
مامۆستا ئه‌و دره‌خته‌یه كه له‌سایه‌یدا ده‌یان‌و سه‌دان نه‌مام سه‌وز ده‌بن كه له‌پاشه‌رۆژدا هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌مامانه له‌بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان موتوربه ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رن.
لێره‌دا مامۆستا پێویسته پێش ئه‌وه‌ی وانه به خوێندكار‌و قوتابیه‌كانی بڵێته‌وه فێری راستگۆیی‌و رێزگرتن‌و هاوڕێیه‌تی‌و خوڕه‌وشتی باشیان بكات، فێریان بكات چ كاتێك قسه ده‌كه‌ن‌و؟ چ كاتێك گوێ ده‌گرن. ئیمامی شافیعی كاتێك ویستی بچێته لای ئیمامی مالیك بۆ فێربونی زانست‌و زانیاری دایكی پێی وت: (پێش ئه‌وه‌ی فێری زانست بیت ده‌بێت بچیته لای مامۆستایه‌ك تاكو فێری خوڕه‌وشت‌و ره‌فتارو گوفتاری جوان بیت).
پێویسته مامۆستا بتوانێت هه‌ر زانیاریه‌ك كه ده‌یبه‌خشێته قوتابیه‌كه‌ی له‌پاشه‌رَۆژدا مافی گشتی له‌سه‌ره ده‌بێت ئه‌و قوتابیه‌ش خه‌ڵكی تر فێر بكات، جا لێره‌دا ته‌نها شتێك ئه‌و ئه‌مانه‌ته ده‌پارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته شوێنی خۆی خوڕه‌وشتێكی به‌رزه له‌گه‌ڵ راستگۆیی كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت پێش هه‌مو شتێك له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه فێر كرابێت.
له‌كۆتاییدا ده‌بێت هه‌مومان وه‌كو چینی مامۆستا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و به ره‌وشت په‌روه‌رده بكه‌ین نه‌وه‌یه‌ك كه سبه‌ینێ ویژدان‌و ره‌وشتی رێگه‌ی نه‌دات زانست‌و زانیاریه‌كه‌ی خه‌یانه‌ت له‌میلله‌ته‌كه‌ی بكات!
شاعیرێكی عه‌ره‌ب ده‌فه‌رموێت:
إنما الأمم الأخلاق مابقيت فإن ذهببت أخلاقهم ذهبوا
واته: هه‌مو میلله‌تێك خوڕه‌وشته‌كه‌ی ده‌هێڵێته‌وه، گه‌ر خوڕه‌وشتی نه‌ما ئه‌وان شان‌و شكۆی لای كه‌س نامینێ‌و شاره‌ستانیه‌ت‌و كه‌لتوری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق