نوسینی م/ سه‌ردار عه‌بدولره‌حمان ئیبراهیم

چونكه مرۆڤ به‌درێژایی رۆژگار هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونیه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته وه‌خته‌ی ئێستا به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجێكی ژینگه‌یدا ژیانی بردۆته سه‌ر كه خۆی له (ئاو‌و هه‌واو خۆراك)دا ده‌بینێته‌وه. مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی توانیویه‌تی خۆی بگونجێنێت له‌هه‌ر بارودۆخێكی ژینگه‌یدا، هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا هۆش و بیری خۆی له‌رێگه‌ی روودانی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كانه‌وه په‌ره‌ی پێداوه‌و به ئه‌قڵ و تێڕِوانینی خۆی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌م كاره‌ساتانه كردووه وه‌ك (گڕكان ، بوومه‌له‌رزه، لافاو ، هه‌ڵچوونی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا .............. هتد).
زانایان له‌مبواره‌دا ده‌ڵێن: (له‌سه‌ره‌تادا مرۆڤ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی خۆی خستۆته گه‌ڕ له‌پێناو پاراستنی خۆی و ئه‌ندامانی خێزانی له‌ترسی تووڕه بوونی كاره‌ساته سروشتییه‌كان ، ئاخۆ كه‌ی بێت و ئێستاكه مرۆڤ له‌م رۆژگاره پێشكه‌وتنخوازه‌دا سروشت خۆی بپارێزێت له‌ترسی هه‌وڵه بێووچه‌كانی مرۆڤ كه كه‌وتۆته وێزه‌ی سروشتی ده‌ووروبه‌ر بێگوێدانه هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ژیان).
دیاره له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ژینگه وه‌ك بابه‌تێك بۆته وێردی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌ترسییه سروشتیانه‌ی كه رۆژ به‌رۆژ به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه، بۆته مۆته‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره قه‌شه‌نگ و جوانه كه‌بۆته لانه‌ی ئاوه‌دانی ژیانی مرۆڤ.
كاریگه‌ری شۆرشی پیشه‌سازی له‌سه‌ر ژینگه‌ی سروشتی
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی شۆرشی پیشه‌سازی له‌به‌ریتانیادا له‌سالاَكانی (1868) ژینگه‌ی سروشتیش (ئاو‌و هه‌واو خاك) كه‌وته به‌ر په‌لاماره بێ شوماره‌كانی مرۆڤ.بۆ به‌ره‌و باشتركردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی تره‌وه گورزێكی كوشنده‌ش درا به ئه‌و بواره گرنگه پشتگوێخراوه‌ی كه نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
بۆ یه‌كه‌مینجار زانایه‌كی ئه‌ڵمانی به‌ناوی (ئارنست هیگڵ) له‌ساڵی 1866ز . چه‌مكی ژینگه‌ی وه‌ك بابه‌تێكی هه‌ستیارو گرنگ بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی روونكرده‌وه، كه ووتی ژینگه بریتییه له (هه‌موو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه ده‌وری مرۆڤی داوه)، مه‌به‌ستی زیاتر له‌به‌رگی هه‌وای زه‌وی و وشكانی و به‌رگی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان بوو، له‌م ساته‌وه‌ختانه‌وه زه‌نگی مه‌ترسی پیسبوونی ژینگه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی لێدرا.
شانبه‌شانی پێشكه‌وتنی شۆرشی پیشه‌سازی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و بازرگانی رووی له‌زیادیكرد، وه‌ك په‌رچه‌كردارێكیش ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهانیشی لێكه‌وته‌وه، بوونی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانیش له‌سه‌ر پشتی ئه‌م هه‌ساره‌یه پێویستی به‌رووبه‌ری وشكانی زیاتر‌و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتییه گرانبه‌هاكانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌بی َ گوێدانه به توانستی ده‌رامه‌تی زه‌وی و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی دژوار‌و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نارۆشن بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژ، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌م كارانه بووه هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی سروشتی و مرۆیی.
ده‌ره‌نجامه نێگه‌تیفه‌كانی شۆڕشی پیشه‌سازی بریتی بوون له پیسبوونی هه‌وای شاره‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشماوه پیشه‌سازییه‌كان و پیسبوونی ئاوی ده‌ریاو زه‌ریاكان و خوڵقاندنی كه‌شێكی مه‌ترسی دار كه ده‌یه‌وێت هه‌موو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌م خه‌وه قوڵه‌دا به‌ئاگا بێنێته‌وه، چونكه وه‌كو ئاشكرایه زیادبوونی كارگه پیشه‌سازییه‌كان ده‌بێته هۆی فڕێدانی بڕێكی زۆری گازه پیس كه‌ره‌كانی به‌رگی هه‌وا وه‌كو گازه‌كانی (دووانه ئۆكسیدی كاربۆن كه گازێكی ژه‌هراوی و خنكێنه‌ره ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌م گازه‌ش هۆكارێكه بۆ دیارده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی)، كه‌سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی‌ٍ بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه ساڵی و خۆڵبارین و برسیه‌تی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی كشتوكاڵی و پیسبوونی ئاوی ده‌ریاكان به پاشه‌ڕۆ پیشه‌سازییه‌كان و یاخود دیارده بارینی ترشه باران له‌ئه‌نجامی یه‌كگرتنی هه‌وای پیسبوو له‌گه‌ڵ گازی دووانه ئۆكسیدی كاربۆن دروست ده‌بێت. توانه‌وه‌ی ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان و دیارده‌ی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ولاَتان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی زه‌وی.
دیاره وه‌كو ئاشكرایه زۆربه‌ی جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌نێوان ولاَتاندا زیاتر هۆكاره‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و بوونی گیانی فراوانخوازی و سه‌پاندنی هێزو ده‌سه‌لاَت به‌سه‌ر گه‌لاندا، به‌لاَم دوابه‌دوای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك لێكۆڵه‌وه‌ره ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سترتیژییه‌تی ئه‌م جه‌نگانه شانبه‌شانی پێشكه‌وتنی ژیان له‌جه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه گۆڕدراوه بۆ جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی نه‌ته‌وه زلهێزه‌كان له‌سه‌ر خاك و ئاویی گه‌لانی جیهان، چونكه ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن بۆ نه‌وه‌ی دوارۆژو هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی گه‌وره، ئامانجی ئه‌مه‌ش له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ناوی دیموكراسییه‌وه له‌خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست به‌رژوه‌ندییه بالاَكانی خۆی به‌دیده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش زیاتر پشت ده‌به‌ستێت به ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌كه به جۆره‌ها سامانی سروشتی و مرۆیی وه‌ك (نه‌وت ، كانزا ، ئاو ...هتدا).
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی پیسبوونی ژینگه ته‌نها ئه‌م لایه‌نانه ناگرێته‌وه كه باسمان كردوون ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكاری تری سروشتی گرنگتر هه‌یه كه كاریگه‌ری زیاتری هه‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی پیسبوونی ژینگه‌ی (ته‌قینه‌وه‌ی كانه ئاگرینه‌كان ، سووتانی دارستانه‌كان ، گه‌رده‌لوول و ڕه‌شه‌بای تۆز‌و خۆلاَوی، بوومه‌له‌رزه‌و ..............هتد) .
نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر چێت كه پیس بوونی ژینگه ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به هه‌رێمێك یاخود ناوچه‌یه ك یان وولاَتێك. به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌مه بزانین كه یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پیس بوونی ژینگه ئه‌وه‌یه كه سنووری وولاَتان ده‌به‌زێنێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاریگه‌ری ئه‌م پیس بوونه‌یان پیادا ره‌ت ده‌بێت . ده‌بێت باجی ئه‌م پیس بوونه بدات.یه‌كێكی تر له روودانی كاره‌ساته سروشتیه‌كان كه تا ئێستا وولاَتانێكی زۆر به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن بریتی یه له‌دیارده‌ی به‌بیابانی بوون(التصحر) (desertfication) و (ووشك بوونی ده‌ریاچه‌كان) دیاره ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌مبوونه‌ی رێژه‌ی باران بارین و هه‌ڵكردنی هه‌رده‌لوول و ره‌شه‌با تۆزاویه‌كان. كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌ده‌ره‌نجامه ترسناكه‌كانی پیس بوونی ژینگه.
ڕۆڵی مرۆڤیش به‌ده‌ر نییه له‌ڕه‌خساندنی ئه‌م كه‌شه ترسناكه كه سروشت بی َ ره‌حمانه ده‌كه‌وێته وێزه‌ی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه، كه‌ده‌توانین بڵێین مرۆڤ گیرۆده‌ی كار‌و به‌رهه‌می خۆیه‌تی ، خۆی ژینگه‌یه‌كی مه‌ترسی دار بۆ نه‌وه‌ی ئاینده ده‌ره‌خسێنێت. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی خۆ ویستی و چاوچنۆكی و چاو برسییه‌تی تاكه‌كه‌س و كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌تان و قوربانیدان به به‌رژوه‌ندییه گشتییه‌كان له‌پێناوی به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی ژینگه‌و په‌یدابوونی دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وین، زانایان ده‌ڵێن (سامانه‌كانی گۆی زه‌وی توانای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌موو دانیشتوانی جیهانیان هه‌یه، به‌لاَم له‌توانایان دا نییه تاكه خۆویستێك و چاوچنۆكێك چاوبرسی تێر بكه‌ن)، چالاكییه‌كانی مرۆڤیش خۆی ده‌بینێته‌وه له (بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و زیاد به‌كارهێنانی توخمی زه‌ویی و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی گه‌وره له ناخی زه‌وی، به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێ به‌رنامه‌یی و كشتوكاڵی بی پسانه‌وه‌و زیاد به‌كارهێنانی په‌ینی كیمیایی و ئاودێری ناته‌ندروست و ..... هتدا).
كاریگه‌ری گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكی كشتوكاڵی:-
1- زیادبوونی بڕی باران بارین له‌هه‌ندێك ناوچه توانسته كشتوكاڵییه‌كان زیاد ده‌كات.
2- زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌ناوه‌ندی كیشوه‌ره‌كان كه ده‌كه‌ونه ناوچه خولگه‌یه بارانه زۆره‌كان به‌هۆی دابه‌زینی بڕی باران بارین توانای به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی كه‌متر ده‌بێت وه‌ك كیشوه‌ره‌كانی (ئه‌فه‌ریقیا و ئاسیا).
3- به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان زیاتر توشی نه‌خۆشییه رووه‌كییه‌كان ده‌بن.
4- به‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رێژه‌ی 1،5 پله‌ی سه‌دی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئاژه‌ڵ و رووه‌ك.
كاریگه‌ری گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ:-
1- ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی گۆی زه‌وی رووبه‌رووی نه‌خۆشی و مردن ده‌بنه‌وه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی ، له‌ئه‌نجامی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی (38) پله‌ی سه‌دی له‌ساڵی 1995 له‌شاری شیگاگۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دانیشتوانی ئه‌و شاره مردن.
2- بلاَوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌هۆی مێشووله‌و مێرووه زیان به‌خشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه خولگه‌ییه‌كان ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سۆدان له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌لاریا (20-40%) زیادیكردووه، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وه‌ك (تای زه‌رد ، تای ده‌نگی ، هه‌ووكردنی مێشك).
3- زانایان پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوونی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ستیاری وه‌ك (هه‌ناسه سواری ، نه‌خۆشی سنگ ، كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان) ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌وه.
4- ده‌بێته هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی (كولێرا) به‌تایبه‌تی.
رێكه‌وتنامه و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به هێوركردنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی:-
هاریكه‌ری نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، بۆیه جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه به‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیانه بكه‌ین كه‌مه‌به‌ستیانه دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی هێور بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌تاكانی رێككه‌وتنامه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به هێوركردنه‌وه‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گرنگترینیان بریتین له:-
1-پڕۆتۆكۆڵی مۆنتڕیاڵ:-
له‌ساڵی 1987 دا (پڕۆتۆكۆڵی مۆنتڕیاڵ) بۆ پشتگیریكردنی چینی (ئۆزۆن) مۆركرا و بریاری له‌سه‌ر درا له‌لایه‌ن (36) ده‌وڵه‌ته‌وه له‌نێوانیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌و پرۆتۆكۆڵی مۆنتریاڵدا هاتووه كه:-
1- قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی به‌كارهێنانی پێكهاته گازییه كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن.
2- له‌ولاَته پیشه‌سازییه پێشكه‌وتووه‌كان له كۆتایی ساڵی 1995 ه‌وه به‌رهه‌مهێنانی كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن رابگیرێت و له ده‌وڵه‌ته په‌ره‌سه‌ندووه‌كان له‌ساڵی 2000ه‌وه.
2 - لووتكه‌ی زه‌وی :-
له‌ساڵی 1992 كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه و گه‌شه‌كردنی له (ریودی جانیرۆ) له‌به‌رازیل به‌سترا، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی زه‌وی به‌گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده جیهانییه‌كان داده‌ندرێت تا ئه‌و كاته له‌مێژوودا، ئه‌م كۆنفرانسه دوو رێككه‌وتنامه‌ی لێكه‌وته‌وه:
یه‌كه‌میان/ تایبه‌ته به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازه په‌نگ خواردووه گازییه‌كان كه ده‌بنه مایه‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی خۆ به‌خشانه.
دووه‌میان/ تایبه‌ته به‌پاراستنی جۆراوجۆری بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان، به‌رگریكردن له جۆر‌و هه‌وارگه‌یان.
3- رێكه‌وتنامه‌ی كیۆتۆ:-
له‌كانوونی دووه‌می 1997 دا لووتكه‌ی نێووده‌وڵه‌تی له‌شاری (كێۆتۆ) ی یابانی به‌سترا به‌نوێنه‌رایه‌تی (160) ده‌وڵه‌ت، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له دانانی سنورێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گازانه‌ی كه ده‌بنه به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م ده‌رپه‌ڕاندنی گازه زیانبه‌خشه‌كان بۆ ناو به‌رگی گازی له‌ڕێگای دانانی پلان و پرۆگرامی شیاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
4- لووتكه‌ی جیهان:-
له‌ساڵی 2002 دا نزیكه‌ی (200) ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له (جوهانسبیرگ) له ئه‌فه‌ریقای باشور كۆبوونه‌وه، ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ستنیشانكردنی پلان و پرۆگرامی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێكردنێكی به‌رده‌وام له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا.
(گه‌شه‌پێكردنێك كه ژینگه بپارێزێت و پێداویستییه‌كانی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دابین بكات بێ ئه‌وه‌ی سازش بكات له‌دابینكردنی پێداویستیه‌كانی نه‌وه‌ی ئاینده)
له‌ساڵی 2007 بابه‌تێكی گه‌رمی دانیشتنه‌كانی خولی (62) ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كه له‌مانگی ئه‌یلوول دا 2007 له‌نیۆروك سازدرا به‌ئاماده بوونی 150 ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه ئاووهه‌واییه‌كان به‌سترا.
(سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (بانكی موون) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كرده‌وه كه (روودانی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی گۆڕانكارییه ئاو‌و هه‌واییه‌كان جێگای گومان نییه و پێویستی به چاره‌سه‌ره) .
بانگهێشتكردنی(16) گه‌وره پیسكه‌ره‌كانی جیهان له‌لایه‌ن (جۆرج ده‌بلیو بۆش) بۆ واشنتۆن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و گۆڕانكارییه ئاووهه‌واییه‌كان ، هه‌رچه‌نده وتاری سه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بوو جێگای ره‌خنه‌ی پسپۆران و دۆستانی ژینگه بوو .
جۆرج بۆش له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرده‌وه:-
1- رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی پێویسته رێگه نه‌گرێت له گه‌شه‌كردنی ئابووری.
2- پێویسته هه‌ڵویسته‌كان خۆبه‌خشانه بن (هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی چین و هیند یه‌كی ده‌گرته‌وه).
3- بۆش پێشنیاری كرد كه سندوقێكی نێوده‌وڵه‌تی پێك بهێندرێت له ویلایه‌ته یه‌گكرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن و ئه‌وروپا بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ ده‌وڵه‌ته په‌ره‌سه‌ندووه‌كان.
4- گه‌ڕان به‌دوای ته‌كنه‌لۆجیای پاكدا وه‌ك(به‌رده تفڵ، وزه‌ی خۆر، وزه‌ی هه‌ناوی زه‌وی (فواره‌كان) ، وزه‌ی ئه‌تۆم، رووه‌ك ، وزه‌ی با ، هاوینه‌ی به‌ر خۆر، شه‌پۆله‌كانی هه‌ڵكشان و داكشان) .
سه‌رچاوه‌كان :-
1- پرشنگ حه‌مه ئه‌مین ئه‌حمه‌د ، ژینگه‌پارێزی (پیسبوونی ژینگه‌و دیارده‌ی قه‌تیس بوونی گه‌رما)، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی سلێمانی، 2008.
2- پ.د.ئازاد محه‌مه‌د نه‌قشبه‌ندی، گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق، چاپخانه‌ی رۆشنبیر ، هه‌ولێر، 2008.
3- پاشكۆی زانستی هه‌فته‌نامه‌ی به‌روو، ژماره(11 ،24،26،)
4- هۆزان ئه‌حمه‌د، رۆژنامه‌ی خه‌بات، ژماره (3439) ، به‌رواری 7/4/2010 دووشه‌ممه، هه‌ولێر.
5- دلاوه‌ر عوسمان، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره (4964) ، به‌رواری 3/8/2009 دووشه‌ممه،سلێمانی.
6- حوسێن محه‌مه‌د، گۆڤاری زنار، ژماره (32) ، ته‌مووزی 2009، رانیه.
7- نیاز نایف، رۆژنامه‌ی رۆژنامه، ژماره (58) ، 12/9/2007، سلێمانی.
8- پ.د.ئازاد نه‌قشبه‌ندی،محازه‌راتی زانكۆی كۆیه كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان (رانیه)، به‌شی جوگرافیا، به‌رواری 12/4/2007، 5شه‌ممه،
9- رابه‌ر ئیبراهیم میران، گۆڤاری قه‌ندیل ، ژماره (4) ، تشرینی یه‌كه‌م ، 2009.
10- هه‌رێم حوسین، رۆژنامه‌ی ئاوینه، ژماره (186) ،18/8/2009، 3شه‌ممه، سلێمانی.
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له :
http://www.keconomists.org/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=180&Itemid=1
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق