
هه‌ندێ جار هاوپۆلییه‌كانی پێشتری ده‌هێنایه ماڵه‌وه به‌وه‌ی كه‌ئێواران پێكه‌وه بن وه‌ك ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن له‌خوێندنه‌كانیدا. دایكی باوه‌ڕی پێی بوو، هه‌ر بۆیه هیچكات سه‌ردانی قوتابخانه‌ی نه‌كرد به‌وه‌ی بزانێ وانه‌كانی چۆنه‌و گومانی نه‌كرد به‌وه‌ی بۆچی ئیتر كۆبوونه‌وه‌ی دایكان‌و باوكان به‌ڕێوه ناچێت به‌وه‌ی ئه‌و تێیدا به‌شداریبكات. هه‌موو مانگێك پاره‌ی مانگانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌دا به‌كوڕه‌كه‌ی به‌وه‌ی به‌جێگه‌ی ئه‌و كه‌زۆر سه‌رقاڵه، بیبات‌و بیخاته بانكه‌وه، ئیتر دایكیشی ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌بوو.
ئه‌م شته هه‌ر به‌رده‌وامبوو تا ئه‌وه‌ی كه‌كاتی رێوره‌سمی كۆتایی خوێندن هات. ئه‌و رۆژه پشت ئێشه‌یه‌كی وه‌های گرت كه‌نه‌یتوانی له‌قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی بێته خواره‌وه. دایكیشی كه‌تا راده‌یه‌ك نیگه‌ران ببوو، خوشحاڵ بوو به‌وه‌ی ناڕواته رێوره‌سمه‌كه‌و هیچكام له‌مامۆستاو قه‌شه‌كان نابینێت كه‌قوتابخانه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بردو دایك‌و باوكی منداڵه‌كانیش نابینێت.
رۆژی دواتر وایسه‌ر بڕوانامه‌ی ساخته‌كراوی شه‌شی ئاماده‌یی هینایه‌وه ماڵه‌وه، نه‌یتوانی به‌ر به‌گریانه‌كه‌ی بگرێت به‌وه‌ی كه‌كوڕه‌كه‌ی سه‌لماندویه‌تی زه‌حمه‌ته‌كانی دایكی به‌هه‌ده‌ر نه‌داوه. كوڕه‌كه‌ی رۆیشته زانكۆ، وایسه‌ر به‌دایكی وت كه‌ده‌یه‌وێ ببێت به‌دكتۆرو شه‌ش ساڵی ره‌به‌ق كاری تاقه‌ت پڕووكینی له‌پێشه.
به‌ڵام ئه‌و ساڵانه‌ی له‌پێشیدا بوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژوار نه‌بوو و به‌یارمه‌تی ساخته‌كاری‌و قۆپیه‌كردن زۆر باش ده‌ڕۆیشتنه پێش. هه‌ڵبه‌ت رێكخستنی رۆژی ته‌واوكردنی زانكۆ زۆر ئاسان نه‌بوو. ناچاربوو چل‌و سێ كه‌س له‌هاوڕێكانی بێنێت‌و وه‌ك هاوپۆلی میوانداریان بكات‌و شازده هونه‌رمه‌ند بێنێت به‌وه‌ی كه‌رۆڵی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و مامۆستاكان بگێڕن‌و ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی شاری به‌كرێ گرت‌و رێك هاوكات له‌گه‌ڵ رێوره‌سمی زانكۆ له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆ، رێوره‌سمی كۆتاییهێنان به‌خوێندنی خۆی به‌ڕێوه‌برد، دایكی وایسه‌ری له‌باوه‌ش كرد‌و گریا.
دواتر عیاده‌ی كرده‌وه‌و بوو به‌دكتۆرو هه‌موو رۆژێك له‌كاتژمێر 3 بۆ 7ی ئێواره نه‌خۆشییه درۆینه به‌كرێگیراوه‌كانی ده‌رمان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دایكی كه‌هه‌ندێ جار بێ ئاگاداری ئه‌و سه‌ردانی عیاده‌كه‌ی ده‌كرد، گومان نه‌كات. به‌مه‌شه‌وه لای وانه‌بوو كارێكی خراپ ده‌كات‌و كاتی خۆی به‌هه‌ده‌ر ده‌دات.
عیاده‌كه‌ی ره‌نگ‌و بۆیه‌كی باشی هه‌بوو و ئه‌و تابلۆیه‌ی كه‌ئابڕووی ئه‌وی ده‌كڕیه‌وه، وای ده‌كرد فێڵه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وێـت. له‌م كڵاونانه سه‌ره پاره‌یه‌كی باشیشی ده‌ستكه‌وت.
نۆ ساڵ دواتر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد. دایكی هاته عیاده‌كه‌ی‌و پێی وت سه‌ری زۆر دێشێت‌و هاواری بوو له‌سه‌ر ئازاری سه‌ر. چاوی لێكرد‌و پێی وت سه‌رئێشه‌یه‌كی ساده‌یه‌و زۆر زوو چاكده‌بێت‌و هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه. دوو مانگ دواتر دایكی مرد. پزیشكی یاسایی هۆی مه‌رگه‌كه‌ی بۆ كیسێك گێڕایه‌وه كه له‌مێشكیدا بووه‌و كاتی خۆی ده‌رمان نه‌كراوه. ئه‌گینا ده‌رمانی ئاسان بوو. كوڕه‌كه‌ی خۆی به‌تاوانبار نه‌ده‌زانی. كه‌چاوی له‌رابردووی ده‌كردو ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌یشت هه‌مووی هه‌ڵه‌ی دایكی بووه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئه‌م مه‌رگه رووی نه‌ده‌دا، كه‌وایه كه‌س تاوانبار نییه جگه له‌دایكی.
خۆزه ئێدمۆند پاس سۆلدان (Jose Edmundo Paz Soldan ) چیرۆكنووس‌و رۆماننووسی خه‌ڵكی بۆولیوی. ساڵی 1967 له‌دایكبووه. 7 رۆمان‌و سێ كۆمه‌ڵه چیرۆكی هه‌یه. به‌رهه‌مه‌كانی بۆ به‌شێكی زۆر له‌زمانه زیندووه‌كانی دونیا وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانی: مسته‌فا فاتح
سه‌رچاوه : http://www.destur.net/arshif/1667-chiroki-pas-soldan.html
0 كۆمێنته‌كان:
إرسال تعليق