلی ۆرد دایبگرین كلیك له‌سه‌ر لینكه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ نوسراوه‌ " ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌مان بۆ ده‌بێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 1 ) كه‌ تێیدا 3 هه‌لبژارده‌ هه‌یه‌ premium , free premium , free ده‌بێ ئێمه‌ له‌هه‌لبژارده‌ی ( free ) دا ( download ) دابگرین 
وێنه‌ی ژماره‌ (2)


  
2. پاشان ئه‌م بۆكسه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 2 ) كه‌ تێیدا دوامان لێ ده‌كات 10 چركه‌ بوه‌ستین تا ئاماده‌ ده‌بێ  پاشان ئه‌م بۆكسه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 3 ) كه‌ تێیدا چوارگۆشه‌یه‌كمان هه‌یه‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كی تێدایه‌ ئێمه‌ ژماره‌كان له‌ لاكێشه‌كه‌ی ته‌نیشتی ده‌نووسینه‌وه‌ و دواتر كلیكی سه‌ر ( download ) ده‌كه‌ین تێیدا داوای سه‌یڤكردنی فایله‌كه‌مان لێ ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێت .

وێنه‌ی ژماره‌ ( 3 ) 


وێنه‌ی ژماره‌ ( 4 )
3. له‌ كۆتایدا ئه‌م بۆكسه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ( وێنه‌ی ژماره‌ 4 ) كه‌  ده‌توانین فایله‌كه‌مان به‌م شێوه‌ی كه‌ ده‌مانه‌وێت ( save ) بكه‌ین 

به‌هیوام سوودێكم به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ گه‌یاندبێ كه‌ پرسیارین لێ كردبووم .
له‌گه‌ڵ رێزم


درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

09‏/11‏/2010

هه‌نگاوه‌كان . . . .


 له‌یادمان بێت ، ده‌بێ له‌م ژیانه‌ ده‌رچین وه‌ك چۆن گه‌ڵایه‌ك له‌ وه‌رزى پایزدا له‌ دار ده‌بێته‌وه‌.
- Keep in mind You'll leave This life as An Autumn falling leaf
 

- ئه‌و هه‌لانه‌ى كه‌ رۆیشتن هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر جارێك سه‌رنه‌كه‌وتى , بێگومان دوووه‌مجار سه‌رده‌كه‌ویت ، گرنگ هه‌وڵدانه‌
- Chance that's gone Will never return If you lose it once The second may be in vain
 

- هه‌نگاو بنێ و دوو دڵ مه‌به‌ ، كات ده‌رواو هه‌رگیز له‌سه‌رتۆ ناوه‌ستێ .
-
Go ahead And don't hesitate Time is running And will never wait for you

 

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

26‏/10‏/2010

مامۆستاو خوێندنه‌وه‌ى كتێب . . . . . . . مامۆستا ئاری هه‌ڵه‌بجه‌یی - د.كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو




       كتێب ئه‌و خه‌رمانه‌‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ یه‌ كه‌ كاسه‌ خاڵییه‌كانى ناخ وبیرى هه‌رخوێنه‌رێكى عاشق به‌خوێندنه‌وه‌ پڕله‌ زانیارى ده‌كات ،  ئه‌وهاوڕێ هێمن و بێده‌نگه‌یه‌ كه‌ئاشناى به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانى ده‌ووربه‌رمان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى منه‌تمان به‌سه‌ردا بكات و گیانى خۆبه‌زل زانین به‌سه‌رمادا بسه‌پێنێت ، یان ئه‌و كانییه‌ ڕوون و پاكه‌یه‌ كه‌ هه‌ر خوێنه‌رێك به‌ده‌ست بردن بۆ كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانى ده‌توانێنێت په‌رداخێك ئاوى سازگارى ده‌ست كه‌وێت تاكو تینوێتى بێ ئاگابوون له‌پێشكه‌وتنى ڕۆشنبیرى وشارستانیه‌تى گه‌لانى دنیاى پێبشكێنێ .............  .

باسه‌كه‌ى من لێره‌دا تایبه‌ته‌ به‌یه‌كێك له‌چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه‌ئه‌ویش مامۆستایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆم مامۆستام زیاتر ئاگادارى ئه‌م چینه‌م تاڕاده‌یه‌ك ده‌زانم چى ده‌گوزه‌رێت.

كاتێك به‌كه‌سێك ده‌وترێت مامۆستا له‌سه‌رده‌مى ئێستا به‌ ماناى ده‌رچووانى په‌یمانگاو زانستگه‌(زانكۆ) دێت كه‌بواره‌كه‌یان له‌ مامۆستایه‌تیدا خۆى ده‌بینێته‌وه‌و بڕوانامه‌ى تێدا به‌ده‌ست هێناوه‌  ده‌بێت شاره‌زاییه‌كى باشى له‌و به‌شه‌دا هه‌بێت كه‌ تێییدا خوێندوێتى بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت گرنگى دابێت به‌ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى  كه‌ په‌یوه‌ندى به‌بواره‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌قۆناغى په‌یمانگاو زانستگه‌ ده‌بێت زۆرترین كتێبى خوێندبێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ه‌م دوو قۆناغه‌ به‌شه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه‌ واته‌ قوتابی ده‌زانێت له‌چ بوارێك ده‌خوێنێت هه‌مومان ده‌زانین خوێندنى په‌یمانگاو زانستگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ وماندووبونى قوتابییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت و زانیارى ده‌ره‌وه‌ى پڕۆگرام له‌ڕێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌وه‌ ده‌ست نه‌خات سبه‌ینێ بوو به‌مامۆستا زانیارییه‌كى ئه‌وتۆى پێنابێت كه‌وانه‌كه‌ى پێ ده‌وڵه‌مه‌ندبكات واته‌ وه‌كو قوتابییه‌كه‌ وانه‌كه‌ ده‌خوێنێنه‌وه‌و له‌ پۆله‌كانى قوتابخانه‌بۆ قوتابیانى باس ده‌كات.

به‌داخه‌وه‌ له‌ناومامۆستایانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كه‌من ئه‌ومامۆستایانه‌ى  كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ كتێبخانه‌یه‌كى خنجیلانه‌یان هه‌بێت بۆ خۆرۆشنبیركردنى خۆیان وسود گه‌یاندن به‌خه‌ڵكانى تریش له‌ڕێگه‌ى به‌خشینه‌وه‌ى زانیارییه‌كانیانه‌وه‌،ئه‌گه‌ر پرسیارله‌هه‌ندێ مامۆستا بكه‌ى به‌ده‌ر له‌كتێبى پڕۆگرامى خوێندنى وانه‌كه‌ى ناتوانێت وه‌ڵامت بداته‌وه‌ پێتده‌ڵێت له‌ كتێبى پڕۆگرام باس نه‌كراوه‌ پێویست ناكات منیش بیزانم ، بۆنمونه‌ بپرسى له‌مامۆستایه‌كى كوردى شیعرێكى(نالى یان مه‌حوى)ت بۆلێك بداته‌وه‌ گه‌ر له‌كتێبى پرۆگرام  ئه‌وشیعره‌ی نه‌بێت بێگومان به‌ نایزانێت ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ بۆمامۆستایانى(ئینگلیزى،جوگرافیا،مێژوو،ئابوورى،عربى،وانه‌ زانستییه‌كان)به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌ندێك مامۆستایى به‌ڕێز.

پێویسته‌ مامۆستا ئه‌وه‌ بزانێت كه‌قوتابى وخوێندكار ئه‌وه ‌نازانن كه‌مامۆستا تایبه‌تمه‌ندى له‌بوارێكدا هه‌یه‌ قوتابى واده‌زانێت كه‌ ووتت مامۆستا ده‌بێت هه‌مووشتێك بزانێت بۆیه‌ پرسیار ده‌كات له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك جار پرسیاره‌كانیشى گشتگیربن لێره‌دا مامۆستا زانیارى نه‌بێت توڕه‌ ده‌بێت چونكه‌ پێى نه‌نگییه‌ بڵێت نازانم  وا بیر ده‌كاته‌وه‌ قوتابییه‌كه‌ زانیارییه‌كانى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش له‌كه‌مى ڕۆشنبیرى مامۆستاكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت چونكه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ ئیشى سه‌رپه‌رشتیاره‌ كه‌ هه‌ڵسنگاندن بۆ مامۆستا ده‌كات له‌گه‌ڵ رێزمدا.

به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك مامۆستا هه‌یه‌ له‌ژوورى وانه‌ ووتنه‌وه‌ مه‌لزه‌مه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ وه‌كو په‌ڕاوێك كه‌ وێنه‌یه‌كى تێدا دروست كرابێت سه‌یرى ده‌كات هه‌مان وێنه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌  كه‌ له‌مه‌لزه‌مه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى نمونه‌یه‌ك شی بكاته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌لزه‌مه‌كه‌ ئه‌مه‌یه ‌ئه‌نجامى پشتگوێخستنى خوێندن خوێندنه‌وه‌وخۆماندوو كردن له‌په‌یمانگه‌و زانستگه‌(زانكۆ) كه‌ ده‌یبینین.

بۆئه‌وه‌ى مامۆستا رۆشنبیرێكى خاوه‌ن زانیارى سه‌رده‌میانه‌بێت كه‌سود بۆ كۆمه‌ڵگه‌وقوتابیان وخوێندكاران هه‌بێت ده‌بێت ئه‌مخاڵانه‌ ڕه‌چاوبكات:-

1.    بایه‌خدان به‌كڕینى دوو تا سێ كتێب له‌ مانگێكدا وپاراستنى كتێبه‌كان له‌كتێبخانه‌یه‌ك با بچوكیش بێت. 

2.     خوێندنه‌وه‌ى كتێبێك به‌لایه‌نى كه‌م له‌مانگێكدا.

3.    سه‌یر كردنى سایته‌كانى ئینته‌رنیت ئاگاداربوون له‌زانستى نوێ وسه‌رده‌مییانه‌.

4.    به‌شداریكردن له‌كۆڕو سیمنارو ئاڵوگۆڕكردنى زانیارى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا.

5.    به‌شدارى كردن له‌چاره‌سه‌كردنى گیروگرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وبه‌هێزكردنى تواناو ئه‌زمونه‌كانى.



درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

13‏/10‏/2010

مامۆستاو په‌روه‌رده‌ . . . . . . مامۆستا ئاری هه‌له‌بجه‌یی - د.كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو


مامۆستا ئه‌و مرۆڤه‌ روح سوكه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ مندال ‌و پیریه‌وه‌، به‌ ئافره‌ت‌و پیاویه‌وه‌، به‌ سه‌ركرده‌و خه‌ڵكی ئاساییه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی رۆژێك (ئه‌لف)‌و (بێ) یه‌كیان خوێندبێت قه‌رزاری ئه‌ون.
مامۆستا ئه‌و دره‌خته‌یه‌ كه‌ له‌سایه‌یدا ده‌یان‌و سه‌دان نه‌مام سه‌وز ده‌بن كه‌ له‌پاشه‌رۆژدا هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌مامانه‌ له‌بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان موتوربه‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن.
لێره‌دا مامۆستا پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی وانه‌ به‌ خوێندكارو قوتابیه‌كانی بڵێته‌وه‌ فێری راستگۆیی‌و رێزگرتن‌و هاوڕێیه‌تی‌و خوڕه‌وشتی باشیان بكات، فێریان بكات چ كاتێك قسه‌ ده‌كه‌ن‌و؟ چ كاتێك گوێ ده‌گرن. ئیمامی شافیعی كاتێك ویستی بچێته‌ لای ئیمامی مالیك بۆ فێربونی زانست‌و زانیاری دایكی پێی وت: (پێش ئه‌وه‌ی فێری زانست بیت ده‌بێت بچیته‌ لای مامۆستایه‌ك تاكو فێری خوڕه‌وشت‌و ره‌فتارو گوفتاری جوان بیت).
پێویسته‌ مامۆستا بتوانێت هه‌ر زانیاریه‌ك كه‌ ده‌یبه‌خشێته‌ قوتابیه‌كه‌ی له‌پاشه‌رَۆژدا مافی گشتی له‌سه‌ره‌ ده‌بێت ئه‌و قوتابیه‌ش خه‌ڵكی تر فێر بكات، جا لێره‌دا ته‌نها شتێك ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ شوێنی خۆی خوڕه‌وشتێكی به‌رزه‌ له‌گه‌ڵ راستگۆیی كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێت پێش هه‌مو شتێك له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ فێر كرابێت.
له‌كۆتاییدا ده‌بێت هه‌مومان وه‌كو چینی مامۆستا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و به‌ ره‌وشت په‌روه‌رده‌ بكه‌ین نه‌وه‌یه‌ك كه‌ سبه‌ینێ ویژدان‌و ره‌وشتی رێگه‌ی نه‌دات زانست‌و زانیاریه‌كه‌ی خه‌یانه‌ت له‌میلله‌ته‌كه‌ی بكات!
شاعیرێكی عه‌ره‌ب ده‌فه‌رموێت:


إنما الأمم الأخلاق مابقيت فإن ذهببت أخلاقهم ذهبوا


واته‌: هه‌مو میلله‌تێك خوڕه‌وشته‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه‌، گه‌ر خوڕه‌وشتی نه‌ما ئه‌وان شان‌و شكۆی لای كه‌س نامینێ‌و شاره‌ستانیه‌ت‌و كه‌لتوری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad