27‏/12‏/2014

داتابه‌یسی تۆماری نمره‌كانی قوتابخانه‌ 2014-2015

سلاو و رێزم بۆ په‌روه‌رده‌كارانی به‌رێز 
هه‌روه‌ك به‌ڵێنم به‌ زۆرێك له‌ به‌رێوه‌به‌رانی به‌ڕێز دابوو ، كه‌وا دیزاینی نوێی تۆماری نمره‌كانی قوتابخانه‌ و كارتی نمره‌كان بخه‌مه‌ به‌رده‌ستیان ، ئێستا دوای ماندووبونێكی زۆر و په‌یره‌و كردنی نوێترین رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌م داتابه‌یسه‌تان ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ست كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌ بۆ هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كی قۆناغی ئاماده‌یی بگونجێت . به‌هیوام سوودی لێوه‌ربگرن 

بۆداگرتنی فایله‌كان : ئێره‌ دابگره‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

22‏/02‏/2014

تۆماری نمره‌ی قوتابخانه‌ و كارتی نمره‌كان 2013 - 2014

تازه‌ترین گۆرانكاریه‌كان سه‌باره‌ت به‌ تۆماری نمره‌ی قوتابخانه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی له‌م تۆماره‌دا په‌یره‌و كراوه‌ كه‌ به‌ به‌رنامه‌ی
Exil دروستمان كردووه‌ و هه‌موو داتاكان له‌ لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م ده‌نوسرێت و به‌پێی ژماره‌ی قوتابیه‌كان لاپه‌ره‌ی تۆمار دروست ده‌بێت و له‌ كۆتایی دا بۆردی نمره‌كانه‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاری به‌رنامه‌كه‌یه‌ تۆ ته‌نها نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌لسه‌نگاندنه‌كان ده‌نوسیت ئه‌نجامه‌كان و ئه‌نجامی یه‌كه‌كان خۆی ده‌رده‌چێت

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

24‏/11‏/2013

چه‌مكی هاوڕێیه‌تی و نهێنییه‌كانی هه‌رزه‌كار و لاو نوسینی - سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 
    ره‌نگه‌ هه‌ڵه‌ نه‌بین گه‌ر بڵێین: له‌ هه‌ر كه‌سێك زیاتر ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ هاوڕێ و هاوخه‌م هه‌یه‌, هه‌رزه‌كار و لاوه‌, چونكه‌ مرۆڤ له‌ قۆناغی منداڵیدا زۆر شت ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی هاوڕێ بۆی, جگه‌ له‌مه‌ش منداڵ زۆر درك به‌وه‌ ناكات كه‌ هاوڕێیه‌تی مانای چییه‌, ئه‌م شتێكی ده‌وێت كه‌ یاری پێبكات و كاتی خۆی پێ بباته‌سه‌ر, هه‌رچی هه‌رزه‌كار و لاوه‌, تاكه‌ كه‌س كه‌ ده‌توانێت له‌ كێشه‌ و داخوازییه‌كانی بگات, هاوته‌مه‌ن و هاوڕێكانێتی.
  زۆرێك له‌ دایكان و باوكان گلله‌یی له‌ كوڕ و كچه‌ هه‌رزه‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌ هیچ له‌ لای ئه‌وان نادركێنن و رازی دڵی خۆیان بۆ ئه‌مان ناكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام هه‌قه‌ گه‌وره‌كان (دایكان و باوكان) له‌وه‌ باش تێبگه‌ن كه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كوڕ و كچه‌ هه‌رزه‌كاره‌كانیان له‌سه‌ر هه‌قن, چونكه‌ هه‌رگیز دایك و باوك بۆ كوڕ و كچی هه‌رزه‌كار ئه‌و سێبه‌ره‌ نییه‌ كه‌ ئه‌مان بتوانن له‌ په‌نایدا پشوویه‌كی ده‌روونی و عه‌قڵی بده‌ن.
هه‌رزه‌كاره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاو(كێشه‌) و هاو(ته‌مه‌ن)ن, هه‌ربۆیه‌ زوو ده‌بن به‌ هاوڕێی یه‌كتری, هاوڕێ‌ به‌و مانایه‌ی كه‌ له‌ زمان عه‌قڵی یه‌كتری باش تێده‌گه‌ن و ده‌زانن كێشه‌كانیان چییه‌...
  مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی هه‌زه‌كاریی و لاویدا له‌ هه‌ر كه‌سێك زیاتر پێویستی به‌ كه‌سێكه‌ گوێی لێبگرێت و ببێته‌ هاو(خه‌م)ی, هه‌رزه‌كاریش ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی خۆش ده‌وێت و ده‌توانێت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵبكات و پشتگیری رایه‌كانی بكات, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ هه‌ڵه‌ش بێت.
 هه‌رزه‌كار هه‌رگیز خۆشی به‌چاره‌ی كه‌سێكدا نایه‌ته‌وه‌ كه‌ دان به‌ ره‌وایی داخوازییه‌كانیدا نه‌نێت, حه‌زی له‌ كه‌سێك نییه‌ كه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك سێ‌ و دووی له‌گه‌ڵدا بكات.
  مرۆڤی هه‌رزه‌كار پێویستی به‌ كه‌سێكه‌ كه‌ بتوانێت له‌ لای باسی گۆڕانكارییه‌ جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و سۆزدارییه‌كانی بكات. به‌  هه‌مان شێوه‌ كه‌سی گوێگریش له‌ كه‌سی قسه‌كه‌ر زیاتر چێژ له‌و باس و خواسانه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و ئه‌میش له‌ لای خۆیه‌وه‌ رازی دڵ و ده‌روونی خۆی بۆ هاوڕێ و هاوخه‌مه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌. ئیدی لێره‌وه‌ شتێكی شاراوه‌ له‌ نێوان ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌دا نامێنێت و بێ په‌رده‌ باس له‌ نهێنییه‌كانی یه‌كتری ده‌كه‌ن و شتێك له‌ لایه‌ن نامێنیـَه‌وه‌ كه‌ ناوی گرێی ده‌روونی بێت.
 زۆربه‌ی قه‌سه‌ وباسه‌كانی كۆڕی هه‌رزه‌كارانیش, باسی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌, واتا كوڕان باسی كچان و كچانیش باسی كوڕان ده‌كه‌ن. بۆ هه‌رزه‌كاران, هیچ له‌م باسانه‌ خۆشترنین و هه‌ر هه‌ر كۆتاییان نایه‌ت.
كوڕ و كچ له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریی و لاویدا, زۆر حه‌ز به‌ هاوڕێیه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن, به‌ڵام بۆ هه‌ریه‌كه‌یان زه‌حمه‌ته‌ بتوانن رازی دڵ و نهێنی ده‌روون بۆ ئه‌ویتریان بكه‌نه‌وه‌ وه‌ك له‌وه‌ی ده‌توانن بۆ هاوڕێ  و هاوره‌گه‌زه‌كانیان بیكه‌نه‌وه‌.
 ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازی هه‌بێت, له‌ هه‌ندێكدا كچ و كوڕ زووتر و ئاسانتر ده‌توانن ببنه‌ هاوڕێ و هاوخه‌می یه‌كتری و له‌ هه‌ندێكی تردا ئه‌مه‌ قورسه‌, به‌ڵام له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا, هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زی خۆیدا زووتر ده‌توانێت ببێت به‌ هاوڕێی, به‌و مانایه‌ی كه‌ نهێنی خۆی له‌ لا بدركێنێت....

