22‏/12‏/2011

تۆماری نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رز بۆ پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی

تۆماری نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی (10) ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی ، خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ، كلیك له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ بۆ وه‌رگرتنی كڵێشه‌ی تۆماركردنی نمره‌ی تاقی كردنه‌وه‌كان

لقی وێژه‌یی


لقی زانستی



درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

01‏/12‏/2011

www.sunrisekurdistan.com

به‌ خۆشحالیه‌كی زۆره‌وه‌ په‌ره‌كانی سایتی ( sunrisekurdistan ) م هه‌لده‌دایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ سایتێكی تایبه‌ت به‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ كوردستان ببینم ، هیوادارم ئه‌مه‌ ده‌سپێكێك بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانی تر به‌م شێوه‌یه‌ له‌به‌رده‌ست بن چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و قوتابیان به‌ ئاسانی بتوانن بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كان و سوودی لێ ببینن
ئه‌درێسی سایته‌كه‌ : http://www.sunrisekurdistan.com
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

31‏/10‏/2011

لابردنی هه‌لپه‌ساردنی سیسته‌می تاقیكرنه‌وه‌كان

به‌رێزان له‌ سه‌ره‌تای سالی خوێندنی 2011-2012 وه‌زارره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لسا به‌ لابردنی ئه‌م هه‌لپه‌ساردنه‌ی كه‌ سالی پار بۆ پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی دانرابوو،
لێره‌دا له‌سه‌ر پیشنیاری به‌رێز مامۆستا (وریا ساڵه‌یی ) سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاماده‌یی له‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ، ده‌قی بریاره‌كه‌تان بۆ بلاوده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویست سوودی لێوه‌ربگرن.

ده‌قی بریاره‌كه‌ به‌ ( PDF ) : ئێره‌ دابگره‌

]ده‌قی بریاره‌كه‌ 









درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

24‏/10‏/2011

به‌رنامه‌ی Timetablesی به‌ناوبانگ بۆ دروستكردنی خشته‌ی وانه‌كان

به‌رێزان له‌سه‌رتای ئه‌م سالی خوێندن قێرژنی نوێی به‌رنامه‌ی Timetables كه‌وته‌ به‌رده‌ست كه‌ به‌راستی زۆر له‌ ئه‌رك و ماندووبوونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ به ‌پێویستم زانی ئێوه‌ی به‌رێزی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه‌
له‌ سایتی ره‌سمی كۆمپانیا ده‌بێ به‌رنامه‌كه‌ بكریت كه‌ ئه‌مه‌ ناونیشانه‌كه‌یه‌تی 
http://www.asctimetables.com/
به‌لام دوای هه‌ول و گه‌رانێكی زۆر توانیم ئه‌م كۆپیه‌تان بۆ ئاماده‌بكه‌م كه‌ له‌گه‌ل خۆی سیریاله‌كه‌شی هه‌یه‌ 
به‌هیوام سوودی ته‌واوی لێ وه‌ربگرن 
ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌: http://www.MegaShare.com/3680936 

تێبینی: ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پۆرتاله‌ واته‌ پێویستی به‌ setup نیه‌ ته‌نها كۆپی بكه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یه‌كسه‌ر به‌كاری بهینه‌ 
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

25‏/07‏/2011

قوتابی و کیسه‌ی په‌تاته‌

جارێکیان مامۆستایه‌کی پیر داوای له‌ قوتابی یه‌کانی کرد که‌ هه‌ر یه‌که‌یان کیسه‌یه‌کی پلاستیکی [ نایلۆن ] له‌ گه‌ڵ خۆی ئاماده‌ بکات .
داوای لێ کردن که‌ بۆ هه‌ر یادگاری یه‌کی ناخۆش که‌ ڕوو ده‌دات له‌ ڕۆژانی ژیانیان دا و نایانه‌وێت له‌ بیریان بچێته‌وه‌ ...
په‌تاته‌ یه‌ک بخه‌نه‌ کیسه‌که‌وه‌ ، و له‌سه‌ر په‌تاته‌که‌ ناوی یادگاره‌که‌و به‌رواری ڕوودانی بنووسن .
ئه‌وانیش به‌ قسه‌ی مامۆستاکه‌یان کردوو ....
وای لێهات هه‌ر یه‌که‌ کیسه‌یه‌کی زۆر قورسی هه‌ڵگرتبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناخیاندا یادگاری تاڵ و ناخۆش ی زۆری تیا بوو ...
به‌ ژماره‌ی ئه‌و یادگارانه‌ په‌تاته‌ خرایه‌ ناو کیسه‌کانه‌وه‌ .
دوایی داوای لێ کردن که‌ بو هه‌ر شوێنێک چوون ئه‌و کیسه‌ پڕ په‌تاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ،
له‌ ته‌نیشت‌ جێگای نووستن له‌ ته‌نیشتیانه‌وه‌ دایبنێن ،
له‌ ناو سه‌یاره‌ دا له‌ ته‌نیشت خۆیه‌وه‌ دایبنێت ، .
هه‌ڵگرتنی ئه‌و کیسه‌ قورسه‌ به‌درێژایی کاته‌کانی بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌و یادگاره‌ تاڵانه‌ قورسایی یه‌کی ڕۆحی له‌سه‌ر بار کردوون .....
چۆن ئه‌وان گرنگی یان پێ داوه‌ به‌ درێژایی ژیانیان ئه‌و باره‌ قورسه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ ...

ئه‌ترسن له‌ بیریان بچێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ ‌ مایه‌ی له‌ ڕوودامان و سه‌غڵه‌ت بوون له‌ زۆر شوێن دا .
په‌تاته‌که‌ش به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت و بۆنێکی ناخۆشی لێ ده‌هات ،
هه‌ڵگرتنی بووه‌ته‌ کارێکی ناخۆش بۆیان .
کاتێکی درێژ ڕۆی و هه‌ر یه‌که‌یان ده‌یان ویست خۆی له‌ کیسه‌که‌ ی ڕزگار بکات
و ڕزگاری بێت له‌ خه‌می هه‌ڵگرتنی بۆ هه‌موو شوێنێک .



ئه‌مه‌ چیرۆکێکی هێمایه‌ ،
نیشانی ئه‌دات که مرۆڤ چه‌ند گران ده‌که‌وێت له‌سه‌ری کاتێک ئه‌و شتانه‌ی ئازاری ده‌دات له‌سه‌ر دڵی هه‌ڵی ده‌گرێت ،
گرنگی ده‌دات به‌ شتی قورسی خراپه‌وه‌ .
زۆرجار ئێمه‌ ده‌ڵێین که‌ ‌بییر چوونه‌وه‌ شتێکی باش نــیه‌ ،
به‌ڵام له‌ڕاستی دا ‌بییرچوونه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه‌ ...
نیشانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ش کیسه‌ی په‌تاته‌که‌ یه‌ ...!!!!
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

04‏/02‏/2011

رۆڵی‌ خێزان له‌دروستكردنی‌ كه‌سایه‌تی قوتابیدا

مامۆستا نوری‌ بێخاڵی‌
زۆر له‌پسپۆرانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌‌و ده‌روونناسی‌، ژینگه‌ی‌ ماڵ‌و جۆری‌ ره‌فتاری‌ دایك‌و باوك له‌ته‌ك منداڵه‌كه‌یان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ خێزانی‌ به‌فاكته‌رێكی‌ گرنگ‌و هه‌ستیار ده‌ژمێرن له‌پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵدا. به‌جۆرێك كه‌ خودی‌ خێزان له‌هه‌ندێ‌ حاڵه‌ت‌و شوێنكاتدا ده‌توانێ‌ كاریگه‌ری‌ خۆی‌ ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌ی‌ ماڵه‌وه‌شدا به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یدا هه‌بێت‌و هاوكارێكی‌ باشی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌‌و فێركردنی‌ سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بێت له‌پێگه‌یاندن‌و ئاماده‌كردنی‌ كاراكته‌رێكی‌ ئه‌كتیڤ‌و بونیادنانی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌تاكدا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ چۆن‌و چه‌ند‌و تاكوێ‌ له‌گه‌ڵ شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردن‌و پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ خێزانی‌ كورده‌واری‌ بۆ منداڵ كۆك‌و ته‌بایه‌؟ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ سۆز‌و ڕۆمانسییه‌ت، چونكه‌ ئه‌سته‌مه‌ دایك‌و باوكێك بدۆزیته‌وه‌ ڕقیان له‌جگه‌رگۆشه‌‌و كۆرپه‌كه‌یان بێته‌وه‌.
ئه‌و ڕایه‌ڵی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و په‌یوه‌ستی‌ سۆزه‌ی‌ نێوان دایك‌و باوك‌و منداڵه‌كانیان مه‌یلێكی‌ سروشتی‌‌و خۆڕسكه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ فۆڕم‌و شێوازی‌ به‌رجه‌سته‌كردنی‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌‌و ته‌وزیفكردنه‌وه‌یه‌تی‌ له‌لایه‌نی‌ دایك‌و باوك له‌په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵه‌كه‌یاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ ته‌ندروست، هاوكات ئه‌و میكانیزمانه‌ی‌ خێزان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ دیوێكی‌ تری‌ هاوكێشه‌كه‌ن.
لێره‌وه‌ پرسیارێك دروست ده‌بێت كه‌ ئاخۆ تا چه‌ند خێزانی‌ كورده‌واری‌ له‌نواندنی‌ ئه‌و ڕۆڵه‌‌و نمایشكردنی‌ دیوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌‌و ته‌وزیفكردنی‌ به‌ئاراسته‌ شارستانی‌‌و زانستییه‌كه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌یدا؟
وه‌ك وتمان خۆشه‌ویستی‌ خێزان بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ سروشتێكی‌ خۆڕسكانه‌ی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی‌ منداڵبووندا هه‌ست ده‌كه‌ین خێزانی‌ كوردی‌ تێگه‌یشتنێكی‌ هه‌ڵه‌ی‌ بۆ كۆرپه‌ی‌ چاوه‌ڕوانكراو هه‌یه‌، خێزانی‌ كوردی‌ پێش هه‌ر شت بۆ سه‌لماندنی‌ عه‌قڵی‌ باوكسالارییانه‌ی‌ خۆی‌ چاوه‌ڕێی‌ موژده‌ی‌ كوڕ ده‌كات، كه‌ یه‌كه‌م كۆرپه‌ كوڕ نه‌بوو، ئیدی‌ له‌وێوه‌ سه‌ره‌تاكانی‌ تێكچوونی‌ شیرازه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان خێزان ده‌شڵه‌ژێن‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ نه‌رێنییان به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌دا ده‌بێت. واته‌ تێگه‌یشتنی‌ خراپی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ بۆ كچ‌و كوڕ‌و شانازیكردنی‌ زیاتری‌ به‌دووه‌م‌و گرنگیپێدانی‌، ده‌سپێكی‌ ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه‌ كه‌ دێته‌ به‌رده‌م خێزانی‌ كورده‌واری‌، ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تی‌ بوونی‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زیش له‌ماڵێكدا به‌ئاشكرایی‌ هه‌ست به‌جیاكاری‌ نێوانیان ده‌كرێ‌ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌ له‌ته‌واوی‌ بواره‌كاندا، بایه‌خپێدانی‌ زیاتری‌ خێزان چڕده‌كرێته‌وه‌ سه‌ر كوڕه‌‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان‌و له‌رێگه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كانی‌ خێزان له‌ته‌ك هه‌ردووكیاندا، كچ ده‌كرێته‌ كۆیله‌ی‌ كوڕ.
دیوێكی‌ تری‌ ترسناك له‌شێوازی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ له‌كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌ده‌ستدانی‌ هێزی‌ ئیراده‌‌و بڕوابوونی‌ منداڵ به‌تواناكانی‌، نازكێشانی‌ له‌راده‌به‌ده‌ری‌ دایك‌و باوكه‌ بۆ منداڵه‌كانیان، هه‌ر له‌خواردن پێدانه‌وه‌ بگره‌، تاده‌گاته‌ جل گۆڕین‌و پێڵاوكردنه‌ پێ‌‌و به‌ڕێكردنی‌ منداڵ بۆ باخچه‌ی‌ ساوایان‌و قوتابخانه‌، له‌سه‌یران‌و گه‌شتیشدا خێزانی‌ كوردی‌ ده‌رفه‌تی‌ منداڵ نادات به‌ئازادی‌ خۆی‌ له‌ته‌ك سروشت‌و ئه‌و شته‌ نوێیانه‌ی‌ ده‌یبینێ‌‌و هه‌وڵی‌ بۆ ئه‌وسه‌ر‌و ئه‌مسه‌ركردن هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێی‌ ده‌ڵێن وامه‌كه‌‌و وا مه‌ڵێ‌‌و وا مه‌چۆ، هه‌ستی‌ بڕوابوون به‌خۆی‌‌و هێزی‌ ئیراده‌ی‌ له‌لا ده‌كوژن. خۆشیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌موو دایك‌و باوكێك پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان له‌خۆشه‌ویستی‌ منداڵه‌كه‌یانه‌، بێئاگا له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ دواجار جۆرێك له‌ترس‌و سڵه‌مینه‌وه‌ له‌زۆربه‌ی‌ شته‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ له‌دڵ‌و مێشكی‌ منداڵدا ده‌چێنێ‌، یان كاتێ‌ منداڵ نه‌خۆش ده‌كه‌وێ‌، یاخود به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌‌و یاری‌ شوێنێكی‌ ئازاری‌ پێده‌گات، یان ئه‌و ده‌مه‌ی‌ سه‌رگه‌رمی‌ یارییه‌كه‌‌و شتێكی‌ بۆ ناخرێته‌ سه‌ریه‌ك‌و رێك ناخرێ‌، زیاد له‌پێویست ده‌لاوێنرێته‌وه‌‌و به‌په‌له‌ پروزێ‌ ئه‌ندامانی‌ خێزان‌و به‌تایبه‌تی‌ دایك ده‌گه‌نه‌ هانای‌‌و سه‌ركۆنه‌ی‌ ده‌كه‌ن، یاخود بۆی‌ رێكده‌خه‌ن كه‌ دواتر ئه‌و ره‌فتاره‌یان وا له‌منداڵ ده‌كات له‌ئاینده‌دا نه‌توانێ‌ له‌ئاست هه‌ر ڕووداوێكدا كه‌ دێته‌ رێگای‌ رووبه‌ڕوویان بێته‌وه‌‌و به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی‌ فریادڕه‌سێك بكات. ئه‌م نازهه‌ڵگرتنه‌ زیاد له‌پێویست‌و ده‌ستگرتنه‌ زیاده‌ڕۆییه‌، وا ده‌كات منداڵ شوناسێك بۆ خۆی‌‌و تواناكانی‌ نه‌دۆزێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نمایشكردن‌و ته‌وزیفكردنی‌ خۆشه‌ویستی‌ خێزان بێت بۆ منداڵه‌كه‌ی‌، ئه‌وا له‌قۆناغێكی‌ تری‌ ته‌مه‌نیدا‌و هه‌ندێ‌ جار هه‌ر له‌ساته‌وه‌ختی‌ منداڵیدا، خێزانی‌ كورد ڕه‌فتارێكی‌ دژ‌و رێك پێچه‌وانه‌ له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانی‌ ده‌كات، كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌به‌ها‌و كه‌سایه‌تی‌ منداڵ داده‌به‌زێنێ‌‌و تووشی‌ شكستێكی‌ ده‌روونی‌ ده‌كات. كاتێكیش منداڵ ته‌فسیرێكی‌ بۆ ئه‌و بانێكه‌‌و دوو هه‌وای‌ دایك‌و باوك پێ‌ نییه‌، ئیدی‌ یان منداڵێكی‌ بێتوانا‌و شه‌رمن‌و ترسنۆك‌وده‌سته‌پاچه‌ی‌ لێده‌رده‌چێت، یاخود ده‌بێته‌ كاراكته‌رێكی‌ شه‌ڕانگێز‌و توڕه‌ له‌هه‌موو شتێك‌و خاوه‌ن ڕوَحی‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌.
كه‌واته‌ خراپ‌و به‌هه‌ڵه‌ ته‌وزیفكردنی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و سۆزی‌ دایك‌و باوك بۆ منداڵه‌كه‌یان، دواتریش شێوازی‌ هه‌ڵه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردن له‌قۆناغه‌كانی‌ تری‌ ته‌مه‌نیدا، وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌و شێواز‌و جۆری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ خێزانی‌ كوردی‌‌و ڕۆڵی‌ ئه‌رێنی‌ له‌پێگه‌یاندنی‌ كه‌سایه‌تی‌ منداڵدا پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌رك‌و وه‌زیفه‌ی‌ سه‌رده‌می‌‌و شارستانییانه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنه‌.
ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ر له‌یه‌كه‌م چركه‌ی‌ بوونه‌وه‌ی‌ زمانی‌ منداڵ دا، گیانی‌ پرسیار له‌ناخیدا ده‌كوژرێ‌. ئاخر منداڵ كه‌ ده‌نێردرێته‌ به‌رخوێندن، خێزانی‌ كوردی‌ له‌بری‌ لێپێچینه‌وه‌‌و چاودێری‌ كردن‌و به‌دواداچوونی‌ له‌قوتابخانه‌، ده‌یكاته‌ نێچیرێكی‌ ده‌ستبه‌سته‌ی‌ به‌رده‌م باوكێتی‌ مامۆستا، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ خێزانی‌ كوردی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ خه‌می‌ وه‌چه‌ نانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌، له‌وه‌ش زیاتر هێنده‌ی‌ خه‌می‌ زۆركردنی‌ ژماره‌ی‌ كوڕی‌ هه‌یه‌، نیو ئه‌ونده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌‌و شارستانی‌ بیری‌ له‌په‌روه‌رده‌كردن‌و ئاراسته‌كردنی‌ منداڵه‌كانی‌ نه‌كردۆته‌وه‌.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ دایك‌و باوكی‌ كورد چاو به‌شێوازی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و مامه‌ڵه‌‌و ره‌فتاركردنیان له‌ته‌ك منداڵه‌كانیاندا بگێڕنه‌وه‌‌و ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌و شێوازه‌ هه‌ره‌می‌‌و میتافیزیكیه‌ بن له‌په‌روه‌رده‌كردندا كه‌ له‌به‌رهه‌مێنانی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كۆیله‌‌و بێ‌ پرسیار‌و گومانی‌ ده‌سته‌پاچه‌‌و دووره‌په‌رێز بترازێ‌، به‌رهه‌مێكی‌ جوانتری‌ نابێت.
سه‌رچاوه‌ :
http://nnmnm.com(esLYg8tLywEkAAAANGI0YzcyY2UtYWQ4NC00MDI2LTk5NGItMGQ4MDViOTc3ZTAwJkjm6ttCWYauGuuDhqR69N3pN141))/Detail.aspx?id=2150&LinkID=10
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

26‏/01‏/2011

گه‌نج و ته‌کنۆلۆژیا

توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی


بێگومان ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین که‌ به‌رهه‌مه‌ ته‌کنۆلۆژییه‌کان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێنراون ، چ له‌ڕووی گه‌یاندن یان ڕاگه‌یاندن یان کات به‌سه‌ربردن و چێژ وه‌رگرتن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته‌ کێشه‌ مه‌سه‌له‌ی خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌یه‌ جا ته‌له‌فزیۆن بێت یان سه‌ته‌لایت یان مۆبایل و … تد .

ئه‌گه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بڕوانین ده‌کرێت بڵێین به‌داخه‌وه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری گه‌نجانمان به‌خراپ ئه‌م ئامێرانه‌ به‌کارده‌هێنن بێئه‌وه‌ی‌ گوێ به‌ مه‌ترسییه‌کانی بده‌ن ، بڕوانن ڕۆژانه‌ ده‌بینین یان ده‌بیستین ته‌نها مۆبایل خوڵقێنه‌ری چه‌ندین کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌ ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ زانستییانه‌ له‌ مه‌ترسییه‌کانی بگه‌ین ئه‌وا نابێت خۆمانی لێ گێل بکه‌ین ، بۆ نموونه‌ زۆر به‌کارهێنانی مۆبایل ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ له‌ مێشکدا ، خه‌وزڕان ، که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌رکیز ، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی چاویلکه‌ به‌کارده‌هێنن دروست وایه‌ له‌کاتی قسه‌کردندا چاویلکه‌کانیان دابنێن چونکه‌ چوارچێوه‌ کانزاییه‌که‌ی چاویلکه‌ شه‌پۆله‌ کارۆموگناتیسییه‌کان وه‌رده‌گرێت و ده‌یداته‌وه‌ به‌چاو که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی زیاتر کزبوونی چاو ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌گه‌نجانمان به‌داخه‌وه‌ مۆبایله‌کانیان ده‌خه‌نه‌ گیرفانی سنگ و سه‌ر دڵ که‌ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری ده‌بێت بۆ لێدانه‌کانی دڵ و تێکی ئه‌دات ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی مۆبایل له‌سه‌ر قایشی که‌مه‌ریان ده‌به‌ستن به‌خۆیان نازانن جگه‌ له‌ جگه‌ر کاریگه‌ریشی ده‌بێت بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی زاووزێ ، ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌شێکن له‌ زیانه‌کانی ته‌نها ئه‌و ئامێره‌ بچووکه‌ی که‌ بۆته‌ مایه‌ی فشارێکی ده‌روونی له‌هه‌مان کاتدا فشارێکی ئابووریش ، توێژینه‌وه‌کان پێمان ده‌ڵێن تکایه‌ با مۆبایل له‌کاتی خه‌ودا له‌ژووری نووستن دانه‌نرێت ته‌نانه‌ت به‌کوژاوه‌ییش که‌چی مه‌خابن گه‌نجانی ئێمه‌ له‌په‌نا سه‌ری خۆیانه‌وه‌ ده‌یخه‌وێنن ، به‌ده‌ر له‌مانه‌ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خوێندن کردووه‌ ، به‌شێکی زۆر له‌گه‌نجانمان تووشی خووگیری بوون پێوه‌ی و ته‌نانه‌ت له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ و کۆشش کردنیشدا هه‌میشه‌ ئاگایان یان چاوێکیان هه‌ر له‌سه‌ر مۆبایله‌ یان گوێ له‌گۆرانی یان سه‌یری گرته‌کانی ناوی ده‌که‌ن که‌ئه‌مه‌ش ئاگاییان په‌رت ده‌کات و ده‌یانوروژێنێت و له‌ ئاره‌زووی خوێندن دووریان ده‌خاته‌وه‌ ، به‌ده‌ر له‌مه‌ ئه‌و گرتانه‌ی له‌مۆبایلدا هه‌ڵده‌گیرێت و بۆ یه‌کتری ده‌نێرن مایه‌ی زیانێکی ده‌روونی و ڕه‌فتاری زۆره‌ که‌ زۆر جار کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه‌ . وه‌نه‌بێت به‌کارهێنانی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایتیش له‌مۆبایل باشتر بێت ، به‌داخه‌وه‌ یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی ته‌رکیز لاواز ده‌کات زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌ ، په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌کانی ناو خێزانی کوردی به‌داخه‌وه‌ زۆر لاواز بووه‌ و بۆشایی گه‌وره‌ که‌وتۆته‌ ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزان ته‌نها به‌هۆی زۆر ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ، خێزان هه‌یه‌ تێکڕا ئه‌ندامه‌کانیان به‌دیار زنجیره‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانه‌وه‌ داده‌نیشن که‌ چه‌ندین کاژێر ده‌خایه‌نێت له‌م ماوه‌یه‌شدا که‌س قسه‌ له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکات ، که‌س ئاگای له‌که‌س نابێت ، ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌ خێزانی کوردی تێیکه‌وتووه‌ . هه‌روه‌ها گه‌نجان له‌م ته‌مه‌نانه‌دا حه‌ز به‌لاسایی ئه‌و توندوتیژییانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌فیلمه‌کاندا ده‌یبینن ، یان لادانه‌ ڕه‌فتارییه‌کانی تر . هه‌روه‌ها ئه‌و سی دییانه‌ی له‌بازه‌ڕه‌کاندا هه‌ن و له‌ڕێی دی ڤی دی یان پله‌ی سته‌یشنه‌وه‌ ده‌بینرێن ئه‌گه‌ر دروست به‌کار نه‌یه‌ن ئه‌میش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی گه‌نجان .

بێگومان هۆکاری یه‌که‌م له‌پشت ئه‌م ڕه‌وشه‌وه‌ ناهۆشیارییه‌ ، پاشان که‌مته‌رخه‌می خێزان و سیستمی په‌روه‌رده‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ، به‌شێک له‌ دروست بوونی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت ، تۆ بڕوانه‌ له‌جێی ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ئێمه‌ ڕێنمایی ده‌روونی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ ده‌چن له‌به‌رخاتری بڕێک پاره‌ کورته‌ نامه‌ی پڕوپوچ و بێ مانا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌پولی گه‌نجان و کوشتنی کاته‌کانیان و سه‌رقاڵ کردنیان به‌بێ هیچ سوودێک ، کۆمپانیاکانی گه‌یاندن ده‌چن له‌ نیوه‌ شه‌و به‌دواوه‌ نرخی قسه‌کردن که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ هاندانی گه‌نجان ، پێویسته‌ حکومه‌ت و پارله‌مان قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشانه‌ . خێزانیش به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن که‌ هیچ ئاگایان له‌ ڕۆڵه‌کانیان نییه‌ ، ڕاسته‌ ژیان قورسه‌ و جه‌نجاڵی زۆره‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ناکاته‌ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ و چاودێری جگه‌رگۆشه‌کان وه‌لابنرێت . به‌داخه‌وه‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ش له‌ قوتابخانه‌کانداسیستمێکی ڕێنماییکار نییه‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

09‏/01‏/2011

بۆئەوەی بەختەوەر بیت، با ژیانت سادە بێت

توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی     حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
ئەوە شێوازو ستایلی ژیانە كە كەسێتی مرۆڤ و چۆنیەتی ژیانت دەستنیشان دەكات. ژیانی راستەقینەش ئەو ژیانەیە كە بڕێكی زۆری ئاسوودەیی و بەختەوەری و هێوری تێدابێت. بەڵام ئەگەر هەر بەردەوامیدان بێت بە ژیان و ئەگەر كولەمەرگی و بەدبەختیش بوو ئەو ژیانە مەرگەساتە. ژیان گرنگی هەیەو لە دەروونی خۆیدا هەڵیگرتووە كە بریتیە لە سادەیی. رۆسۆو جۆن ستیورات میل، ئەم نهێنییەیان ئاشكرا كرد، بۆیە داكۆكیان لە گەڕانەوەی مرۆڤ دەكرد بۆ سروشت و بۆ گوندەكان، چونكە ئەوان، تاكە ژیانی راستەقینە لەدەم مێرگ و قەدپاڵی چیاو لێرەوارەكاندا بەدی دەكەن!
بێگومان باپیرانمان ژیانیان زۆر سادە بوو، بیركردنەوەو رەفتار نواندنیشیان سادەترو ئارامتر بوو، ئەوان بڕواو قەناعەتیان زۆر پتەو بوو، ئەوان ئاسوودەو ئارام و بێخەم و بێ سەریەشەتر ژیاون لە ئێمە، خەمی ڤێلاو مۆنیكاو سپلێت و كۆمپیوتەرو بێكارەبایی و بێئاوی و بێسووتەمەنیان نەبووە. لەگەڵ یەكتردا ژیاون و خۆشەویستیان بەسەر یەكتردا دابەشدەكرد، پەیوەندی ئەوان لەگەلًَ مرۆڤ وخاك و ئاژەڵدا پەیوەندییەكی رۆحی و زیندوو بووە، پەیوەندی ئێمەش لەگەڵ مۆبایل و ئۆتۆمبێل و سەتەلایت و ئینتەرنێتدا پەیوەندییەكی خامۆش و مردووە، سیخناخە لە تووڕەیی و خەمۆكی و دڵتەنگی. لەگەڵ مرۆڤەكانداو تەنانەت لەگەڵ خۆشماندا پەیوەندییەكی لاوەكیمان هەیە، ئارامی و ئاسوودەیی كەمتر تیا بەدیدەكرێت!
بەڵگەنەویستە كە ئەو مرۆڤەی زۆرینەی كاتەكانی ژیان لەگەڵ ئامێرە كارەبایی و تەكنۆلۆژی و تەكنۆترۆنیەكاندا بەسەردەبات، جیاوازە لەو مرۆڤەی كە كار دەكات یان لە كێڵگەیەكدا جوتیارە یان موزیكژەنە یان پەیكەرتاشە. ئێمەی شاریی چونكە هاوژیانین لەگەڵ ئامێرەكاندا بۆیە دەروونمان پەشێوو نیگەرانە، جەنجاڵ و سەرقاڵین و زەبری دەروونی ماندووی كردووین، چاوو هەستەكانمان وێرانن. ئێمەی هۆگری شتە مردووەكان زۆر تەنیاین و لە گۆشەگیریدا نوغرۆین، دوورین لە بیركردنەوەو خەیاڵفراوانی. لە تەركیزو چڕكردنەوە لە خۆمان و ژیانمان.
لە هەست و سۆز تەجرید كراوین و وشك بووینەتەوە، دەروونمان ئاڵۆزو پەرشوبڵاوە، دووچاری گرێوگۆڵی دەروونی و مێشكی بووین، ئێمە كەسێكین چونكە سادە نەماوین، چونكە هەڵپەمانە بۆ كڕینی ئەو ئامێرانەی دەوروبەرمان و ماڵەكانمان پێ ئاخنیوە، بۆیە لە واقیع و ژیانی راستەقینە دووركەوتووینەتەوە، پەیوەندی كۆمەڵایەتی و خزمایەتی و هاوڕێیەتی و دراوسێیەتی و رێزو موحیبەت لە نێوانماندا كاڵتر بووەتەوە، هێمنیمان لە پلەی سفر نزیكبۆتەوە، بۆیە دواجار ئیرادەو هێزو توانامان لەدەستداوەو ناتوانین پلاكێكی كارەبایی چاك بكەینەوە چ جای مەكینە یان گاسنێك دروستبكەین.
ئاكامەكانی ناسادەیی ژیان و كۆكردنەوەی شتومەك و ئامێرەكان، لە ژیانماندا بێزاریمان پێشكەش دەكەن كە دەتوانێت بەسەرماندا زاڵبێت و ناتوانین بەرگری لێبكەین، ئەو بێزاری و دووبارەبوونەوەیەش دڵتەنگی و خەمۆكی و فشاری دەروونیمان بۆ دێنێ، كە زیان و ئازاری كوشندەمان دەدەنێ و ناچارمان دەكەن كە پەنا بۆ مەیخواردنەوەو جگەرەو نێرگەلەو ماددە هۆشبەرەكان ببەین بۆ ئەوەی بێزاریمان بشارینەوە، بەڵام دەروون و هزرو رەفتارمان نوقمتر دەكەین لە مەرگداو ژیانی راستەقینەی سادەو ئارامیش لە خۆمان دەتۆرێنین!
كەسێكی سادە، بەتواناترو چاكترو ئارامترە لە كەسێكی ئاڵۆز كە دووچاری گرێی دەروونی بووە، ئێمە تەنانەت منداڵ و رۆڵەكانیشمان سەرقاڵ كردووە بە ئامێری (پلەی ستەیشن و فیلمی ئەكشن و فیلمی كارتۆنی پڕ لە جنێو) منداڵ هەن رۆژی (10) كاتژمێر بەدیار تەلەفزیۆن و پلەی ستەیشنەوە دادەنیشن، ئیدی ئەم منداڵە مێشك و دەروونی تەندروست دروست نابێت، ئەگەر دە پرسیاری لێبكەیت رەنگە وەڵامی یەك پرسیارت بداتەوە، زۆر گرژو تووڕە دەبێت ئەگەر بتەوێت واز لە تەماشاكردن و یاریكردنەكەی بهێنێ. ئەگەر داوای لێبكەیت بچێت بەلای وانەو كۆششكردنییەوە، ورگی خۆی هەڵدەدڕێت!
بۆیە پێویستە ئێمە پارێزگاری لە ستایلی ژیانی سادەو ئارام بكەینەوەو خۆمان نەكەین بە كۆیلەی ئامێرو كەرەستە نەفرینەكان، خۆمان نەكەین بە قوربانی تایەیەكی ئۆتۆمبێل و خولەكێكی مۆبایلەكەی لاقەدمانەوە. پێویستە بەهێزو پتەو بین و پارەو ڤێلاو مۆنیكا لە خشتەمان نەبەن، چونكە دەبینە برغویەك و سۆزو لۆژێك لەدەستدەدەین، نرخی مرۆڤمان لا كەمتر دەبێتەوە لە نرخی سەیارەیەك، خۆشەویستی و عەشق بەهای مرۆڤایەتی و رۆحی خۆیان لەدەستدەدەن، كاتمان نامێنێ بۆ هاوڕێیەتی و خزمایەتی و پەیوەندی مرۆڤانە لەگەڵ یەكتردا. دەبینە كۆیلەی دۆلارو قەناعەت و بەختەوەریمان لەدەستدەدەین، چونكە هەڵپەدەكەین هەموو ئامێرەكانی بازاڕ بهێنینەوە بۆ ماڵەوەو ئەگەر لە دراوسێكانمان زیاترمان نەبوو ئاسوودە نابین، بەڵام لەڕاستیدا ئێمە بەو كارەمان، بەو رەفتارەو بیركردنەوەیەمان سادەیی و ئارامی و ئاسوودەییمان پێشكەش بە شتە مردووەكان و ئامێرە جەنجاڵەكان دەكەین و خۆشمان وەكو مرۆڤ نامێنین و دەبین بە ئامێر!
http://derunnasy.com/kesety/babeti-jimare3800.html
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

01‏/01‏/2011

"نهێنی‌ یه‌كانی‌ بیر (الذاكرة‌) ی‌ مرۆڤ"


 نوسینی‌/ دانا فاضل.
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی‌ ئاڵۆزه‌و نهێنی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌ و هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ داوه‌ له‌و نهێنی‌ یانه‌ی‌ خۆی‌ تێبگات.
... یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ ئاڵۆزترین بواره‌كانی‌ ژیانی‌ نهێنی‌ یه‌كانی‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ لای‌ مرۆڤ كه‌ سه‌روه‌رێتی‌ ژیانی‌ پێ‌ به‌خشیووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی‌ پێشكه‌وتن و داهێناندا بووه‌.
... له‌ گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا نهێنی‌ یه‌كانی‌ بیر تا سه‌رده‌مانێكی‌ زۆر دره‌نگ كه‌متر زانیاری‌ له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ كه‌می‌ پێویستی‌ بووبێت به‌و لایه‌نه‌ له‌به‌ر ساده‌یی‌ ژیان، به‌ڵام سه‌رده‌می‌ جیهانگیری‌ وای‌ كردووه‌ ژیان ئاڵۆزبووه‌ پێویستی‌ یه‌كان زۆر بوون، به‌وپێیه‌ بیری‌ مرۆڤیش جه‌نجاڵ و ماندوو ئاڵۆز بووه‌ و ئه‌مه‌ش وای‌ پێویست كردبێت كه‌ زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت و زانیاری‌ زۆرتری‌ له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه‌.

                 *                                   *                                         *

زانینی‌ نهێنی یه‌كانی‌ بیر "الذاكرة"  چیمان پێ‌ ده‌به‌خشێت؟
... بۆ وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م سوودانه‌:
1) به‌كارهێنانی‌ توانا شاراوه‌كانی‌ بیر " الذاكرة ".
2) بوونی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مدار.
3) ماندوو نه‌كردنی‌ بیر" الذاكرة ".
4) پاراستنی‌ زیاتری‌ زانیاری‌ یه‌كان.
5) دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئاڵۆزی‌ و جه‌نجاڵی‌ مێشك.
6) دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بیری‌ پچڕ پچڕو بێ‌ ئه‌نجام.
7) دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌كه‌ت كردنی‌ لاشه‌ به‌هۆی‌ جه‌نجاڵی‌ مێشكه‌وه‌.
8) سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رچاو له‌ ژیاندا.
9) هێنانه‌دی‌ ئاره‌زووه‌كان.
10) كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ له‌ بیرچوونه‌وه‌.


... زانایانی‌ بیر " الذاكرة " ده‌ڵێن "عقل" ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ وه‌ك له‌ خواره‌وه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌.

     العقل
       الواعی      اللاواعی

  بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست:-
العقل الواعی
العقل اللاواعی
1) چالاكی‌ یه‌ده‌ره‌كی‌ یه‌كانی‌ لاشه‌ی‌ مرۆڤ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك ( جووڵًه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كان، بیركردنه‌وه‌، ... هتد)
2) پێویستی‌ به‌ پشوودان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام ناتوانێت كار بكات.
3) خۆویسته‌ و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ مرۆڤدا كارده‌كات.
4) به‌رده‌وام زانیاری‌ وه‌ردگرێت و به‌رده‌وام له‌ گۆڕاندایه‌.
1) چالاكی‌ یه‌ ناوه‌كی‌ یه‌كانی‌ لاشه‌ی‌ مرۆڤ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت و كۆنترۆڵیان ده‌كات وه‌ك (دڵ، سی‌ یه‌كان، هه‌رس كردن، ... هتد)
2) پێویستی‌ به‌ پشوودان نی‌ یه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژیانی‌ مرۆڤدا كارده‌كات.
3) خۆنه‌ویسته‌ و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ مرۆڤدا نی‌ یه‌.
4) زانیاری‌ وه‌رناگرێت و به‌پێ‌ ی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ جێگیر كار ده‌كات
           
به‌ پێ‌ ی‌ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ لێره‌دا ته‌نها باس له‌ "العقل الواعی‌" ده‌كه‌ین كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ مرۆڤ و به‌ویستی‌ ئه‌و كار ده‌كات.
ئێستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ نهێنی‌ یه‌كانی‌ بیر "الذاكرة‌"
یه‌كه‌م/ بیری‌ مرۆڤ له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا ده‌توانێت 14 سه‌عات به‌ باشی‌ كار بكات:-
"العقل الواعی" له‌ ماوه‌ی‌ "24" كاتژمێردا ده‌توانێت "14" سه‌عات كار بكات و له‌وه‌ زیاتر ناتوانێت به‌ڕێك و پێكی‌ فه‌رمانه‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 14 سه‌عات  كاتێكی‌ زۆره‌ كه‌له‌م نموونانه‌ی‌ خواره‌ودا ده‌رده‌كه‌ون:-
= قوتابی‌ یه‌ك ڕۆژانه‌ 14 سه‌عات بخوێنێت.
= فه‌رمانبه‌رێك ڕۆژانه‌ 14 سه‌عات بیر له‌ پێشخستنی‌ كاره‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌.
= دایك و باوك ڕۆژانه‌ 14 سه‌عات بیر له‌ چاك به‌ڕێوه‌بردنی‌ خێزانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌.
= بیریارێك "مفكر" 14 سه‌عات بیر بكاته‌وه‌ و بنوسێنێت.
= یان كه‌سێك دوو چالاكی‌ له‌ ڕۆژێكدا ئه‌نجام بدات و 14 سه‌عات بۆ هه‌ردووكیان ته‌رخان بكات.

واتا كه‌سانی‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو له‌ ژیاندا ئه‌وپه‌ڕی‌ پێویستیان به‌ "14" سه‌عات له‌ كات هه‌یه‌ بۆ چالاكی‌ یه‌ بیری‌ یه‌كانیان.

*                                               *                                                      *
... هۆكاری‌ چی‌ یه‌ ڕۆژانه‌ تووشی‌ ماندوو بوونی‌ مێشك ده‌بین.
... یان تووشبوونی‌ ئازاری‌ مێشك
... یان شه‌كه‌تی‌ لاشه‌مان ده‌كات.
... یان جاری‌ وا هه‌یه‌ پله‌ی‌ شه‌كه‌تی‌ مێشك ده‌گاته‌ ڕاده‌یه‌ك توانای‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ نامێنێت.
بۆ وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیارانه‌ چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌...
• ڕاسته‌ قوتابی‌ یه‌ك "10" سه‌عات ده‌خوێنێت به‌ڵام "7" سه‌عاتی‌ تر له‌ كاتی‌ پشوو و نان خواردن و بێ‌ ئیشی‌ دا به‌رده‌وام بیری‌ لای‌ خوێندنه‌كه‌یه‌تی‌
• فه‌رمانبه‌رێك ڕۆژ 7-8 سه‌عات ده‌وام ده‌كات و بیرده‌كاته‌وه‌ ...
به‌ڵام له‌دوای‌ ده‌وامیش به‌هۆی‌ دڵسۆزی‌ یان بوونی‌ گرفت یان هۆكاری‌ تره‌وه‌ به‌رده‌وام بیری‌ لای‌ كاره‌كه‌یه‌تی‌.
= دایك و باوك له‌وانه‌یه‌ پێویستیان به‌ 2-3 سه‌عات بیركردنه‌وه‌ هه‌بێت له‌ خێزانه‌كه‌یان به‌ڵام به‌هۆی‌ بێ‌ به‌رنامه‌یی‌ و هۆكاری‌ تره‌وه‌ به‌رده‌وام مێشكیان جه‌نجاڵه‌.
• نوسه‌رێك یان بیریارێك   ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ "10" سه‌عات بیركردنه‌وه‌ و نوسینی‌ هه‌بێت، ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین نووسه‌ر.
• یان هه‌ندێك جار كه‌سانێك دوو كار یان زیاتریان هه‌یه‌... وه‌ك     

سه‌رۆكی‌ خێزان – فه‌رمانبه‌ر- نووسه‌ر
قوتابی‌- وه‌رزشه‌وان- ئه‌ندامی‌ ڕێكخراوێكی‌ پیشه‌یی‌...هتد.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا "14" سه‌عات بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ به‌ به‌رنامه‌ به‌شی‌ هه‌موویان ده‌كات.
... ئه‌ی‌ بۆچی‌ بیر به‌رده‌وام ماندووه‌؟

چه‌ند هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ ماندووبوونی‌ مێشك
1) كه‌می‌ شاره‌زایی‌ له‌ یاساكانی‌ " الذاكرة ".
2) به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌ و بێ‌ به‌رنامه‌.
3) نه‌زانینی‌ به‌كارهێنانی‌ پشووه‌كان بۆ پشووپێدانی‌ مێشك.

... ڕاسته‌ كه‌سێكی‌ سه‌ركه‌وتوو 8-10 سه‌عات به‌پێ‌ ی‌ به‌رنامه‌ كارده‌كات و بیرده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام كاته‌كانی‌ پشوودان بگره‌ له‌ خه‌ویشدا مێشكی‌ ماندووه‌ به‌ بیركردنه‌وه‌وه‌.
*         *        *
= چۆن ده‌تونرێت پشوو به‌ مێشك بدرێت و له‌ "14" سه‌عات زیاتر به‌كاری‌ نه‌هێنین:-
... له‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تادا ده‌كرێت ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت:-
... هه‌وڵ بده‌ كاته‌كانی‌ پشوو لاشه‌ت بجوڵێنه‌ و به‌كارێكی‌ ساده‌وه‌ خه‌ریك ببه‌ .. ئه‌مه‌ واده‌كات كه‌ جوڵه‌كه‌ بیركردنه‌وه‌ فه‌رامۆش بكات و بۆ ماوه‌یه‌ك بووه‌ستێت به‌وشێوه‌یه‌ پشووی‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام له‌كاتی‌ وه‌ستاندا بیر به‌رده‌وام به‌ئه‌وپه‌ڕی‌ تواناوه‌ كارده‌كات.

تێبینی‌/
یاساكانی‌ " الذاكرة ‌"
پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن ..  له‌به‌ر ئه‌وه‌  ته‌نها جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ یه‌ك یاسا یان زانینی‌ یه‌ك نهێنی‌ به‌ته‌واوی‌ ناتگه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ست.
له‌وپێناوه‌دا به‌رده‌وام به‌ له‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ یه‌كان ده‌رباره‌ی‌ "الژاكره‌" تا به‌هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌نجام و به‌رهه‌می‌ چاوه‌ڕوان كراوت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌ : http://www.kurdonia.org

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad