28‏/10‏/2010

كارتی نمره‌كان بۆ قۆناغی دواناوه‌ندی 2010


به‌ پشت به‌ستن به‌ سیسسته‌می نوێی خوێندن یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ گۆرانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنه‌وه‌ی نمره‌كانی قوتابییه‌ به‌سه‌ر هه‌ر وه‌رزێكی خوێندندا ، بۆیه‌ به‌پێویستم زانی فۆرمی كارتی نمره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دروست بكه‌م كه‌ له‌گه‌ل سیسته‌می دابه‌شكردنی نمره‌كان بگونجێت و به‌ئاسانی بتوانین نمره‌كان تۆمار بكه‌ین له‌سه‌ری .

تێبینی : له‌م لینكه‌ خواره‌وه‌ كارتی نمره‌كان بۆ ئه‌م قۆناغانه‌ دروستكراون

1.     پۆلی حه‌وته‌می بنه‌ره‌تی

2.     پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ره‌تی

3.     پۆلی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی

4.     پۆلی ده‌یه‌می وێژه‌یی

5.     پۆلی یازده‌یه‌می وێژه‌یی

6.     پۆلی دوازده‌یه‌می وێژه‌یی

بۆ پۆله‌كانی تریش ته‌نها ده‌سكاری وانه‌كان بكرێت ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت.
بۆ دابه‌زاندنی فایلی كارتی نمره‌كان كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌بكه‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

چاودێری ده‌روونی هه‌ڵچوونه‌كانی هه‌رزه‌كار - ئاماده‌كرنی : ته‌لار كمال مدحت


لایه‌نه‌كانی هه‌ڵچوونی باری ده‌روونی یه‌كێكه‌ له‌پێویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ، كاریگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌ له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی ئه‌و تاكه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌پێناوی كردنی كارێك ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ئاستی ووزه‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی هه‌ڵچو هه‌ست به‌هیلاكی ڕۆژانه‌ ناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ له‌ڕێژه‌ی ئاسایش زیاتربێت.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا باری هه‌ڵچونه‌كان كاریگه‌ری سلبیشی بۆسه‌ر ته‌ندروستی له‌شی ئه‌وتاكه‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌ی هیلاكی زۆر، بێزاری، سه‌رئێشه‌، نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن، گرفت یان سكچون، كارده‌كاته‌ سه‌ر چالاكیه‌كانی مێشكیش، واته‌ توانای مێشكی هه‌رزه‌كار كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆنمونه‌ توڕه‌بونی توندوتیژ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی توانای زاڵبون به‌سه‌رخودی خۆیدا، وایلێده‌كات به‌بچوكترین هۆكار توڕه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو دایك و باوك و په‌روه‌رده‌كارێكه‌ كه‌ هاریكاری هه‌رزه‌كاران بكه‌ن بۆخۆگونجان وڕاهێنان له‌سه‌ركۆنترۆڵكردنی خودی خۆیان وه‌كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ڵچونه‌كانیان له‌وهه‌ڵوێستانه‌ی كه‌ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌.

گرنگترین بنه‌ماكانی چاوه‌دێری گه‌شه‌ی هه‌ڵچونه‌ ده‌رونیه‌كانی هه‌رزه‌كاران ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌.

1. پشتگیریكردنی باوه‌ڕبه‌خۆبوون.

2. هاریكاریكردنیان بۆزاڵبون به‌سه‌ر ترسه‌كانی مناڵیاندا.

3. ماوه‌دان وبره‌ودان به‌هه‌ڵوێسته‌ خۆشه‌كان له‌ژیانی رۆژانه‌ی هه‌رزه‌كاران.

4. هاندان بۆچونه‌ دنیای هونه‌ر، تاموچێژوه‌رگرتن له‌م لایه‌نه‌.

5. ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌خوێندنگا، به‌شێوه‌یه‌ك گونجاوبێت بۆ هه‌رزه‌كار.

6. ڕاهێنان له‌سه‌ر نه‌رمونیانبون وزاڵبون به‌سه‌رهه‌ڵچونه‌كانیاندا.