هاوڕێیه‌تی چه‌مكێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌, تایبه‌ت نییه‌ ته‌نها به‌ ته‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌وه‌, به‌ڵكو مرۆڤ له‌ هه‌ر قۆناغێكدا بێت جۆرێك له‌ هاوڕێیه‌تی پیاده‌ ده‌كات, ئه‌مه‌ش باشترین ئاماژه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و مه‌حاڵه‌ بتوانێت به‌ ته‌نها و دوور له‌ كه‌سانی تر بژیت.  به‌ڵام له‌هه‌ر قۆناغێك زیاتر, هاوڕێیه‌تی قۆناغی هه‌رزه‌كاری و لاویی جێگه‌ی سه‌رنجه‌, چونه‌ مرۆڤ (كچ و كوڕ) له‌م قۆناغه‌دا له‌ بارێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی زۆر تایبه‌ت  و ئاڵۆزدایه‌.


* مامۆستا له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

01‏/11‏/2013

چۆنیه‌تی نوسینی كرێی وانه‌بێژی مانگانه‌ ( موحازه‌رات )

به‌رێزان له‌ خواره‌وه‌ فایلێكم بۆ ئاماده‌كردون كه‌ ئاسانكاریتان بۆ ده‌كات بۆ نوسینی كرێی وانبێژی مانگانه‌ چونكه‌ پێویسته‌ هه‌موو مانگێك ئاماده‌بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌و قوتابخانانه‌ی وانبێژیان هه‌یه‌
                               كرێی وانه‌بێژی zip
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

24‏/08‏/2013

ئاماده‌یی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو


به‌رێزان به‌پێی بریارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر قوتابخانه‌كه‌مان جیاكرایه‌وه‌و ئێمه‌ بووین به‌ ( ئاماده‌یی كانی بزره‌ی تێكه‌ڵاو ) و پۆله‌كانی ( 7 - 8 - 9 ) چوونه‌ پاڵ قوتابخانه‌ی كانی بزره‌ی بنه‌ره‌تی بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ به‌ناوی نوێمان واته‌ ( ئاماده‌یی كانی بزره‌ی تێكه‌لاو ) بابه‌ته‌كان بلاوده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێزو سلاومان بۆ هه‌موو لایه‌ك

درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

19‏/11‏/2012

تۆماری نمره‌كانی قوتابخانه‌ قۆناغی ئاماده‌یی سالی خوێندنی 2012-2013

تۆماری نمره‌كانی قوتابخانه‌ بۆ هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی كه‌ بۆ سالی خوێندنی 2012 - 2013 نوێكراوه‌ته‌وه‌ 

به‌هیوام سوودی لێوه‌ربگرن 


بۆ ئه‌وانه‌ی Microsoft Office 2010 به‌كاردینن ئێره‌ كلیك بكه‌

بۆ ئه‌وانه‌ی Microsoft Office 2003 به‌كاردێنن ئێره‌ كلیك بكه‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad

22‏/05‏/2012

كتێبی مامۆستای سه‌ركه‌وتوو

مامۆستای سه‌ركه‌وتوو : كتێبێكی به‌سودی بواری په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ نوسینی مامۆستا ( حه‌یده‌ر محه‌مه‌د ) ه‌ ، هیوادارم مامۆستایان بیخوێننه‌وه‌و سوودی لێ وه‌ربگرن 



كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندنی كتێبه‌كه‌
درێژه‌ی بابه‌ت... Résuméabuiyad