م-وریا ساڵه‌یی . . سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می ئاماده‌یی له په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر
![]() |
مامۆستا وریا ساڵه‌یی |
به‌رێوه‌به‌ر وه‌كو كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م له قوتابخانه رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێرێت له دیاری كردنی هێڵه‌كانی ره‌وتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و رادده‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندنیش به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و پلانه‌ی كه به‌رێوه‌به‌ر دایرشتووه بۆ به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه به درێژایی ساڵی خوێندن.
ووته‌یه‌ك هه‌یه له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌ڵێت : ( كيفما يكون المدير تكون المدرسة . ) واته به‌رێوه‌به‌ر چۆن بێت قوتابخانه‌ش ئاوا ده‌بێت مانای وایه ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك چوست و چالاك بێت و كاره‌كانی به پلانێكی رێك و پێك به‌رێوه‌ببات ئه‌وكاته ده‌توانێت لێپرسینه‌وه له مامۆستایه‌ك بكات كه كه‌مته‌رخه‌م بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌ر خۆی كۆمه‌ڵێك كه‌م و كوری هه‌بێت ئه‌وا به چ شێوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و ستافی قوتابخانه ده‌كات ئه‌و كاته كۆنترۆڵی قوتابخانه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات و هه‌ریه‌كه‌ی به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه به‌دڵیان بێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی كورت باس له جۆره‌كانی به‌رێوه‌بردن بكه‌م كه چه‌ند جۆرێكی به‌رێوه‌بردن هه‌یه له قوتابخانه وه‌ك
1.به‌رێوه‌به‌ری دیكتاتۆری : كه خۆی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بریارێكه له قوتابخانه و بیرورای كه‌س قبول ناكات و كاره‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌لایه‌ن ستافی قوتابخانه ره‌تده‌كرێنه‌وه و به‌رهه‌لستی ده‌كرێن.
2. به‌رێوه‌به‌ری دیموكراتی : كه كاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی راوێژكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن و ستافی مامۆستایان به‌رێوه‌ده‌بات و پرس ورایان له بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار پێده‌كات .
3. به‌رێوه‌به‌ری (فوضوي ) : كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رێوه‌بردنی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه به‌هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و رۆژه به‌رێ بكات كه تیایدایه و به‌كه‌مترین كێشه رۆژه‌كه به‌رێبكات.له‌م جۆره‌یان هیچ لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوونێك له‌ئارادانیه و به‌رێوه‌به‌ریش وه‌كو ئه‌وه وایه بوونی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ده‌توانین بڵێین به پێی بارودۆخی قوتابخانه ده‌بێت به‌رێوه‌به‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و رێكوپێكی هه‌بێت خۆی نمونه‌ی باڵابێت له هه‌موو كارێكی په‌روه‌رده‌یی ، رۆشنبیریه‌كی گشتی باشی هه‌بێت ، شاره‌زایی له بواری ده‌رونناسی هه‌بێت به تایبه‌تی ( منداڵ و هه‌رزه‌كاران ) ، بایه‌خ به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی بواری په‌روه‌رده بدات ، ئاگاداری لایه‌نی زانستی بێت و په‌ره به‌تواناكانی له‌بواری كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت بدات بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی سه‌رده‌م دوانه‌كه‌وێت.
بێگومان ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رشانی به‌رێوه‌به‌رن ئه‌ركی زۆر گه‌وره‌ن ره‌نگه زۆرێك له به‌رێوه‌به‌ركان هه‌ست به‌م قورساییه نه‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رشانیانه به‌ڵام ئێمه وه‌كو یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌یی هه‌ستی پێده‌كه‌ین و بۆیه پێیان ده‌ڵێین ئێوه زۆر گه‌وره‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كه كه دوارۆژ كاروباری ئه‌م میلله‌ته به‌رێوه‌ده‌به‌ن .
زۆر سوپاس بۆ به‌رێز مامۆستا وریا ساڵه‌یی هیوادارین هه‌میشه له به‌رهه‌می به‌پێز به‌رده‌وام بێت و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له خزمه‌تی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن دابێت
ردحذف