7. فێركردن وهاندانی هه‌رزه‌كاران بۆچونه‌ ناوكۆمه‌ڵ وخۆشه‌ویستی كه‌سانی دیكه‌و، كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا ماوه‌ته‌وه‌ بوترێت كه‌ ئایا خێزانی كورد زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م پێداویستیانه‌ی تاكی هه‌رزه‌كار هه‌یه‌ ؟ یاخود وه‌كو منداڵێك سه‌یری سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ش له‌ پێداویستی خواردن و جل و به‌رگ هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌ به‌ده‌ر نییه‌ ، گومانی تێدا نیه‌ كه‌ ئاستی هۆشیاری و ڕوشنبیری دایكو باوكی كورد له‌ئاستێكی زۆر نزمدان كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌ ئه‌وانه‌ی زانیاریه‌كی كه‌میان هه‌بێت ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاكی هه‌رزه‌كاردا و هه‌میشه‌ ته‌نها سه‌یری روكاری ده‌روه‌ی گه‌شه‌ی هه‌زه‌كار ده‌كه‌ین كه‌ چۆن له‌رووی جه‌سته‌وه‌ گۆڕانگاری له‌ باڵا و ده‌ركه‌وتنی زیبكه‌ و گڕببونی ده‌نگ رویانداوه‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ به‌رووكاری هه‌رزه‌كاره‌وه‌ زۆر دیارن پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی هه‌ڵچوونی و ده‌رونه‌وه‌ .له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لایه‌نێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌و جوڵه‌ و هه‌ڵچون پێش گه‌شه‌ی هزری و معریفه‌ ده‌بێت وه‌به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری ده‌رباره‌ی گۆرانگاریه‌كان و گه‌شه‌كردنی هه‌رزه‌كار له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ زۆرجار ده‌بیستین له‌ دایك و باوكان و مامۆستایان ده‌ڵێن تۆ له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌بیت جه‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌و عه‌قڵێكی بچووك كه‌ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌رزه‌كار ده‌بێت كه‌زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی لادان و یاخیبوون و له‌وانه‌شه‌ هه‌ڵهاتن له‌ماڵ و له‌كۆتایشدا دووچاربوونی به‌چه‌نده‌ها گرێی ده‌روونی و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان وه‌ك خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ‌ و یاخود خۆكوژی .سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به‌هۆی نه‌زانینی كۆمه‌ڵگه‌و دایك و باوك و مامۆستا له‌سه‌ر سروشتی قۆناغی هه‌رزه‌كاردا ،لێره‌شدا پێمان شه‌رمه‌ پرس بكه‌ین ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاكی هه‌رزه‌كاردا و له‌وانه‌شه‌ دایكو باوك كچ/ كوڕه‌ هه‌رزره‌كاره‌كه‌یان به‌راوردی بكه‌ن به‌ژیانی خۆیان و لۆمه‌كردنی هه‌رزه‌ركاره‌كه‌ به‌پێ‌ ئه‌وه‌ی دایكو باوك درك به‌ بونی گۆرانگاریه‌كان بكه‌ن له‌نێوان ئه‌و دوو سه‌رده‌مه‌ی كه‌ ئه‌وانی تێدا ژیاون له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌می هه‌رزه‌ركاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی خێرایی ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا رویانداوه‌ به‌پیێ‌ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت بوونی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ئه‌مه‌ش هه‌موویان ده‌بێته‌ هۆی دووژاربوونی هه‌م خێزان و هه‌م تاكی هه‌رزره‌كاره‌كه‌ به‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌كانی خۆگونجاندن و گه‌ڕان به‌دوای خودی خۆی و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه‌ هه‌رزه‌ركار له‌خۆی ده‌كات ده‌رباره‌ی من كێم؟بۆچی دروست بووم؟وه‌ده‌مه‌وێت چی به‌ده‌ست بهێنم له‌ژیاندا ؟لێره‌دا ده‌مه‌وێت پپرسم پێویسته‌ چی بكرێت بۆئه‌وه‌ی تاكێك و نه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مێن بڕوابه‌خۆ بو،هه‌روه‌ها خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك دید و بۆچوون و كاارمه‌ بێت بۆكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ؟به‌بۆچونی من پێم وایه‌ پێویسته‌ خێزان هۆشیاربكرێته‌وه‌ ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا مامۆستایان پێویسته‌ هۆشیاربكرێنه‌وه‌ له‌پێناو ئاشنابوون به‌هه‌رزره‌كار و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو تاكێك و خێزان و مامۆستایانه‌كاربۆ ئه‌و لایه‌نه‌ بكه‌ن .


http://derunnasy.com/derunnasy_herzekari/babeti-jimare1464.html 
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

26‏/10‏/2010

مامۆستاو خوێندنه‌وه‌ى كتێب . . . . . . . مامۆستا ئاری هه‌ڵه‌بجه‌یی - د.كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو




       كتێب ئه‌و خه‌رمانه‌‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ یه‌ كه‌ كاسه‌ خاڵییه‌كانى ناخ وبیرى هه‌رخوێنه‌رێكى عاشق به‌خوێندنه‌وه‌ پڕله‌ زانیارى ده‌كات ،  ئه‌وهاوڕێ هێمن و بێده‌نگه‌یه‌ كه‌ئاشناى به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانى ده‌ووربه‌رمان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى منه‌تمان به‌سه‌ردا بكات و گیانى خۆبه‌زل زانین به‌سه‌رمادا بسه‌پێنێت ، یان ئه‌و كانییه‌ ڕوون و پاكه‌یه‌ كه‌ هه‌ر خوێنه‌رێك به‌ده‌ست بردن بۆ كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانى ده‌توانێنێت په‌رداخێك ئاوى سازگارى ده‌ست كه‌وێت تاكو تینوێتى بێ ئاگابوون له‌پێشكه‌وتنى ڕۆشنبیرى وشارستانیه‌تى گه‌لانى دنیاى پێبشكێنێ .............  .

باسه‌كه‌ى من لێره‌دا تایبه‌ته‌ به‌یه‌كێك له‌چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه‌ئه‌ویش مامۆستایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆم مامۆستام زیاتر ئاگادارى ئه‌م چینه‌م تاڕاده‌یه‌ك ده‌زانم چى ده‌گوزه‌رێت.

كاتێك به‌كه‌سێك ده‌وترێت مامۆستا له‌سه‌رده‌مى ئێستا به‌ ماناى ده‌رچووانى په‌یمانگاو زانستگه‌(زانكۆ) دێت كه‌بواره‌كه‌یان له‌ مامۆستایه‌تیدا خۆى ده‌بینێته‌وه‌و بڕوانامه‌ى تێدا به‌ده‌ست هێناوه‌  ده‌بێت شاره‌زاییه‌كى باشى له‌و به‌شه‌دا هه‌بێت كه‌ تێییدا خوێندوێتى بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت گرنگى دابێت به‌ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى  كه‌ په‌یوه‌ندى به‌بواره‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌قۆناغى په‌یمانگاو زانستگه‌ ده‌بێت زۆرترین كتێبى خوێندبێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ه‌م دوو قۆناغه‌ به‌شه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه‌ واته‌ قوتابی ده‌زانێت له‌چ بوارێك ده‌خوێنێت هه‌مومان ده‌زانین خوێندنى په‌یمانگاو زانستگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ وماندووبونى قوتابییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت و زانیارى ده‌ره‌وه‌ى پڕۆگرام له‌ڕێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌وه‌ ده‌ست نه‌خات سبه‌ینێ بوو به‌مامۆستا زانیارییه‌كى ئه‌وتۆى پێنابێت كه‌وانه‌كه‌ى پێ ده‌وڵه‌مه‌ندبكات واته‌ وه‌كو قوتابییه‌كه‌ وانه‌كه‌ ده‌خوێنێنه‌وه‌و له‌ پۆله‌كانى قوتابخانه‌بۆ قوتابیانى باس ده‌كات.

به‌داخه‌وه‌ له‌ناومامۆستایانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كه‌من ئه‌ومامۆستایانه‌ى  كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ كتێبخانه‌یه‌كى خنجیلانه‌یان هه‌بێت بۆ خۆرۆشنبیركردنى خۆیان وسود گه‌یاندن به‌خه‌ڵكانى تریش له‌ڕێگه‌ى به‌خشینه‌وه‌ى زانیارییه‌كانیانه‌وه‌،ئه‌گه‌ر پرسیارله‌هه‌ندێ مامۆستا بكه‌ى به‌ده‌ر له‌كتێبى پڕۆگرامى خوێندنى وانه‌كه‌ى ناتوانێت وه‌ڵامت بداته‌وه‌ پێتده‌ڵێت له‌ كتێبى پڕۆگرام باس نه‌كراوه‌ پێویست ناكات منیش بیزانم ، بۆنمونه‌ بپرسى له‌مامۆستایه‌كى كوردى شیعرێكى(نالى یان مه‌حوى)ت بۆلێك بداته‌وه‌ گه‌ر له‌كتێبى پرۆگرام  ئه‌وشیعره‌ی نه‌بێت بێگومان به‌ نایزانێت ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ بۆمامۆستایانى(ئینگلیزى،جوگرافیا،مێژوو،ئابوورى،عربى،وانه‌ زانستییه‌كان)به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌ندێك مامۆستایى به‌ڕێز.

پێویسته‌ مامۆستا ئه‌وه‌ بزانێت كه‌قوتابى وخوێندكار ئه‌وه ‌نازانن كه‌مامۆستا تایبه‌تمه‌ندى له‌بوارێكدا هه‌یه‌ قوتابى واده‌زانێت كه‌ ووتت مامۆستا ده‌بێت هه‌مووشتێك بزانێت بۆیه‌ پرسیار ده‌كات له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك جار پرسیاره‌كانیشى گشتگیربن لێره‌دا مامۆستا زانیارى نه‌بێت توڕه‌ ده‌بێت چونكه‌ پێى نه‌نگییه‌ بڵێت نازانم  وا بیر ده‌كاته‌وه‌ قوتابییه‌كه‌ زانیارییه‌كانى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش له‌كه‌مى ڕۆشنبیرى مامۆستاكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت چونكه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ ئیشى سه‌رپه‌رشتیاره‌ كه‌ هه‌ڵسنگاندن بۆ مامۆستا ده‌كات له‌گه‌ڵ رێزمدا.

به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك مامۆستا هه‌یه‌ له‌ژوورى وانه‌ ووتنه‌وه‌ مه‌لزه‌مه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ وه‌كو په‌ڕاوێك كه‌ وێنه‌یه‌كى تێدا دروست كرابێت سه‌یرى ده‌كات هه‌مان وێنه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌  كه‌ له‌مه‌لزه‌مه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى نمونه‌یه‌ك شی بكاته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌لزه‌مه‌كه‌ ئه‌مه‌یه ‌ئه‌نجامى پشتگوێخستنى خوێندن خوێندنه‌وه‌وخۆماندوو كردن له‌په‌یمانگه‌و زانستگه‌(زانكۆ) كه‌ ده‌یبینین.

بۆئه‌وه‌ى مامۆستا رۆشنبیرێكى خاوه‌ن زانیارى سه‌رده‌میانه‌بێت كه‌سود بۆ كۆمه‌ڵگه‌وقوتابیان وخوێندكاران هه‌بێت ده‌بێت ئه‌مخاڵانه‌ ڕه‌چاوبكات:-

1.    بایه‌خدان به‌كڕینى دوو تا سێ كتێب له‌ مانگێكدا وپاراستنى كتێبه‌كان له‌كتێبخانه‌یه‌ك با بچوكیش بێت. 

2.     خوێندنه‌وه‌ى كتێبێك به‌لایه‌نى كه‌م له‌مانگێكدا.

3.    سه‌یر كردنى سایته‌كانى ئینته‌رنیت ئاگاداربوون له‌زانستى نوێ وسه‌رده‌مییانه‌.

4.    به‌شداریكردن له‌كۆڕو سیمنارو ئاڵوگۆڕكردنى زانیارى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا.

5.    به‌شدارى كردن له‌چاره‌سه‌كردنى گیروگرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وبه‌هێزكردنى تواناو ئه‌زمونه‌كانى.



درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

20‏/10‏/2010

دروستكردنى ئامارى قوتابخانه‌ به‌ به‌رنامه‌ی Exil


به‌رێزان زۆرجار له‌ قوتابخانه‌ پێویستیمان به‌ زانیاری وورد هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ قوتابیان له‌ رووی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و ژماره‌ی له‌ تۆماری گشتی و شوێنی نیشته‌جێبوون و سالانی كه‌وتنی و هتد . . . جا بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و به‌ دروستی بگه‌ینه‌ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ پێویستمان به‌ ئامارێك هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی Exil كه‌ تێیدا ئه‌م زانیاریانه‌ و هی دیكه‌ش كه‌ خۆمان مه‌به‌ستمانه‌ ده‌توانین بۆی زیاد بكه‌ین له‌ خواره‌وه‌ من ئه‌م فایله‌م بۆ دروست كردون به‌هیوام سوودی لێ وه‌ربگرن
ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی 
 ئامارى قوتابخانه‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

دروستكردنی تۆماری ئه‌زموونه‌كان بۆ كۆتایی وه‌رزی خوێندن


ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ كۆتایی هه‌روه‌رزێك دا تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رز ئه‌نجام ده‌درێت له‌ قوتابخانه‌ " جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ به‌ چاكترین شێوه‌ ئه‌نجام بدرێت پێویستمان به‌ تۆمارێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داتاكانی تێدا بنووسین و زانیاری رۆژانه‌ی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین " كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش تۆماری ئه‌زموونه‌كانه‌ بۆ قۆناغی دواناوه‌ندی
تۆماری ئه‌زموونه‌كان zip
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

13‏/10‏/2010

مامۆستاو په‌روه‌رده‌ . . . . . . مامۆستا ئاری هه‌له‌بجه‌یی - د.كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو


مامۆستا ئه‌و مرۆڤه‌ روح سوكه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ مندال ‌و پیریه‌وه‌، به‌ ئافره‌ت‌و پیاویه‌وه‌، به‌ سه‌ركرده‌و خه‌ڵكی ئاساییه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی رۆژێك (ئه‌لف)‌و (بێ) یه‌كیان خوێندبێت قه‌رزاری ئه‌ون.
مامۆستا ئه‌و دره‌خته‌یه‌ كه‌ له‌سایه‌یدا ده‌یان‌و سه‌دان نه‌مام سه‌وز ده‌بن كه‌ له‌پاشه‌رۆژدا هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌مامانه‌ له‌بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان موتوربه‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن.
لێره‌دا مامۆستا پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی وانه‌ به‌ خوێندكارو قوتابیه‌كانی بڵێته‌وه‌ فێری راستگۆیی‌و رێزگرتن‌و هاوڕێیه‌تی‌و خوڕه‌وشتی باشیان بكات، فێریان بكات چ كاتێك قسه‌ ده‌كه‌ن‌و؟ چ كاتێك گوێ ده‌گرن. ئیمامی شافیعی كاتێك ویستی بچێته‌ لای ئیمامی مالیك بۆ فێربونی زانست‌و زانیاری دایكی پێی وت: (پێش ئه‌وه‌ی فێری زانست بیت ده‌بێت بچیته‌ لای مامۆستایه‌ك تاكو فێری خوڕه‌وشت‌و ره‌فتارو گوفتاری جوان بیت).
پێویسته‌ مامۆستا بتوانێت هه‌ر زانیاریه‌ك كه‌ ده‌یبه‌خشێته‌ قوتابیه‌كه‌ی له‌پاشه‌رَۆژدا مافی گشتی له‌سه‌ره‌ ده‌بێت ئه‌و قوتابیه‌ش خه‌ڵكی تر فێر بكات، جا لێره‌دا ته‌نها شتێك ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ شوێنی خۆی خوڕه‌وشتێكی به‌رزه‌ له‌گه‌ڵ راستگۆیی كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێت پێش هه‌مو شتێك له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ فێر كرابێت.
له‌كۆتاییدا ده‌بێت هه‌مومان وه‌كو چینی مامۆستا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و به‌ ره‌وشت په‌روه‌رده‌ بكه‌ین نه‌وه‌یه‌ك كه‌ سبه‌ینێ ویژدان‌و ره‌وشتی رێگه‌ی نه‌دات زانست‌و زانیاریه‌كه‌ی خه‌یانه‌ت له‌میلله‌ته‌كه‌ی بكات!
شاعیرێكی عه‌ره‌ب ده‌فه‌رموێت:


إنما الأمم الأخلاق مابقيت فإن ذهببت أخلاقهم ذهبوا


واته‌: هه‌مو میلله‌تێك خوڕه‌وشته‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه‌، گه‌ر خوڕه‌وشتی نه‌ما ئه‌وان شان‌و شكۆی لای كه‌س نامینێ‌و شاره‌ستانیه‌ت‌و كه‌لتوری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

12‏/10‏/2010

دواناوه‌ندی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو پله‌ی سێیه‌م به‌ ده‌ست ده‌هێنێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم

له‌ سالی خوێندنی 2007 - 2008 دا دواناوه‌ندی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو توانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌ رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیانی پۆلی دوازده‌یه‌می وێژه‌یی كه‌ رێژه‌ی ده‌رچوونی ( 83.33%) بوو . ئه‌مه‌ش وێنه‌ی سایتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌

http://www.kurdistan-moe.org/top10schoolpercent.php

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

10‏/10‏/2010

رێگایه‌كی ئاسان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێژه‌ی 15% بۆ گشت قۆناغه‌كان

هاورێیان بۆهۆی به‌رنامه‌ی Exil فایلێكی ئاماده‌م بۆ دروست كردون كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانن رێژه‌ی نمره‌ی سالانه‌ بۆ قۆناغی حه‌وته‌می بنه‌ره‌تی و هه‌شته‌می بنه‌ره‌تی و ده‌یه‌می ئاماده‌یی و یازده‌یه‌می ئاماده‌یی ده‌ربهێنن ، ته‌نها پێویسته‌ نمره‌ی كۆتایی قوتابیه‌كه‌ له‌ خانه‌ی ددیاریكراو بنوسن ، ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی :
رێژه‌ی نمره‌ی سالانه‌ Exil
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

09‏/10‏/2010

ئه‌ركه‌كانی یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌



ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین ئه‌ركه‌كانی یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌یه‌
1.ئاماده‌ كردنى خشته‌ى وانه‌كان‌و دابه‌شكردنى وانه‌كان.
2. بڵاو كردنه‌وه‌ى خشته‌ى وانه‌كانى هه‌فته‌ به‌سه‌ر قوتابیان‌و مامۆستایان.
3. هاریكارى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى وانه‌ ووتنه‌وه‌‌و پاراستنى كاته‌كانیان.
4.ئاماده‌ كردنى ئه‌م تۆمارانه‌ى خواره‌وه‌ :-
أ. بڕوانامه‌ هاتووه‌كان.
ب. بڕوانامه‌ ده‌رچووه‌كان بۆ ده‌رچوون‌و گواستنه‌وه‌.
ج. چاودێرى ئاستى زانستى.
د.تۆمارى نمره‌كان .
ه. ئه‌نجامى قوتابیان.
و.محازه‌رات (وانه‌ بێژه‌كان)
ز. نمره‌ى مامۆستایان.
ح. فرمانه‌كانى قوتابخانه‌.
گ. ئامارى قوتابخانه‌.
5. به‌شداریكرد له‌ لێژنه‌ى ئه‌زموونه‌كان .
6.سه‌رۆكایه‌تى لێژنه‌ى ووردبینى ده‌كات.
7.یارمه‌تیدانى به‌ڕێوه‌به‌ر له‌دبه‌شكردنى كارو فرمان.
8. شوێنى به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌گرێته‌وه‌ له‌وكاته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر ئاماده‌ نیه‌.
10.پێداچوونه‌وه‌ به‌تۆماه‌كانى نه‌هاتووى ڕۆژانه‌‌و ڕێكخستنى لیستى ناوى قتابیه‌ نه‌هاتووه‌كان به‌ مه‌به‌ستى ئگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر‌و كه‌س‌وكاریان.
11.ڕێكخستنى تۆمارى (القید العام).
12. هه‌موو ئه‌رك‌و فرمانه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ جێ به‌جێ ده‌كات. بێجگه‌ له‌م ئه‌ركانه‌ى سه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ى پێ كراوه‌.
13 . ئاماده‌كردنى لیستى ناوى قوتابیان و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر مامۆستایان .
14. تۆماركردنى ناوى قوتابیه‌ تازه‌ هاتووه‌كان له‌ تۆمارى گشتى قوتابخانه‌.
15. ئاماده‌ كردنى تۆمارى نه‌هاتن.
16. سه‌رپه‌رشتى كردنى قوتابیان له‌ كاتى چوونه‌ ناو پۆله‌كانیان.
17. له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێڕى سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌چوونى وانه‌ ووتنه‌وه‌كان ده‌كات.
18. پڕكردنه‌وه‌ى وانه‌ به‌تاڵه‌كان به‌مه‌به‌ستى كۆنتڕۆلى قوتابخانه‌.
19. به‌شدارى كردن له‌ دابه‌شكردنى په‌رتووك‌و په‌ڕاو.
20. نوسین‌و كۆپى كردنى هه‌ندێك نوسراو سه‌باره‌ت به‌ئه‌رك‌و فرمانه‌كانى قوتابخانه‌.
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌



به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌م له‌ قوتابخانه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی له‌سه‌رشانه‌ ، ره‌نگه‌ به‌پێی هه‌لومه‌رجی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك گۆرانكاری به‌سه‌ر دابێت به‌ڵام ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ گرنگترین ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ن :
1. سه‌رپه‌رشتی كردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی كرداره‌كانی قوتابخانه‌و جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌رك‌و فرمانانه‌ی كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌رده‌چێ.
2. چاودێری كردن‌و سه‌رپه‌رشتی هاتنی قوتابیان‌و مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندان، زانینی هۆی نه‌هاتنیان‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌.
3. چاودێری كردنی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌و پاراستنی پاك‌و خاوێنی هه‌موو گۆشه‌یه‌ك به‌ هاوكاری یاریده‌ده‌ره‌كان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندان.
4. سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌رك‌و فرمانه‌كانی مامۆستایان‌و شێوازی چۆنیه‌تی وانه‌ ووتنه‌وه‌یان كه‌ له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت:
أ. پشتگیری كردنی مامۆستایانی قوتابخانه‌ له‌كرداره‌ چاكه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردندا.
ب. دابه‌شكردنی وانه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایان‌و ره‌چاوكردنی تواناكانیان‌و پسپۆڕیان‌و ئاستی زانستی هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قوتابخانه‌.
ج. چاودێری‌و پراكتیزه‌كردنی پرۆگرامه‌كانی قوتابخانه‌و سه‌ردانی پۆله‌كان‌و بینین‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی وانه‌ ووتنه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ زانینی راده‌ی سه‌ركه‌وتنی مامۆستا له‌بابه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌ گێره‌ی پلان‌و پێداچونه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌كانیان‌و چالاكیه‌كانیان.
5. پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان (كارگێڕی‌و پسپۆڕی)‌و میوانه‌كان‌و دابینكردنی ئاسانكاری سه‌باره‌ت به‌و زانست‌و زانیاریانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ قوتابخانه‌و ده‌سته‌ی مامۆستایان‌و هه‌موو كارمه‌ندان.
6. نوسینی راپۆرت له‌سه‌ر قوتابخانه‌و چالاكیه‌كانی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندان‌و دابین كردنی پێداویستیه‌كان له‌(مامۆستاو هۆیه‌كانی فێركردن‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و...هتد).
7. ده‌ركردنی فرمانه‌كانی قوتابخانه‌‌و واژۆ كردن له‌سه‌ر هه‌موو نوسراوه‌ فه‌رمیه‌كان‌و بڕوانامه‌كان.
8. سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه‌:

1) تۆماری هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكیه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی مامۆستایان.
ب. تۆماری سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاران‌و پسپۆران‌و میوانه‌كانی قوتابخانه‌.
ج. تۆماری سه‌ردانی لێپرسراوان.
د. تۆماری ده‌رچوو هاتووه‌كان.
ه. تۆماری ده‌رچوو هاتووه‌ نهێنیه‌كان.
و. تۆماری كۆبونه‌وه‌ی مامۆستایان‌و ئه‌نجومه‌نی باوكان‌و دایكان‌و مامۆستایان.
ز. تۆمارى كه‌ل و په‌له‌كان.
ح. تۆمارى فرۆشگاى قوتابخانه‌.
گ. تۆمارى (القید العام ) ى قوتابیان .
9. سه‌رۆكایه‌تى كردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى لێژنه‌ى ئه‌زموونه‌كان
10. دیاریكردنى كاتى ئه‌زموونه‌ زاره‌كى كردارییه‌كانى كۆتایى ساڵ و پۆله‌ ناكۆتاییه‌كان , چاودێرى كردنى ئه‌زموونه‌كانى ڕۆژانه‌و مانگانه‌.
11. دانانى لێژنه‌كان و دابه‌شكردنى مامۆستایان به‌سه‌ر لێژنه‌كان .
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

08‏/10‏/2010

خشته‌ی وانه‌كانی هه‌فته‌

به‌رێزان ئه‌مه‌یان خشته‌یه‌كی دروستكراوه‌ به‌ به‌رنامه‌ی ئیكسل كه‌  ئاماده‌یه‌ بۆ نووسینی خشته‌ی وانه‌كانی هه‌فته‌ و وانه‌ی تضارب قبول ناكات و گه‌لێك وورده‌كاری تری تێدایه‌ هیوادارم سوودی هه‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تی
خشته‌ی وانه‌كانی هه‌فته‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

چۆنیه‌تی نووسینی نوسراوی فه‌رمی

به‌رێزان ئه‌م جاره‌ كلێشه‌یه‌كی ئاماده‌م بۆ دروست كردون بۆ ئه‌وه‌ی نوسراوی قوتابخانه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ بنوسرێت
جا فه‌رموون ئه‌مه‌ لینكه‌كه‌یه‌تی
نوسراوی قوتابخانه‌ doc
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

تۆماره‌كانی قوتابخانه‌ و نمونه‌ی ئاماده‌كراو

به‌رێزان له‌م لاپه‌ره‌یه‌دا سه‌رجه‌م تۆماره‌كانی قوتابخانه‌م بۆ ئاماده‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌ ئه‌رك و ماندووبوونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ به‌هیوام سوودی لێ وه‌ربگرن

تۆماره‌كان
بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ریه‌ك له‌م تۆمارانه‌ به‌رامبه‌ری دابگره‌
1
تۆماری پلانی به‌رێوه‌به‌ر
2
تۆماری بریاره‌كانی قوتابخانه‌
3
تۆماری تایبه‌ت به‌ قوتابخانه‌
4
تۆماری چالاكیه‌كانی قوتابخانه‌
5
تۆماری داهات و خه‌رجی قوتابخانه‌
6
تۆماری زانیاری دابه‌شكردنی په‌رتووك
7
تۆماری زانیاری مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران
8
تۆماری سه‌ردانی مامۆستایان له‌ پۆلدا
9
تۆماری فه‌رمانه‌كانی قوتابخانه‌
10
تۆماری قوتابیانی به‌خشراو له‌ وانه‌یه‌ك
11
تۆماری كۆبوونه‌وه‌ی دایبابان
12
تۆماری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان
13
تۆماری مۆله‌تی قوتابیان
14
تۆماری نه‌هاتووه‌كان
15
تۆماری وه‌رگرتنی په‌رتووك له‌لایه‌ن قوتابیان
16
تۆماری به‌دواداچوونی ئاستی زانستی
17
تۆماری ئاگاداركردنه‌وه‌ی مامۆستایان له‌ نوسراوی ره‌سمی
18
تۆماری بروانامه‌كان ( هاتوو – ده‌رچوو )
19
تۆماری ده‌ركرده‌ و وه‌رگرته‌
20
تۆماری سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاران
21
تۆماری كلیلی تۆماری گشتی
22
تۆماری مۆله‌تی مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران
23
تۆماری دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad