![]() |
مامۆستا / ئاری محمد هه‌ڵه‌بجه‌یی |
خۆشه‌ویستى چه‌مك ومانا زۆر هه‌ڵده‌گرێت جا ئه‌وه‌ى من لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ئێمه دڵسۆزى و ڕاستگۆیى وخۆشه‌ویستى له‌كاره‌كانماندا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه ئایا دڵسۆزیمان بۆ پیشه‌كه‌مان وایلێَكردوین واز له‌به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى بێنین له‌پێناوى سودێكى گشتى و هه‌ست به‌ماندووبون نه‌كه‌ین ئایا تۆ مامۆستایه‌كى له قوتابخانه له‌خۆت ڕازیت به‌ومانایه‌ى ئه‌ركى سه‌رشانت به‌جوانى جێبه‌جێ كردبێت ومه‌به‌ستت پێكابێت،ئایا له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى تۆ له‌وێى ئه‌وكه‌سانه‌ى سه‌ردانت ده‌كه‌ن لێت رازین.
گومانى تێدانییه مرۆڤـ خۆشه‌ویستى بۆ هه‌رشتێك هه‌بێت وه‌كو بیلبیله‌ى چاوى ده‌یپارێزێت وه به‌جوانترین شێوه ئه‌نجامى ده‌دات له‌ئه‌نجامى ئه‌م كاره‌شدا ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌وپاشان ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵكیش به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و مرۆڤه هه‌ست به‌ئاسوده‌ى ده‌كات،
به‌داخه‌وه كاتێك خۆشه‌ویستى نه‌ما له‌كاره‌كانماندا ژووره‌كانى كاركردن ده‌بنه شوێنى كۆڕبه‌ستن وسه‌یركردنى وێنه‌ى بوك وزاواو گێرانه‌وه‌ى نوكته‌و گاڵته‌و پێكه‌نین،ئامێرى په‌یوه‌ندى لاى فه‌رمانبه‌ران خۆشه‌ویستره له‌كاره‌كه‌یان كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كى بۆ دێت به‌بێ گوێدانه شوێنى كاره‌كه‌ى ده‌چێت به‌سه‌عات نایه‌ته‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌ون هیچ باكى پێیان نیه به‌ڕاستى ئه‌مه خیانه‌ته له‌وپیشه‌یه ،كاتێك مامۆستا به‌وپه‌ڕى خۆشه‌ویستییه‌وه وانه‌ى بۆقوتابییه‌كانى شیینه‌كرده‌وه ده‌ستیان نه‌گرێت بۆفێربوون وه‌كو منداڵى خۆى سه‌یرى نه‌كردن به‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیاندا تێپه‌ڕى و چاوى له‌وه‌بێ كه‌ى زه‌نگ لێبدات به‌ڕاستى ده‌بێت چاوه‌ڕوانى نه‌وه‌یه‌كى نه‌خوێنده‌واربكه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ئێستا قوتانى ده‌گاته پۆله‌كانى حه‌وت وهه‌شت نازانێ كوردى بخوێنێته‌وه بۆخۆم ئه‌م نمونه‌یه‌م له‌به‌رده‌ستدایه ته‌نها به‌ڕێكردنى نه‌خوێنده‌واره‌و هیچى تر . . .
بۆ ئاسوده‌ى دڵ و ده‌رون بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره بۆحه‌ڵاڵكردنى بژێوى رۆژانه‌مان بۆبه‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه با ڕه‌چاوه‌ى ئه‌م خاڵانه بكه‌ین:-
-خواى گه‌وره بكه به‌چاودێر به‌سه‌رخۆته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كانت ئه‌وه‌بزانه كه‌تۆ ئه‌و نه‌بینى ئه‌وتۆ ده‌بینێ.
-ڕێزگرتنى كاره‌كانمان چونكه تۆ له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌یت كه بڕوانامه‌ت تێدا به‌ده‌ستهێناوه گه‌ر به‌جوانى ئه‌نجامت نه‌دا بزانه یه‌كه‌م كه‌س بێَ رێزیت به‌رامبه‌ر به‌خۆت كردووه.
-وه‌لانانى كاروبارى تایبه‌تى وهه‌وڵدان بۆخزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى
-رێزگرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانت ده‌كه‌ن یان له‌به‌رده‌ستى تۆدان چونكه ئیشه‌كه‌ت خزمه‌تكردنى گۆمه‌ڵگه‌یه.
-پیشه‌كه‌ى خۆت خۆشبوێت تاكو بتوانى داهێنانى تێدا بكه‌یت.
-له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتى خۆت مه‌بوره تا هه‌ڵه‌كانت ڕاست نه‌كه‌یته‌وه.
-به ویژدان وعه‌قڵ ونه‌رمونیانى مامه‌ڵه بكه نه‌ك به‌ڕووێكى مۆن و ڕه‌ق كه بێزارى لێ ببارێت.
Really its true
ردحذفevery thing with out love failure