نوسینی/ دانا فاضل.

... یه‌كێك له هه‌ره ئاڵۆزترین بواره‌كانی ژیانی نهێنی یه‌كانی بیركردنه‌وه‌یه لای مرۆڤ كه سه‌روه‌رێتی ژیانی پێ به‌خشیووه و به‌و هۆیه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵی پێشكه‌وتن و داهێناندا بووه.
... له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا نهێنی یه‌كانی بیر تا سه‌رده‌مانێكی زۆر دره‌نگ كه‌متر زانیاری له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی كه‌می پێویستی بووبێت به‌و لایه‌نه له‌به‌ر ساده‌یی ژیان، به‌ڵام سه‌رده‌می جیهانگیری وای كردووه ژیان ئاڵۆزبووه پێویستی یه‌كان زۆر بوون، به‌وپێیه بیری مرۆڤیش جه‌نجاڵ و ماندوو ئاڵۆز بووه و ئه‌مه‌ش وای پێویست كردبێت كه زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و زانیاری زۆرتری له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه.
* * *
زانینی نهێنی یه‌كانی بیر "الذاكرة" چیمان پێ ده‌به‌خشێت؟
... بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م سوودانه:
1) به‌كارهێنانی توانا شاراوه‌كانی بیر " الذاكرة ".
2) بوونی بیركردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مدار.
3) ماندوو نه‌كردنی بیر" الذاكرة ".
4) پاراستنی زیاتری زانیاری یه‌كان.
5) دووركه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزی و جه‌نجاڵی مێشك.
6) دووركه‌وتنه‌وه له بیری پچڕ پچڕ‌و بێ ئه‌نجام.
7) دووركه‌وتنه‌وه له شه‌كه‌ت كردنی لاشه به‌هۆی جه‌نجاڵی مێشكه‌وه.
8) سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له ژیاندا.
9) هێنانه‌دی ئاره‌زووه‌كان.
10) كه‌م كردنه‌وه‌ی له بیرچوونه‌وه.
... زانایانی بیر " الذاكرة " ده‌ڵێن "عقل" ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه وه‌ك له خواره‌وه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه.
العقل
الواعی اللاواعی
بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست:-
العقل الواعی | العقل اللاواعی |
1) چالاكی یه‌ده‌ره‌كی یه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك ( جووڵًه‌ی ئه‌ندامه‌كان، بیركردنه‌وه، ... هتد) 2) پێویستی به پشوودان هه‌یه و به‌رده‌وام ناتوانێت كار بكات. 3) خۆویسته و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدا كارده‌كات. 4) به‌رده‌وام زانیاری وه‌ردگرێت و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه. | 1) چالاكی یه ناوه‌كی یه‌كانی لاشه‌ی مرۆڤ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت و كۆنترۆڵیان ده‌كات وه‌ك (دڵ، سی یه‌كان، هه‌رس كردن، ... هتد) 2) پێویستی به پشوودان نی یه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤدا كارده‌كات. 3) خۆنه‌ویسته و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدا نی یه. 4) زانیاری وه‌رناگرێت و به‌پێ ی به‌رنامه‌یه‌كی جێگیر كار ده‌كات |
به پێ ی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه لێره‌دا ته‌نها باس له "العقل الواعی" ده‌كه‌ین كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ و به‌ویستی ئه‌و كار ده‌كات.
ئێستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ نهێنی یه‌كانی بیر "الذاكرة"
یه‌كه‌م/ بیری مرۆڤ له شه‌و و ڕۆژێكدا ده‌توانێت 14 سه‌عات به باشی كار بكات:-
"العقل الواعی" له ماوه‌ی "24" كاتژمێردا ده‌توانێت "14" سه‌عات كار بكات و له‌وه زیاتر ناتوانێت به‌ڕێك و پێكی فه‌رمانه‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 14 سه‌عات كاتێكی زۆره كه‌له‌م نموونانه‌ی خواره‌ودا ده‌رده‌كه‌ون:-
= قوتابی یه‌ك ڕۆژانه 14 سه‌عات بخوێنێت.
= فه‌رمانبه‌رێك ڕۆژانه 14 سه‌عات بیر له پێشخستنی كاره‌كه‌ی بكاته‌وه.
= دایك و باوك ڕۆژانه 14 سه‌عات بیر له چاك به‌ڕێوه‌بردنی خێزانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
= بیریارێك "مفكر" 14 سه‌عات بیر بكاته‌وه و بنوسێنێت.
= یان كه‌سێك دوو چالاكی له ڕۆژێكدا ئه‌نجام بدات و 14 سه‌عات بۆ هه‌ردووكیان ته‌رخان بكات.
واتا كه‌سانی زۆر سه‌ركه‌وتوو له ژیاندا ئه‌وپه‌ڕی پێویستیان به "14" سه‌عات له كات هه‌یه بۆ چالاكی یه بیری یه‌كانیان.
* * *
... هۆكاری چی یه ڕۆژانه تووشی ماندوو بوونی مێشك ده‌بین.
... یان تووشبوونی ئازاری مێشك
... یان شه‌كه‌تی لاشه‌مان ده‌كات.
... یان جاری وا هه‌یه پله‌ی شه‌كه‌تی مێشك ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك توانای بیركردنه‌وه‌ی نامێنێت.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه چه‌ند هۆكارێك هه‌یه...
• ڕاسته قوتابی یه‌ك "10" سه‌عات ده‌خوێنێت به‌ڵام "7" سه‌عاتی تر له كاتی پشوو و نان خواردن و بێ ئیشی دا به‌رده‌وام بیری لای خوێندنه‌كه‌یه‌تی
• فه‌رمانبه‌رێك ڕۆژ 7-8 سه‌عات ده‌وام ده‌كات و بیرده‌كاته‌وه ...
به‌ڵام له‌دوای ده‌وامیش به‌هۆی دڵسۆزی یان بوونی گرفت یان هۆكاری تره‌وه به‌رده‌وام بیری لای كاره‌كه‌یه‌تی.
= دایك و باوك له‌وانه‌یه پێویستیان به 2-3 سه‌عات بیركردنه‌وه هه‌بێت له خێزانه‌كه‌یان به‌ڵام به‌هۆی بێ به‌رنامه‌یی و هۆكاری تره‌وه به‌رده‌وام مێشكیان جه‌نجاڵه.
• نوسه‌رێك یان بیریارێك ئه‌گه‌ر ڕۆژانه "10" سه‌عات بیركردنه‌وه و نوسینی هه‌بێت، ده‌بێته گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین نووسه‌ر.
• یان هه‌ندێك جار كه‌سانێك دوو كار یان زیاتریان هه‌یه... وه‌ك
سه‌رۆكی خێزان – فه‌رمانبه‌ر- نووسه‌ر
قوتابی- وه‌رزشه‌وان- ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی پیشه‌یی...هتد.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا "14" سه‌عات بیركردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به به‌رنامه به‌شی هه‌موویان ده‌كات.
... ئه‌ی بۆچی بیر به‌رده‌وام ماندووه؟
چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ماندووبوونی مێشك
1) كه‌می شاره‌زایی له یاساكانی " الذاكرة ".
2) به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ی به‌رنامه و بێ به‌رنامه.
3) نه‌زانینی به‌كارهێنانی پشووه‌كان بۆ پشووپێدانی مێشك.
... ڕاسته كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو 8-10 سه‌عات به‌پێ ی به‌رنامه كارده‌كات و بیرده‌كاته‌وه به‌ڵام كاته‌كانی پشوودان بگره له خه‌ویشدا مێشكی ماندووه به بیركردنه‌وه‌وه.
* * *
= چۆن ده‌تونرێت پشوو به مێشك بدرێت و له "14" سه‌عات زیاتر به‌كاری نه‌هێنین:-
... له قۆناغی سه‌ره‌تادا ده‌كرێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌یت:-
... هه‌وڵ بده كاته‌كانی پشوو لاشه‌ت بجوڵێنه و به‌كارێكی ساده‌وه خه‌ریك ببه .. ئه‌مه واده‌كات كه جوڵه‌كه بیركردنه‌وه فه‌رامۆش بكات و بۆ ماوه‌یه‌ك بووه‌ستێت به‌وشێوه‌یه پشووی خۆی وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام له‌كاتی وه‌ستاندا بیر به‌رده‌وام به‌ئه‌وپه‌ڕی تواناوه كارده‌كات.
تێبینی/
یاساكانی " الذاكرة "
پێكه‌وه كارده‌كه‌ن .. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها جێ به‌جێ كردنی یه‌ك یاسا یان زانینی یه‌ك نهێنی به‌ته‌واوی ناتگه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ست.
له‌وپێناوه‌دا به‌رده‌وام به له وه‌رگرتنی زانیاری یه‌كان ده‌رباره‌ی "الژاكره" تا به‌هه‌موویانه‌وه ئه‌نجام و به‌رهه‌می چاوه‌ڕوان كراوت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه : http://www.kurdonia.org
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق